سوێد
سوێد[١] (بە سوێدی: Sverige) بە فەرمی شانشینی سوێد (بەسوێدی: Konungariket Sverige Sv-Konungariket Sverige.ogg یارمەتی·زانیاری) یەکێکە لە وڵاتەکانی سکاندیناڤیا کە کەوتۆتە باکووری ئەورووپا. سوێد سنووری وشکانی ھەیە لەگەڵ ھەریەکە لە نەرویژ لە ڕۆژاوا و فنلەندا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی. و سنووری ئاوی ھەیە لەگەڵ ھەریەکە لە دانماڕک و ئەڵمانیا و پۆڵەندا لە باشوور و ئیستۆنیا و لاتیڤیا و لیتوانیا و ڕووسیا لە ڕۆژھەڵات. سوێد و دانماڕک بەیەکەوە بەستراونەتەوە لە ڕێگای پردەھۆینی ئۆریسەند.
شانشینی سوێد سوێد |
|||||
---|---|---|---|---|---|
پایتەخت | ستۆکھۆڵم پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٥٩ | ||||
گەورەترین | پایتەخت | ||||
زمانە فەرمییەکان | سوێدی | ||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | سوێدی، | ||||
دەوڵەت | یەکەی کۆماری، پەرلەمانی دیموکراسی، دەستووری پاشایی | ||||
ڕووبەر | |||||
- | ٤٤٩٩٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٧) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٤" مایلی چوارگۆشە |
||||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ١٠٬٥٨٢٬٥٧٦ | |||
دراو | کرۆنی سوێدی (SEK ) |
||||
ناوچەی کاتی | CET بەپێی کاتی ئەوروۆای ناوەڕاست (UTCUTC +1) | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | .se |
سوێد سێیەم گەورەترین وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا لە ڕووی ڕووبەرەوە (٤٥٠٬٢٩٥ کم٢) ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٩٫٤ میلیۆن دەبێت.[٢] سوێد ژمارەی دانیشتوانی کەمە کە ٢١ کەس دەبێت بۆ ھەر کیلۆمەترێکی چوارگۆشە (٥٣ کەس بۆ یەک میلی چوارگۆشە)، ئەم ژمارەیەی دانیشتوانیش لە بەشی باشووری وڵاتەکە چڕ بوونەتەوە. نزیکەی ٨٥٪ی دانیشتوان لە شارەکانن، و چاوەڕوان دەکرێت ئەم ڕێژەیە بەرزبێتەوە وەک بەشێک لە کرداری بەشارنشین بوون.[٣] ستۆکھۆڵم پایتەختی سوێدە و گەورەترین شاری وڵاتە (ژمارەی دانیشتوانی ١٫٣ ملیۆن کەسە لە ناوچەی پایتەخت و ٢ ملیۆن لەناوچەی شارە گەورەکانی تر).[٤]
سوێد وەک وڵاتێکی یەکگرتوو بەدیارکەوت لە سەدەکانی ناوەڕاست. و لە سەدەی حەڤدەھەم، ڕووبەری وڵاتەکە بەرفراوان بوو وەک ئیمپراتۆریەتی سوێد. لە گەشەسەندن بەردەوام بوو تاوەکو بوو بە بەھێزترین ھێزی باکووری ئەورووپا لە سەدەکانی حەڤدەھەم و ھەژدەھەم. تا دواھەمین جەنگ کە تێیدا سەرکەوت جەنگی ساڵی ١٨١٤، کاتێک سوێد نەرویژی ملکەچی خۆی کرد بە توانای ھێزی سەربازی تاوەکو ساڵی ١٩٠٥. لەدوای ئەم جەنگەوە سوێد ھەردەم وەک بێلایەن دەردەکەوێت لەکاتی جەنگەکاندا.[٥]
سوێد پەیڕەوی ڕژێمێکی پاشایەتیی پەرلەمانی دەستووری دەکات بە ئابووریەکی بەھێز. کە ھەردەم پێگەی یەکەم بەدەست دێنێت لە جیھان دا لە توانستی ئابووری، و لە پێگەی حەوتەمە لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی مرۆیی. سوێد ئەندامە لە یەکێتیی ئەورووپا لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ەوە، و ھەروەھا ئەندامە لە ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەسەندنی ئابووری.
وشەڕەتناسی
دەستکاریناوی "سوێد"ی نوێ لە وشەی "Sweoðeod"ەوە داتاشراوە، کە لە زمانی ئینگلیزیی کۆن خۆی خزاندووە بە واتای "نەتەوەی سوێدی" دێت؛ ڕەگەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی "Svíþjóð" لە زمانی نەوڕەسی کۆن دا، زمانی خەڵکی نەرویژ.
ناوی "Sweden" یان ھاوشێوەکانی بەکاردێت لە زۆربەی زمانە نوێیەکان، تەنھا خەڵکانی دانماڕکی و نەرویژی نەبێت کە ھەروەک سوێدیەکان دەڵێن "Sverige". لەگەڵ ھەندێ لە باری تایبەت لە زمانەکان ، وەک فنلەندیەکان وشەی "Ruotsi" و ئەستۆنیەکان "Rootsi" بەکاردێنن و ئەم ناوانەش ڕیشە کێشی ناوی "Rus" ە کە نەتەوەیەک بوونە لە کەناراوەکانی سوێد ژیاون لەکاتێکی زۆر لە مەوبەر، و ئەم ناوەش پەیوەندی بە ڕووسەکانەوە نییە کە ھاوشێوەی "ڕوس" دەردەچێت.
جگە لەمە بۆچوونەکان یەک نین لەسەر ئەوەی وشەکانی "Swedes" و "Sweden" ھاوڕیشەن لە یەک زمان دا لە دەربڕینی "Swihoniz" ی زمانی ئەڵمانی کۆن، کە بەواتای "پاشای تاک "دێت[٦] و ئاماژەیەکە بۆ خێڵێکی ئەڵمانی.
