ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون
![]() | ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
![]() | ئەم پەڕەیە بە کورتی: ھەر شتێک لە ویکیپیدیا دادەنێی پێویستی بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و سەلمێندراو ھەیە |
لە ویکیپیدیای کوردی سەلماندنیبوون مانای ئەوەیە خەڵکانی تر کە ویکیپیدیا بەکاردێنن بتوانن بزانن زانیارییەکانی ناوی لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە ھاتووە. ویکیپیدیا لێکۆڵینەوە سەرەتایییەکان بڵاو ناکاتەوە، زانیارییەکانی ناوی سەلماندنیان بۆ کراوە بە لێکۆڵینەوەی متمانە پێکرا و پشت پێ بەستراو، نەک بیروڕای نووسەر یان زانیاری نووسەر بۆ سەلماندنی زانیارییەک. ئەگەرچی دڵنیاش بوویت کە شتێک ڕاستە، دەبێت سەرچاوەی باوەڕپێکراوی بۆ زیادبکەیت پێش ئەوەی زانیارییەکە بنوسیت لە ویکیپیدیا.
مەرجی سەرەکی ھەر نووسراوەیەک بۆ ھاتنە ناو ویکیپیدیاوە، سەلماندنیبوونە، نەک ڕاستبوونی؛ بەو مانا کە ھەر شتێکی زیاددەکرێتە سەر ویکیپیدیا، خوێنەر بتوانێ بگاتە شوێنێکی بڕواپێکراو کە پێشتر ئەوەی بڵاوکردبێتەوە، نەک نووسراوەیەک کە بە بڕوای دانەری زانیاری، ڕاستی بێت. ئەگەر سەرچاوەکان دژ بەیەکتر بوون ئەوا بێلایەنی ڕوانگە بەکاربێنە ئەوە بخە ڕوو کەسەرچاوە جیاوازەکان چی دەلێن، و بایەخی گونجاو بدە بەھەر سەرچاوەیەک کە دای دەنێیت.
ئەم سیاسەتە پێویست دەکات گشت نووسراوەکان سەرچاوەیەکی بڕواپێکراویان ھەبێت؛ لەناویاندا وتارەکان، پۆلەکان، داڕێژەکان، پێرستەکان، لێدوانەکان؛ بە تایبەت ئەو نووسراوانەی کێشەیان لەسەر ھەیە یا لەوانەیە کێشە سازکەن و ھەروەھا ھەموو دووپاتکراوی وتەکان، دەبێ سەرچاوەی ڕاستەوخۆیان ھەبێت، دەنا دەسڕێنەوە. بە تایبەت ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان؛ ھەرجۆرە کەرستەی زیادکراو بۆ سەر ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان بەبێ سەرچاوە یان سەرچاوەی لاواز، تکایە بە خێرایی بیسڕەوە.
لەبەر ئەوەی ئەمە ویکیپیدیای کوردییە، سەرچاوەی کوردی لە ئاستێکی بەرزتردایە؛ ئەگەرچی بەکارھێنانی سەرچاوەکان بە زمانەکانی دیکەش ڕێگە دراوە.
ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون لەگەڵ ویکیپیدیا:لێکۆڵینەوەی تاکەکەسی نەبێت و ویکیپیدیا:بێلایەنانەبوونی ڕوانگە، ڕێبازەکانی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا پێکدێنن؛ ئەمانە پێکەوە مەرجەکانی وەرگیرانی نووسراوەکان لە ویکیپیدیادا ڕوون دەکەنەوە. ئەم سێ وتارە، پێکەوە دەبێ لەبەرچاو بگیرێن و ئەرکی ھەموو بەکارھێنەران و دانەرانی وتارێ نوێیە کە لە بنەمای ئەمانە تێبگەن.
