پەراگرافی دەستپێک دەستکاری

پەراگرافی دەستپێک دەبێت ئەم زانیارییانەی لە خۆ گرتبێت:

  1. ناو(ەکان) و نازناو(ەکان)
  2. ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردن
  3. نەتەوە و ناوچە
  4. ھۆکاری بەناوبانگ بوون

بۆ نموونە:

  • شێرکۆ بێکەس (لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٩٤٠ لە سلێمانی، عێراق – مردووی ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵم، سوێد) شاعیر و نووسەرێکی کورد بوو، کە کۆبەرھەمی چاپکراوی زۆرتر لە ھەشت ھەزار لاپەڕەیە. شێرکۆ بێکەس بۆ ماوەیەک لە ئیدارەی سلێمانیی حکوومەتی ھەرێمدا وەزیری ڕۆشنبیری بووە و لە دامەزرێنەرانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە.
  • قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە (لەدایکبووی ١٩٢٥ – مردووی ٢٠٠٩) ھونەرمەندێکی کوردی ناوچەی موکریان بوو کە شمشاڵی بۆ ڕادیۆکان و گۆرانیبێژە بەناوباگەکان وەک حەسەن زیرەک ژەندووە.