بەڵام ناونانە کوردیەکەی ئێستای سوێد لە سەرزاری خەڵکیەوە وەرگیراوە ئەمیش بەھۆی چاڵاک نەبوونی ئەکادیمیای کوردی.
مێژووی سوێد لە ماوەی پێش مێژوو لە ١٢٠٠٠ ساڵ پێش زایینەوە دەست پێدەکات. لەکۆتایی چاخی بەردینەوە لەکاتی ھەبوونی چادری ڕاوکەرانی مامزی کێویەوە لە کۆتا باشووری سوێدەوە، ئەم ماوەیە دیاری دەکرێت بە بوونی چادرگای ڕاوکەران کە چەکی سادەی بەردینیان بەکار ھێناوە.
سوێدیەکان لە ٤٠٠٠ پ. ز کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵیان زانیوە، جگە لە درووستکردنی کێڵ بۆ سەر گۆڕەکان وگڵکاری و نەخشەکاری کە ھەموو ئەمانە لە کیشوەری ئەوڕوپاوە ھاتووە. زیاتر دوو لەسەر سێی خاکی باشووری سوێد بۆ کشتوکاڵ گونجاوە، جگە لەوەی لە چاخی بڕۆنزی لەباکووری سوێد ئاژەڵداری و جامبازی کراوە، و زۆرینەی ڕۆشەنبیری سوێدی لە دانماڕکەوە ھاتووە بەھۆی ھێنانی بڕۆنزەوە چونکە ئەوکات نەزانراوە کە لە خاکی سوێد مس و بڕۆنز ھەیە.
وڵاتانی باکووری ئەوڕوپا لە چاخی بڕۆنزی زۆر بە سادەیی ژییاون، ھەر خێزانە و بە تەنھا لە دارستانێک لەخانووێکی دارینی بچووکدا ژیاون تاوەکو نەکەونە بەرچاوی ڕۆمانیەکان و مڵکەچ بوونیان بە دانانی باج و سەرانە. لەپاشان چاخی ئاسنی ھات کە درێژەی کێشا تاوەکو سەرھەڵدانی چاخی بیناسازی بەردینی و ئایینی لەسەدەی دوانزەھەمی زایینی. گەلێک لە زانایان ئەم ماوەیە وەک مێژوویێکی تۆمارنەکراو ھەژماری دەکەن.
لە ھۆکارەکانی درەنگ گەیشتنی شارستانی بە باکوور کەشوھەوای ساردی ناوچەکە بوو، کە ئەسکەندەنافیەکان لەسەریان پێویست بوو ئاژەڵ و پەلەوەرەکانیان لە ژوورەوە بپارێزن لە ترسی سەرمای زستان و بەکارھێنانی ڕیخ و پاشماوەی ئاژەڵەکان بۆ سوتان و ھەڵسونیان لە خانووەکانیان تا گەرم بێتەوە، جگە لە سەختی پەیداکردنی خۆراک لە وەرزی بەفردا. و سەرنەکەوتنی سەربازانی ڕۆمان لەکاتی پەڕینەوەیان لە ڕووباری ڕاین بۆ ئەڵپ ھەوڵەکەیان شکستی ھێنا، بەھۆی بەرەنگاربوونەوەی ھۆزە گێرمەنیەکان بەسەرکردایەتی "فاروس" لە "جەنگی دارستانی تویتوبورگ".
لەسەدەی دوەمی زایینی، زۆرینەی زەویە کشتوکاڵیەکانی سوێد دابەش کران ئەمیش بەھۆی ئەو دیوارە تەپۆڵکیانە بوو کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی ئالیک و خۆراکی ئاژەڵەکانیان درووستیان کردبوو، ئەم دابەشکاریە پەرەی سەند تا ھاتنی سەربازانی ڕۆمانی و دەست بەسەرداگرتنی دەریای باڵتیک و زەویەکانی باکوور.
ناوی سوێد لە پەرتووکی مێژووی گێرمانیادا ھاتووە کە مێژوونووس "تاسیتس"لەساڵی ٩٨ ی زایینی نوسیویەتی، کە خێڵی (Suiones) ی سوێدی بە ئازا ناوزەند کردووە،((نەک بەتەنھا چەک و پیاوەکانیان، بەڵکو بە کەشتیە بەھێزەکانیشیانەوە))، ئەو پاشایانەی فەرمانڕەوایی ئەو خێڵانەیان کردووە ناناسرێن، ھەندێک لە میتۆلۆژیانی باکوور وەک زنجیرە پاشایەکی ئەفسانەیی باسیان دەکەن، کە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەکای کۆتایی پێش زایین. بەڵام بەگوێرەی سەرچاوە سوێدیەکان کەھەندێ لە شوێنەوار و پاشماوەی کۆنیان لە باشوور دۆزیوەتەوە تێبینی ئەوەیان کردوە کە بە ڕێنووسی "نۆردی"لەسەریان نووسراوە ناوی گەلێک لە ھۆز وخێڵەکانیان دۆزیوەتەوە.
لەسەدەی شەشەمی زایینیەوە،"یوردانس"ی مێژوونووس ئاماژەی بە دوو ناو داوە ئەوانیش "Suehans" و "Suetidi" ن، کە لە ئەسکەندەنافیای کۆن ژیاون، ھەریەک لەو دوو ناوە ئاماژەن بۆ ھۆزی "Suehans" کە بە ئازایەتی و ئەسپی چاک و بوێری ناسراون. "سنۆڕی سترڵسۆن" دەڵێت پاشای سوێد "ئەدلیس"خاوەنی باشترین ئەسپ بووە لەسەردەمی خۆی، و ھۆزی "Suehans" پێستی ڕێویان بۆ ھێناوە لە بازاری ڕەشی ڕۆمانیەکان، ھەروەھا "یوردانس"دەڵێت "Suetidi"ەکان لە درێژترین و گەورەترین پیاوانی جیھان بوون کە لەگەڵ دانماڕکیەکان یەک ڕەگەزیان ھەبووە و وەک یەک باڵابەرزن.
