ویکیپیدیا:سیاسەتی بەکارھێنانی وێنەکان
ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: زۆر ئاگادار بە لەکاتی بارکردنی وێنەکان، ھەموو زانیارییەکانی وێنەکان پڕ بکەرەوە و ھەوڵ بدە وای لێ بکە کۆمەڵگەکە سوودی لێ ببینێت. |
ئەم پەڕەیە باسی ھەندێک لە سیاسەت و مەرجەکانی بەکارھێنانی وێنەکان دەکات. بۆ زانیاری لەسەر بارکردنی وێنەکان و چۆنێتی بەکارھێنانیان، تکایە یارمەتی:پەڕگەکان ببینە.
ئەو وێنانەی کە بارکردنیان ڕێگەپێدراوە
ئەگەر ھاتوو:
- موڵکی خۆت بوو: واتە خۆت وێنەکەت بەرھەم ھێنابوو و ھەموو مافەکان ھی خۆتن.
- مۆڵەتنامەیان ئازادە: بەرھەمھێنەری کارەکە ڕێی داوە بە بەکارھێنانەوەی وێنەکان و مۆڵەتنامەی لەژێر پاوانی گشتیدایە.
- بەکارھێنانی دادپەروەرانە: ئەگەر ھاتوو بەرھەمەکە ناوەرۆکی نائازاد بوو، بەڵام وا پێویستی کرد بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەکاربێن. ئەمانە تەنھا بارکەران بۆیان ھەیە بیکەن.
- مۆڵەتنامەی پاوانی گشتی: واتە ئەگەر ھەمووان مافیان پێ درابوو کارەکە بەکاربێننەوە.