بەرپرسایەتیی ھێنانەوەی بەڵگە
بەرپرسایەتیی ھێنانەوەی بەڵگە بۆ نووسراوەکان لە ویکیپیدیادا دەگڕێتەوە بۆ نووسەر یان دانەری. ھەموو وتە گێڕاوەکان و ھەر نووسراوێک کە کێشەی لەسەر ھەبێ یا لەوە دەچێ کێشە سازبکات، دەبێ بە شێوەی ناوەکی، ئاماژەی ھەبێ بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو. ئاماژە بە سەرچاوە بۆ ئەم جۆرە ناوەڕۆکە دەبێ بە ڕوونی، وردی و بە ژمارەی لاپەڕەوە بێت. ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو بۆ باسێک نەبێت، وتاری ئەو باسە نابێ لە ویکیپیدیادا ھەبێت.
بۆ چۆنییەتی نووسینی سەرچاوە بڕوانە ئاماژە بەسەرچاوە، سەلماندبوون، توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە، و سیاسەتی بێلایەنی ڕوانگە بەشێکی گرنگی ناوەڕۆکی ویکیپیدیایە؛ کە ھەرسێکیان بەیەکەوە کاردەکەن بۆ خستنەڕووی ناوەڕۆک لە ویکیپیدیا، کەوایە نووسەرەکان پێویستە تێگەیشتنیان ھەبێت بۆ خاڵی گرنگی ھەرسێ ئاماژە پێدراوەکەی سەرەوە، وتارەکان پێویستە شوێن سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوە بکەون.
ئەگەر بەشێک لە وتارێک بێ سەرچاوەیە، دەتوانی بە دانانی {{بەڵگە}} داوای دانانی ئاماژە بە سەرچاوەی ئەو بەشە بکەیت؛ بۆ وتارەکان دەتوانی داڕێژەی {{بێ سەرچاوە}} بەکاربێنیت. لە جێگەی ئەوە، دەتوانی باس و لێدوان بۆ داواکاری سەرچاوە، یان یەکسەر نووسراوەکە گواستنەوە بکەی بۆ پەڕەی وتووێژ تا دوای سەلماندنی، بگەڕێتەوە شوێنی خۆی. ئەو نووسراونەی ناسەلمێندرێن دەبێ بسڕێنەوە یان بۆ سڕینەوە پێشنیار بکرێن؛ بەڵام نووسراوکان کە بێ سەرچاوەن یان سەرچاوەکەیان لاوازە، لە ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان بە ھیچ شێوەیەک نابێ گواستنەوە بۆ پەڕەی وتووێژ بکرێن یان بمێننەوە، بە خێرایی دەبێ بسڕێنەوە.
سەرچاوەی بڕواپێکراو
وشەی «سەرچاوە»، وەک ئەوەی لە ویکیپیدیادا بەکاردێت، سێ واتا لەخۆ دەگرێت: بەشێک لە خۆی بەرھەمەکە (وەک داکیوومێنت، وتار، کتێب یان نووسراوە)، دانەری بەرھەم (وەک نووسەری کتێب)، و بڵاوکەرەوەی بەرھەم (وەک ڕۆژنامەی نییۆیۆرک تایمز). ھەر سێی ئەمانە دەتوانن ببنە ھۆی بڕواپێکراوی.