یەکێک لە ئەفسانە ئەسکەندەنافیە کۆنەکان دەڵێت، کۆمەڵەیەک لە "گۆتیەکان"کە ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ شاری "گۆتڵاند" لە سەدەی دووەمی زایینەوە لە دەریای بالتیک پەڕیونەتەوە بۆ "ئەسکیتیا"کە کازاخستان و باکووری ڕەسیا و ئوکراینا و ئازەربێجان و کوردستان و بولگاریای ئەمڕۆ دەگرێتەوە، کە شوێنەوارەکانیان لەم ناوچەیە بە جێھێشتووە، پاشان ئەم گۆتیانە بوونەتە دوو بەش، گۆتیە ڕۆژھەڵاتیەکان و گۆتیە ڕۆژئاواییەکان، ڕۆژھەڵاتیەکان لەگەڵ کاردۆخیەکان تێکەڵ دەبن و لە شاخەکانی زاگرۆس نیشتەجێ دەبن، ڕۆژئاواییەکان دێن لە ناوچەی "ئێبیریا"نیشتەجێ دەبن و ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی دادەمەزرێنن.[٧]
ڤیکینگ و چەرخەکانی ناوەڕاست
دەستکاریچەرخی ڤیکینگ لە نێوان سەدەکانی ھەشتەم و یازدەھەم دا بووە، وا دادەنرێت کە سوێدیەکان لەم ماوەیە گەشەیان سەندوە و بەرەو ڕۆژھەڵات و باشوور پەلیان ھاوێشتوە، ئەوەی بەرەو ڕۆژھەڵات ڕۆیشتوون ڤیکینگیەکان بوون و ئەوانەی بەرەو باشوور ڕۆیشتوون گۆتیەکان(گۆتڵاند) بوون،
شوێنەواری سەرکێشیەکانی ڤیکینگەکان لە گەشتەکەیان دا بەرەو باشوور دۆزراوەتەوە لەسەر چەند بەردێک لە یۆنان و فەڕەنسا و لە کەناراوەکانی قەزوین و باکووری کوردستان، کە بە ڕێنووسی ئەسکەندەنافی دۆزراوەتەوە، لە سەدەی ھەڤدەھەم شانشینی ئەسکەندەنافیا چەند گەریدەیەک دەنێرێت بۆ ڵێکۆڵینەوە لەم بابەتە، ئەم گەریدانە چەندین بەردنووسیان چنگ دەکەوێت کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دۆزرابوونەوە، بەڵام کەشتیەکە لەلایەن عوسمانیەکانەوە تێک دەشکێنرێت لە دەریای کاسپیەن بەسەرجەم سەرنشینانەوە.
شانشینی سوێد
دەستکاریتاکو ئێستا بە وردی نازانرێت کەی و چۆن شانشینی سوێد دامەزراوە، بەڵام زنجیرەی پاشا سوێدیەکان دەگەڕێتەوە بۆ شا ئیریکی سەرکەوتوو کە بە یەکەمی ھەموو پاشاکانی سوێد دادەنرێت کە فەرمانڕەوایی ھەریەکە لە "Svealand" و"Götaland" یان کردووە لە یەک فەرمانگەدا، پێشتر سوێد و گۆتڵاند دوو شانشینی سەربەخۆ بوونە بۆ ماوەیەکی درێژ، بەڵام بەھۆی ھەڵگیرسانی جەنگەوە لە نێوانیان لەسەدەی شەشەمی زایینەوە شا ئیریک ھەردووکی کردۆتە یەک لەژێر ناوی سوێد.
پێشکەوتنی ڕۆشەنبیری
دەستکاریلە ماوەی قۆناغە سەرەتاییەکان لە چاخی ڤیکینگی ئەسکەندەنافی ھەریەک لە "یەستاد" لە "سەکانیا" و "باڤکین" لە "گۆتڵاند" بازاڕگەرێکی گەشاوەیان لە نێوان دا ھەبووە، ئەوەی ماوەتەوە لە شوێنەوارەکانیان بریتیە لە بازاڕی گەورەی "یەستاد" کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠-٧٠٠ ی زایینی، بەڵام بازاڕی "باڤکین" شوێنەکەی نەماوە جگە لە بەندەرێکی گەورە کە دەکەوێتە سەر دەریای بەلتیک کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆیەم و دەیەمی زایینی، کە بەھۆیەوە کاربۆن و کانزاکانی تریان ھێناوە.[٨]
قەشە "ئانسگار" بۆ یەکەم جار ئایینی کریستیانی ھێناوەتە سوێد لە ٨٢٩، بەڵام ئایینەکە نەیتوانیوە جێگای ئایینی "پاگانیزم "بگرێتەوە تا سەدەی دوازدەھەم، لە سەرەتای سەدەی یازدەھەم ئایینی کریستیانی زۆر گەشەی کرد و بووە ھۆی لاوازی پاشای باکوور و پاشاکانی باشووریش لە ڕێگای کلێساوە زەویەکانی باکووری دابەش کرد بەمە لە سەدەی دوازدەھەم ئایینی کریستیانی تەواوی سوێدی گرتەوە.[٩]
دامەزراوە پارچەییەکان لە سوێد
دەستکاریجگە لە ناوچەی سکێن لە کۆتا لوتکەی باشووری سوێد ھیچ لە شوێنەکان دامەزراوەیان نەبووە بەھۆی ئەوەی لەژێردەستی دانماڕکیەکان بوو، وەک ھەموو شارەکانی تری ئەوڕوپا[١٠] لەبەر ئەوە جوتیاران زەرەرمەندی یەکەمی ھەموو ئەم ستەمانە بوون، کە لە مێژووی سوێددا ھەژارترین چین بوون[١١] بەڵام بە ھۆی گەشەسەندنی ئایینی کریستیانی دیاردەی بەندایەتی و ژێردەستی برەوی نەما و جوتیارەکان زەویان بەسەر دابەش کرا لەلایەن کڵێساوە.[١٢] لە ڕاستیدا ھەریەکە لە بەندایەتی و ژێردەستی لەلایەن شا "ماگنۆس ئەریکسۆن" لە ١٣٣٥ کۆتایی پێ ھات. بەڵام خۆشگوزەرانی ھەر نەبوو بە بەشی جوتیاران چونکە جوتیارە بەندەکانی دوێنێ بوون بە کرێکار و بەردەست لە شارەکان بۆ درووستکردنی باڵەخانەکان، بۆ نموونە جوتیارەکانی ناوچەی "داسڵاند"ھەڵدەستان بە کۆکردنەوەی پەنیر لە شارەکان و ھێنانەوەیان تا بە ئاسن یان ماسی بگۆڕنەوە لە شارە کەناراویەکان کە لەوێوە ھاوردە دەکرا.[١٣]
پلێگا لە سوێد (تاعون)
دەستکاریلە سەدەی چواردەھەم سوێد ڕووبەڕووی پلێگا (مەرگی ڕەش) بوویەوە، کە زۆرینەی خەڵکەکەی لەناو برد.[١٤] لەو ماوەیە زۆرینەی خەڵک ناچاربوون ڕووبکەنە شارەکان و شاری گەورە سەر ھەڵبدەن و پەیوەست ببن بە "بزاڤی ھانزی بازرگانی" ئەڵمانەکان بەتایبەت لە "ڤیسبی"، لەساڵی ١٣٩٧ سوێد و نەروێژ لەژێر فەرمانڕەوایی شا "ماگنۆس ئەریکسۆن" یەکیان گرت، لەساڵی ١٣٩٧ شاژنی دانماڕک پێشنیاری یەکگرتنەوەی ھەریەک لە پاشایەتی سوێد و نەڕویژ و دانماڕکی ھێنا پێشەوە، بەڵام نەیتوانی دەسەڵاتی بەسەر سوێدیەکان بشکێنێتەوە.
کۆشکی پاشایەتی و فەرمانڕەواکانی
دەستکاریتەختی پاشایەتی سوێد بۆ گەلێک لە شازادەکان ماوەتەوە بە درێژایی مێژووی شانشینەکە، لەبەر ئەوە دەسەڵاتی ڕاستەقینەی جێبەجێکردن بەدەست شازادەکانەوە بووە بۆ ماوەیەکی درێژ تەنانەت بنەماڵەی شا ستیوەر کە پەڕلەمانی سوێدیان درووست کرد، "شا کریستانی دووەم" پاشای دانماڕک لە ١٥٢٠ بە ھێزی چەک دەسەڵاتی بەسەر سوێددا کێشا و بڕیاری لەناوبردنی وەچەی شانشینەکانی سوێد لەناو ببات، بەڵام خەڵک ڕووبەڕوویان بوونەوە و کوشتارگەیەکی گەورە ڕوویدا لە ستۆکھۆڵم، کە دواتر بە "خوێنی کۆترەکانی ستۆکھۆڵم" ناسانرا و لە ٦ ی یونیوی ١٥٢٣ (پشووی نیشتمانی سوێد) شا "گۆستاف ڤاسا" شانشینی مەزنی سوێدی ڕاگەیاند[١٥] پاشان کڕیستیانی کاسۆلیکی ڕەت کردەوە و ڕێچکەی پڕۆتستانتی گرتەبەر، و ناوچەی دەریای بەلتیکی خستە ژێر ڕکێفی لە "بزاڤی ھانزی بازرگانی".[١٦]
ئیمپراتۆری سوێدی
دەستکاریلە چاخی ھەڤدەھەم سوێد وەک ھێزێکی گەورەی ئەوڕوپی دەرکەوت، و بیری لە جیۆپۆلەتیک ی خۆی کردەوە و شا "گۆستاف ئەدۆڵڤی دووەم " ھێرشی کردە سەر خاکی ڕەسیا و پۆڵەندا و لیتوانیا جەنگێکی سی ساڵی ڕوویدا.
لە ماوەی جەنگە سی ساڵیەکە، سوێد نزیکەی نیوەی پاشماوەی خاکی ڕۆمانی کۆنی دەستەبەرکرد، کە مەبەستی "گۆستاف ئەدۆڵڤی دووەم " درووستکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بوو لەسەر دەستی خۆی، بەڵام لە جەنگی "لۆتزن"(١٦٣٢) کوژرا و خەونی سوێدیەکان ڕاوەستا، و پاشان لەدوای جەنگی "نۆڕدلینگین"سوێدیەکان زۆرینەی خاکەکانیان لەدەستدا لە ئەڵمانیا، چونکە ئەڵمانەکان ڕووبەڕوویان بوونەوە بەوەی سوێدیەکان نزیکەی ٢٠٠٠ قەڵا و ١٨٠٠٠ گوند و ١٥٠٠ شارۆچکەی ئەڵمانیەکانیان خاپور کردبوو.[١٧]
لە ناوەڕاستی سەدەی ھەڤدەھەم سوێد سێیەم گەورەترین وڵاتانی ئەوڕوپا بوو لە ڕوانگەی ڕووبەرەوە پاش ئیسپانیا و ڕەسیا، سوێد خاوەنداریەتی خاکێکی بەرفراوانی دەکرد لەسەر دەستی "شا کاڕڵ ی دەیەم "دوای پەیماننامەی (ڕۆسکیڵدێ)لە ١٦٥٨.[١٨][١٩] ھۆکاری سەرکەوتن و مانەوەی شانشینەکە لەم ماوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی کە "گۆستافی یەکەم" کردی لە بواری ئابووریدا.[٢٠] لەسەدەی ھەڤدەھەم سوێد بەشداری چەندین جەنگی گەورەدا کرد وەک جەنگی پۆڵەندی و لیتوانی کە کێبڕکێ بوو لەسەر دەستگرتن بەسەر دەریای بەڵتیک و وڵاتانی ھاوکەناری بەتایبەت جەنگی کێرکۆڵم[٢١] سێ لەسەر دووی فنلەندیەکان ئاژەڵەکانیان تووشی نەخۆشی بەدخۆراکی بوون لە ١٦٩٦[٢٢] ئەم نەخۆشیە لەوەڕگەی سوێدیەکانیشی گرتەوە[٢٣] بەمە %١٠ سوێدیەکان نیشتمانیان جێھێشت[٢٤]
بە ھۆی مردنی شا "گۆستاف ئەدۆڵڤی دووەم" و جەنگی پۆڵەندی و لیتوانی، ئابوروی سوێد وێران بوو، تا ھاتنی شا"کاڕڵ ی یازدەھەم"(١٦٥٥-١٦٩٧)کە ئابووری وڵات و سوپای بووژاندەوە، پاشان بۆشا "کاڕڵ ی دوازدەھەم" ی کوڕی بەجێ ھێشت. کە بوو بە خاوەنی گەورەترین سوپای ناوچەکە و خاوەنی گەورەترین کەشتیگەڵی سەربازی، تاکە ھێز کە بیتوانیبا بەرامبەریان بوەستێت ڕەسیا بوو.