وتارەکان دەبێ لەسەر بنەمای زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی، بێبەش و گشتیی بێت کە کە متمانە ھەبێت بە ڕاستوتنی. سەرچاوەی بڕواپێکراو پێویستە بۆ ئەوەی متمانەی پێ بکرێت، و ئاماژە پێی پێویستە بۆ ئەوەی خوێنەور ڕەوانەی سەرچاوە بکرێت تا بایەخەکەی بگەڕێتەوە بۆ بەرھەمھێنەر یان بڵاوکەر. بەمە بەرگری دەکرێت لە دزینی نووسراوەکان، شکاندنی مافەپارێزراوەکان، و زیادکردنی بانگەشەی ناڕاست بۆ سەروتارەکان. سەرچاوە دەبێ بەباشی ئەوەی لە وتارەکە نووسراوە، لەخۆبگرێت. ئەگەر لە وتارەکەدا بانگەشەیەکی تایبەت کراوە یان باسێکی نوێ کرابێت، پێویست بە ئاماژە بەسەرچاوەیەکی بەھێزە. ئاستی سەرچاوە، پێوەندی ھەیە بە ناوەڕۆکی وتارەکە؛ بەڵام بە شێوەی گشتی، جێ متمانەترین سەرچاوەکان ئەمانەن: چاپەمەنییەکان وا پێداچوونەوەی تاکیان ھەیە، ئەو کتێبانەی لەلایەن دەزگای چاپەمەنیی زانکۆکانەوە بڵاو دەبێتەوە، پەرتووکی زانکۆکان، گۆڤارەکان، چاپەمەنییەکان، ئەو کتێبانەی لەلایەن دەزگایەکی بەناوبانگی بڵاوکردنەوە لە چاپ دراون؛ و ڕۆژنامە گشتییەکان. میدیا ناسراوەکانیش دەتوانن وەک سەرچاوە بەکاربێن. نووسراوە ئاکادێمیاکان و ئەو چاپەمەنییانەی پێداچوونەوەی تاکیان ھەیە، جێ متمانەترین سەرچاوەکانن و ھەرکات لەبەردەستدابن، بەسوود دەبن. سەرچاوە بڕواپێکراوە جگە لە ئاکادێمیایییەکانیش دەتوانن بەکاربێن، بە مەرجێ لە چاپەمەنییە ناسراوەکان بن. کاتێ لە دوو سەرچاوەدا دوو بابەتی دژ بە یەک ھاتبێت، لە وتارەکەدا دەبێ بە ڕوونی ئەوە بەم شێوە دابنرێت: "x دەڵێ........ ، لەکاتێکدا y دەڵێ........" و ئەمە بە باشی دەبێ بە ئاماژەی ناوەکی دیاری بکرێت.
بۆ وتووێژ و لێدوان سەبارەت بە جێ متمانەبوونی سەرچاوەیەکی تایبەت، چاوبکە لە ویکیپیدیا:سەرچاوەبڕواپێکراوەکان/ئاگایی؛ بۆ ڕێنوێنی سەبارەت بە ناسینەوەی سەرچاوەبڕواپێکراوەکان چاوبکە لە ویکیپیدیا:لێکدانەوەی سەرچاوە بڕواپێکراوەکان.
ئەو سەرچاوانەی کە بەگشتی جێی متمانە نین
سەرچاوەی جێی گومان
سەرچاوە جێی گومان ئەوانەن کە ناوبانگێکی خراپیان ھەیە بۆ وردبوونەوە لە ڕاستییەکان، چاودێرییەکی سەرنوسەریی ماناداریان نییە، یان ناکۆکییەکی بەرچاوی بەرژەوەندییان ھەیە.
ئەم جۆرە سەرچاوانە بریتین لە ماڵپەڕ و بڵاوکراوەکان کە ئەو بۆچوونانە دەردەبڕن کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن سەرچاوەی دیکەوە بە ڕیکلامکردن، توندڕەوی، یان پشتبەستنێکی زۆر بە قسە و باسی بێ بەڵگە، دەنگۆ، یان بۆچوونی کەسی دادەنرێت.
سەرچاوەی خۆبڵاوکەرەوە
ھەموو کەسێک دەتوانێت پەڕەیەکی وێبی کەسی دروست بکات، کتێبێک خۆی بڵاوی بکاتەوە، یان بانگەشەی شارەزایی خۆی بکات و بە خۆیدا ھەڵبڵێ. ھەر بۆیەشە ماددە خۆبڵاوکەرەوەکانیی وەک کتێب، ھەواڵنامە، ماڵپەڕی کەسی، ویکی کراوە، بلۆگی کەسی یان پۆدکاست، پۆستی مەکۆی ئینتەرنێت و پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەگشتی ڕێگەپێنەدراون کە وەکو سەرچاوە بەکاربھێندرێن. ڕەنگە ھەندێک لەو سەرچاوە خۆبڵاوکەرەوانە لەلایەن شارەزایەکی دیکەوە پەسەند کرابێ و متمانەی پێدرابێت، ئەمە تا ڕادەیەک نەرمی دەنوێنێت لە دانانی سەرچاوەکە.