لە دوای جەنگی "نارڤا" (١٧٠٠) کە یەکێکە لە سەرەتای "جەنگە گەورەکانی باکوور" ڕەسیا زۆر لاواز ببوو بەجۆرێک سوێدیەکان دەیان توانی دەستی بەسەر دابگرن، بەڵام لە بڕی ڕەسیا جەنگی پۆڵۆنیا و لیتوانیای ھەڵبژارد و پۆڵۆنیای شکاند، ئەمە دەرفەت بوو بۆ ڕەسیا تا ژێرخانی نوێ بکاتەوە. دوای ھاوپەیمانیەتی لەگەڵ "سەکسۆنیەکان"لە جەنگی "کڵیسزۆڤ" (١٧٠٢).
دوای سەرکەوتنیان بەسەر پۆڵۆنیەکان، شا "کاڕڵی دوازدەھەم" ڕووی کردە ڕەسیا بەڵام توشی شکستێکی گەورە بوون بەتایبەت لە جەنگی (پۆڵتاڤا) ١٧٠٩، بەمە "پەتڕۆسی مەزن" و کەشە بەفراویەکەی خۆیان نتشانی ھەموو جیھان دا تا بزانن کێ ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. ئەم کەوتنە سەرەتای کەوتنی شانشینی سوێد بوو.
"گۆستاف ئەدۆڵڤی دووەم" جەنگی نەرویژی بەرپاکرد ١٧١٦، بەڵام بەھۆی کوژرانی لە قەڵای فردریکستن ١٧١٨، پاشەکشە بە سوێدیەکان کرا، ئەم شکستە بە ھۆی کوژرانی پاشاوە بوو نەک لاوازی ھێزەکەی.
سوێد ناچاربوو دەستبەرداری ڕووبەرێکی بەرفراون بێت لە ڕێککەوتن نامەی "نیستاد" ١٧٢١، جگە لەمە گەورەیی و زڵھێزی شانشینەکەی لەدەستدا لە"دەریای بەڵتیک"و ڕەسیا سەریھەڵدا وەک زلھێزێکی جیھانی، و لە جەنگی کۆتایی ساڵی ١٧٢١ سوێد ٢٠٠٠٠٠ پیاوی لە خاکی سوێدی ئێستا لەدەستدا و ١٥٠٠٠٠ پیاویش لە خاکی فنڵەندای ئەمڕۆ.
لە سەدەی ھەژدەھەم، سوێد ھیچ نەبوو جگە لە ھێزێکی بچووک کە پارێزگاری لەو خاکە دەکرد کە بۆی مابوویەوە، جگە لە خاکی ڕۆژھەڵاتی ناچاربوو بۆ ڕەسیای جێبھێڵێت کە فنڵەندای ئەمڕۆیە(١٨٠٩) و بوو بە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتی ڕەسیا. لەژێر ناوی "ھەرێمی فنڵەندای گەورە".
بۆ چاکسازی کردنەوەی سوێد لە "دەریای بەڵتیک" ھاوپەیمانێتی دوژمنێکی کۆنی کرد کە فەڕەنسا بوو بۆ دژایەتیکردنی دانماڕک و نەرویژ لە جەنگەکانی ناپلیۆن، بەمە بەشداری "جەنگی لایبزیگ" ی کرد بۆ وەرگرتنەوەی خاکەکانی دانماڕک و نەرویژ بەرامبەر زەویەکانی ئەڵمانیا بۆ فەڕەنسیەکان، بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی "کیڵ"، ١٤ یەنایەر ١٨١٤، کە نەرویژیەکان ئامادەی ملکەچبوون نەبوون، بەمە سوێد جەنگی دژی نەرویژیەکانی ڕاگەیاند بەسەرکردایەتی شا"کاڕڵ ی سێزدەھەم" لە ٢٧ یۆلیۆ ١٨١٤، بەمە نەرویژ بوو بە بەشێک لە شانشینی سوێدی، ئەم بارودۆخە وەک خۆی مایەوە تا ١٩٠٥، لەو کاتەوە سوێد ھیچ شەڕێکی تری نەکردووە، جگە لە ھەندێک بەشداری بۆ پاراستنی ئاشتی لە کۆسۆڤۆ و ئەفغانستان و کوردستان.
مێژووی ھاوچەرخ
دەستکاریلە سەدەکانی ھەژدەھەم و نۆزدەھەم سوێد بەڕێژەیەکی بەرچاو ژمارەی دانیشتوانی بەرز بوویەوە، ئەمیش بەھۆی ئاشتی و شەڕنەکردن بوو بۆ ماوەیەکی درێژ.[٢٥] بەھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی دانیشتوان کار و دەستکەوتنی نان بە کێشە کەوت کە بوور ھۆی کۆچکردنی سەدان سوێدی بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا کە لەم ماوەیە نزیکەی %١٠ ی سوێدیەکان خاکیان بەجێ دەھێشت بۆ ھەرساڵێک .[٢٦] لەو ماوەیە سوێد بەدەستی ھەژاری دەیناڵاند و دانماڕکیەکانیش خەریکی خۆبەھێزکردنەوە بوون لە ڕووی پیشەسازیەوە[٢٦][٢٧]
سوێدیەکان کۆچیان دەکرد بۆ ئەمێریکا بە مەبەستی ژیانێکی باشتر، کە لەنێوان ساڵەکانی ١٨٥٠ بۆ ١٩١٠ نزیکەی یەک میلیۆن سوێدی بەرەو ئەمێریکا کۆچیان کرد[٢٨] لە سەرەتای سەدەی بیستەم ژمارەی سوێدیەکانی شیکاگۆ زۆر زیاتر بوو لە ژمارەی سوێدیەکانی گۆتەنبۆڕگ (دووەم گەورە شاری سوێد)[٢٩] ژمارەی ھەرە زۆری سوێدیەکان لە ھەرێمەکانی ڕۆژئاوای ناوەڕاست بوو لە ھەرێمی "مینیسوتا"، و ھەندێکیشیان لە ھەرێمەکانی تر و کەنەدا بوون.
لەگەڵ ھەموو ئەو ھەژاریەی کە لەسەدەی نۆزدەھەم سوێدیەکان بینیان، ھەندێک گۆڕانکاری گرنگیش ڕوویاندا لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەھۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانەوە.[٣٠] لەو گۆڕانکاریانە دابەشکردنی زەوی کشتوکاڵی بوو بەسەر ھەژاراندا و ھاتنی پەتاتە و چاندنی بوو بۆ سوێد[٣٠] چونکە وەک دەزانرا سوێدیەک وەک ئەوڕوپاییەکانی تر زۆر شارەزا نەبوون لە بەکارھێنانی خاکدا ئەویش بەھۆی نالەباری کەشوھەواوە بوو،[٣١] و ڕۆشەنبیری کشتوکاڵی سوێد کاریگەری ھەبوو بەسەر ڕژێمی ڕامیاریەوە، و درووستبوونی پارت و کۆمەڵەی جیا بە جوتیاران وەک پارتی جوتیارانی نوێ (ئێستا "پارتی ناوەند").[٣٢] لەنێوان ساڵەکانی ١٨٧٠ تا ١٩١٤ سوێد دەستی کرد بە پێشکەوتنی ئابووری و پیشەسازی تاوەکو ئەمڕۆ[٣٣]
لە کۆتای ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەم گەلێک کۆمەڵە و پارت و بزاڤی میللی دەرکەوتن وەک (سەندیکای کرێکاران، کۆمەڵەی پاراستن مەیخۆران، کۆمەڵەی ئایینە سەربەخۆکان)، کە بوونە بنەما بۆ درووستبوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات، ئەم بزاوتانە بوونە ھۆی ئەوەی سوێد ھەنگاوێکی خێراتر ببڕێت بەرەو ڕژێمی پەڕلەمانی و دیموکراتی نوێ، کە لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم، ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی پیشەسازی بەردەست کەوت، کە خەڵک ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەو شارەکان و کارگەکان بەڕێکەوتن، و بەشداریان لە سەندیکاکان کرد، و بەھۆی سەرھەڵدانی شۆڕشی شوعیەکان لەساڵی ١٩١٧ پەڕەیەکی نوێ لە ژیانی پەڕلەمانی ھەڵدرایەوە و بەرەو دیموکراتی ڕۆیشتن.
جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم
دەستکاریسوێد بێلایەن بوو بە درێژایی جەنگی جیھانی یەکەم و جەنگی جیھانی دووەم، لەگەڵ ئەوەش کە بێلایەنی زۆر سەخت بوو لە جەنگی جیھانی دووەم.[٣٤][٣٥] و سوێد لەم ماوەیە کەوتبووە ژێر ئابڵوقەکانی ئەڵمانیا کە بە ھۆیەوە لە جیھان دابڕابوو.[٣٤] پاشان سوێد کەوتە ھەوڵی ئەوەی کە کۆتایی بەم بارودۆخە بێنێت[٣٦] کە موڵکەچی چەندین داواکاری ئەڵمانیا بوو.[٣٧] ھەروەھا سوێدیەکان ئامێر و بەرھەمەکانی ئەڵمانیای بەکار دەھێنا بە درێژایی ماوەی جەنگەکان، ھەروەھا توانی بەرگری لە خۆی بکات بەرامبەر ھێرشەکانی نەرویژ، و لە ١٩٤٣ چەندین ھاوڵاتی جوولەکەی ڕزگار کرد کە ھانایان بۆ ھێنابوون لە ترسی ھێرشی نازیەکان، جگە لە ھاوکاریکردنی فنلەندیەکان لە "جەنگی زستان" و "جەنگی بەردەوام بوون" بە چەک و ڕاھێنان.