ویکیپیدیا وەک سەرچاوە
بەکارھێنانی وتارەکانی ویکیپیدیا یان ئەو شوێنانەی خۆیان بۆ وەرگرتنی زانیارییەکان ویکیپیدیایان بەکارھێناوە، وەک سەرچاوە، گونجاو نییە چون دەبێتە لەخۆسەرچاوە ھێنانەوە یان سەرچاوەھێنانەوەی بازنەیی ئەمانە نابنە ھۆی سەلماندنی زانیارییەکان. ویکیپیدیا تەنھا دەتوانێ ببێتە سەرچاوە بۆ نووسراوەکانی سەبارەت بەخۆی، وەک وتارێک سەبارەت بە ویکیپیدیا.
سەرچاوە ناکوردییەکان
بەھۆی ئەوەی ئێرە ویکیپیدیای کوردییە، ھەمووکات بەکارھێنانی سەرچاوەی کوردی پێشنیار دەکرێت، مەگەر ئەوەی سەرچاوەی کوردی سەبارەت بە بابەتێک یان نووسراوەیەک دەست نەکەوێت. کاتێ وتەیەک لە زمانێکی دیکە دەھێنیتەوە، پێویستە وتەکە بە ھەردوو زمانی سەرچاوە و کوردی لە وتارەکەدا (یان لە پەراوێزدا) ببێت. کاتێ ئاماژە دەکرێ بە سەرچاوەیەک بە زمانێکی دیکە، ئەگەر بەکارھێنەرێک داوای کرد، دەبێ ئەو ئاماژە بە ھەردووزمانی سەرچاوە و کوردی زیادبکرێت (ئەگەر بەھۆی درێژبوونەوەی دەق جێگە نەبوو، دەبێ لە پەڕەی وتووێژ بکرێت).
سەرچاوەی تایبەت پێویستە بۆ بانگەشەی تایبەت
ھەندێ نیشانە ھەیە کە دەتوانێ ئاگاداری بدات بە بەکارھێنەر بۆ ھەڵسەنگاندنی ئاستی بڕواپێکراوبوونی سەرچاوەیەک:
- بانەگەشەیەکی نوێ یان گرینگ کە تا ئێستا لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسی نەکرابێت؛
- وتە و نووسراوەکانی کەسێک کە گومانڵیکراو بێت بۆ ڕاستبوون یا نەبوونی وتەکانی، باسێک بکا کە پێشتر خۆی دژی بووە؛
- بانگەشەیەک کە دژی بڕواکانی کۆمەڵگا بێت یان دژی بڕواکانی شارەزاکانی زانست، پزیشکی، مێژوو، ڕامیاری یان ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان بێت. ئەمە بەتایبەت کاتێ دروستە کە ئەو کەسە بانگەشە بکات کە دەیانەوێ دەنگەکەی بخنکێنن.
بانگەشەیەکی سەیر و تایبەت پێویستی ھەیە بە سەرچاوەیەکی بەھێز بۆ سەلماندن. ئەگەر سەرچاوەیەکی وەھا لەبەردەستدا نەبێت، ئەو بانگەشە نابێ بێتە ناو ویکیپیدیاوە. لەگەڵ ئەمانە ئاگاداری ڕێبازەکانی دیکە ویکیپیدیا بن وەک ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان و بێلایەنانە بوونی ڕوانگەکان.
دەستپێگەیشتنی سەرچاوەکان
سەلماندنیبوون لێرەدا بەو واتایە کە ھەموان دەبێ بتوانن سەرنجی شوێنی وەرگرتنی زانیارییەکانی بەکارھاتوو بۆ نووسینی وتارەکە بدەن، تاکوو بزانن کە ئەوە پێشتر لە شوێنێکی بڕواپێکراوی دیکە بڵاوکراوەتەوە و لێکۆڵینەوە تاکەکەسی نییە. ڕێبازی سەلماندنیبوون باسی چۆنییەتی دەستپێگەیشتنی سەرچاوکان ناکات: ھێندێ لە سەرچاوەکان سەرھێڵن و بۆ دیتنیان دەبێ پارە بدرێت، ھێندێکی دیکە لەچاپدراون و تەنھا لە مەکۆی کتێبەکانی زانکۆکان دەستدەکەون.