لەگەڵ نزیک بونەووە لە کۆتایی جەنگ، سوێد ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە ھاریکاری مرۆیی، بە وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەر و کۆچبەران بەتایبەت جوولەکەکان، کە ژیانی گەلێک مرۆڤیان ڕزگار کرد بە ھاوکاریە جۆربەجۆرەکان[٣٦] لەبەر ئەمە دەڵێن کە سوێد زۆر بەتوندی ڕووبەڕووی نازیەکان بوونەوە بە ڕێگای خۆیان ھەتا گەیشتە ئەو ئاستەی سەروەری خۆی خستە مەترسیەوە[٣٦]
جەنگی سارد
دەستکاریلەگەڵ ئەوەی سوێد بێلایەنی خۆی ڕاگەیاندبوو بەڵام پەیوەندیەکی قۆڵتر و بەھێزتری ھەبوو لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا.
لەدوا ساتی جەنگ، سوێد دەزگا پیشەسازیەکانی بەکارھێنانی بۆ بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری و سەقامگیری کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی زانستی کە بووە بنەما بۆ پێشکەوتنی ئەوڕوپا[٣٨] سوێد بەشێک بوو لە "پڕۆژەی ماڕشاڵ" و ھوابەش بوو لە "ڕێکخراوی ھاریکاری و گەشەپێدانی ئابووری" لەماوەی دوای جەنگ "پارتی کرێکارانی کۆمەڵایەتی دیموکراتی" فەرمانڕەوایی سوێدی دەکرد، کە پەیڕەوی سەندیکا و "سەرمایەداری" دەکرد، بەتایبەت یەکێتی سەندیکای کرێکارانی سوێدی، کە ھاوپەیمانی پارتی ھاوبەشی دیموکراتی بوو[٣٩] کە ژمارەی بیرۆکراسییەکان لە شەستەکان و ھەشتاکان زۆر بەرزبوویەوە بەشێوەیەکی بەرچاو[٣٩] سوێد دەرگای واڵا کرد ڕووەو بازرگانی نێودەوڵەتی و پیشەسازی جیھانی کە گەشەسەندنێکی چاکی بەخۆوە بینی لە ھەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا.
وەک ھەموو وڵاتە پیشەسازیەکان سوێد کەوتە باری پێویست بوون بە نەوت لە سەردەمی قەیرانی نەوتدا ١٩٧٣-١٩٧٤ و ١٩٧٨-١٩٧٩[٤٠] لە ھەشتاکاندا، دووبارە پەیکەری پیشەسازی سوێد داڕێژڕایەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان، کە دەستبەرداری تەختە بوون لە درووستکردنی کەشتی و پیشەسازیەکانی تر، لە بری دار ماددەکانی ئاسن و مس و کانزاکانی تریان بەکارھێنا بۆ پیشەسازیە میکانیکیەکان و خۆکارەکان.[٤١]
لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٩٠ ڕێژەی باج بەرزبوویەوە بەوەر ھاوڵاتیان بە ڕێژەی %١٠ بەبەراورد ڕێژەی بەرھەمھێنان کەمی کرد لەچاو وڵاتانی تر وەک وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوڕوپا، پاشان ئەم ڕێژەیە بەرزبوویەوە بۆ %٨٠ لە کۆتایی دا دەوڵەت نیوەی توانای بەرھەمھێنانی لەدەستدا لە "کۆی بەرھەمی خۆماڵی"، و سوێد پاشەکشەی کرد لە ڕێزبەندی پێنجەمی وڵاتە پێشکەوتووەکان لە ڕووی"کۆی بەرھەمی خۆماڵی" بۆ ھەر تاکێک، بەمە لە کۆتایی ھەفتاکان ڕامیاری ئابووری کاریگەری خستە سەر دەزگاکانی وڵات و وەزارەتەکان .[٣٩]
پاشایەتیکردنی کاڕڵ گۆستافی شازدەھەم لەسەر تەختی پاشایەتی لەساڵی ١٩٧٣ تاوەکو ئەمڕۆ.
ماوەی ئێستا
دەستکاریبەھۆی کزبوونی بازاڕی خوانوبەرە و وەبەرھێنان لە سەرەتای نەوەدەکان داھاتی باج کەمی کرد جگە لەو بارەی کە ئابووری جیھان تێی کەوتبوو وڵات ناچار بوو کە ڕێژەی باج زیاتر بکات بەسەر ھاوڵاتیان دا[٤٢] بەمە ڕێژەی وەبەرھێنان کەمی کرد بە %٥ لە "کۆی بەرھەمی خۆماڵی" بەتایبەت لە ١٩٩٢ کە بانک ڕێژەی باجی بۆ %٥٠٠ بەرزکردەوە.[٤٣][٤٤]
حکومەت نیگەران بوو بە نزمبوونەوەی ئاستی داھات، ھەستا بە ھەندێک چاکسازی لە بواری وەبەرھێنان و ڕکابەری جیھانی بۆ وەبەرھێنان و دانانی سنوورێک بۆ خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیان و خزمەتگوزاری گشتی، بۆیە ھەوڵی بە ئەندامبوون درا لە یەکێتی ئەوڕوپا بۆ ئەم مەبەستە پەڕلەمان ڕێژەی %٥٢ ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا لە ١٣ی نۆڤەنبەری ١٩٩٤، و سوێد بوو بە ئەندام لە یەکێتی ئەوڕوپا لە ١ یەنایەری ١٩٩٥.
لەڕاستیدا سوێد بێلایەن نییە لە بواری سەربازیدا، و بەشدارە لە گەڵێک لە چاڵاکیە سەربازیەکاندا، و ھاوبەشە لە "ھاوپەیمانی باکووری ئەتلەسی" (ناتۆ)، جگە لە بەشداریکردنی ھەندێک وڵات بۆ بەرھەمھێنان و پێشکەوتنی چەک و جبەخانەی سەربازی، سوێد جۆرە چەکێکی بەرھەم ھێنا کە ئەمێریکیەکان بەکاریان ھێنا لە جەنگی دژ بە ئێراق.[٤٥] ھەروەھا سوێد مێژوویەکی درێژی ھەیە لە بەشداریکردنی چالاکیە سەربازیە نێودەوڵەتیەکان، بەھۆی ئەوەی ئەندامە لە "ھاوپەیمانی باکووری ئەتلەسی" کە لەژێر فەرمانڕەوایی یەکێتی ئەوڕوپادایە بۆ پاڕاستنی ئاشتی کە پاشکۆی "نەتەوە یەکگرتووەکانە"، سوێد پشکی سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوڕوپای وەرگرتووە لە ١ یۆلیۆ بۆ ٣١ دیسەمبەری ٢٠٠٩.
جوگرافیا
دەستکاریسوێد دەکەوێتە باکووری ئەوڕوپا، لە خۆڕئاوای دەریای بەڵتیک و کەنداوی پۆتنیا، و کەناڕێکی ڕیشاڵی و درێژی ھەیە، و بەشی خۆرھەڵاتی نیمچە دوورگەی ئەسکەندەنافیا پێک دێنێت، و لە خۆڕئاوی زنجیرە چیاکانی ئەسکەندەنافیا (سکاندیرنا) ھەڵکەوتوون، کە بۆتە سنووری نێوانیان لەگەڵ نەرویژ، و فنلەندا کەوتۆتە بەشی باکووری خۆرھەڵاتی، و سنوورێکی دەریایی ھەیە لەگەڵ دانماڕک و ئەڵمانیا و پۆڵۆنیا و لیتوانیا و لاتیڤیا و ئیستۆنیا و ڕەسیا، و لە ڕێگای پردەھۆینی ئۆریسەند بە دانماڕک بەستراوەتەوە.
سوێد ڕێزبەندی پەنجاو پێنجەمین گەورەترین وڵاتی گرتوەو لە ڕووی ڕووبەرەوە کە (٤٤٩٬٩٦٤ کم٢)[٤٦] و چوارەمینە بە گوێرەی ئەوڕوپا جگە لە ڕەسیای ئەوڕوپی، و گەورەترینی باکووری ئەوڕوپایە، نزمترین خاڵی لە ئاستی دەریاوە کەوتۆتە کەنداوی ھاماڕسیۆن لە (کریستان ستاد) کە ٢٫٤ مەتر لە خوار ئاستی دەریایە، بەبەراورد بەرزترین خاڵی بریتیە لە (کیپنیکایسێ) کە ٢١١١ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە.
سوێد بەگوێرەی ڕۆشەنبیری و جوگرافیا و مێژوو بۆ ٢٥ پارێزگا دابەش کراوە، کە ھیچ مەبەستێکی کارگێڕی و ڕامیاری لە پشتەوە نیە، ھەریەکە لەم پارێزگانەش بەسەر سێ ھەرێم دابەش کراوە ئەوانیش (نۆردلاند) و (سڤیڵاندی ناوەند) و (گۆتۆ ڵاندی باشوور)، ھەرێمی (نۆردلاند) کەمترین ڕێژەی دانیشتوان و زۆرترین ڕووبەری لەخۆ گرتووە کە %٦٠ ھەموو خاکی سوێدە.
%١٥ خاکی سوێد لە باکوور کەوتۆتە ناو ھێڵی پانی جەمسەری باکوور، کە زۆرینەی ڕووبەری دارستانی سوێد پێک دێنێت، بەرامبەری خاکی باشووری بۆ کشتوکاڵ گونجاوە و زۆرینەی ڕێژەی دانیشتوانی بەرکەوتووە (ئۆریسەند)، و دوورگەکانی (گۆتڵاند) و (ئۆوڵاند) گەورەترین دوو دوورگەی سوێدن، دەریاچەکانی (ڤێنێرن) و (ڤێتێرن) گەورەترین دوو دەریاچەن، دەریاچەی (ڤێتێرن) سێیەم گەورەترین دەریاچەی ئەوڕوپایە دوای دەریاچەکانی (لادۆگا) و (ئۆنیچا) لە ڕەسیا.
کەش و ھەوا
دەستکاریزۆرینەی سوێد یەک جۆر کەش و ھەوای ھەیە کە ساردە بەتایبەت بەشی باکووری، و خاوەنی چوار وەرزی تایبەتە، و پلەی گەرما نزمە بەشێوەیەکی گشتی، دەکرێت سوێد دابەش بکرێت بۆ سێ ناوچە بە گوێرەی کەش و ھەواوە، ناوچەی باشوور کە کەش وھەوایەکی دەریایی ھەیە، ناوەڕاست کە کەش و ھەوایەکی کیشوەری ھەیە، باکوور کە کەش و ھەوایەکی جەمسەری ھەیە.[٤٧] دەبینین ھەندێک ناوچە لەگەڵ ھەندێکی تر جیاوازن لە کاتێکدا لەسەر ھەمان ھێڵی درێژی زەویدان ھۆی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەری ئاوی کەنداوەکان.[٤٨][٤٩] بۆ نموونە زستان لە بەشی باشوور و ناوەڕاست گەرمترە وەک ئەوەی لە ڕەسیا و کەنەدا ھەیە[٥٠] لە کاتێکدا ماوەی ڕۆژ جیاوزە بە جیاوازیەکی زۆر کە لە ھاویندا ڕۆژ ئاوانابێت بە درێژایی وەرزەکە لە ناوچەکانی ھێڵی جەمسەری باکوور، لە ستۆکھۆڵمی پایتەخت ماوەی ڕۆژ لە وەرزی ھاوین نزیکەی ١٨ کاژێرە لە زستانیش کەمترە لە ٦ کاژێر، سوێد ساڵانە ١٦٠٠ بۆ ٢٠٠٠ کاژێر تیشکی خۆری بەردەکەوێت لە ساڵێکدا.[٥١][٥٢]
جیاوازیەکی زۆر ھەیە لە نێوان باکوور و باشوور لە ڕووی کەش و ھەواوە، ناوەڕاستی سوێد زستانێکی سارد و ھاوینێکی گەرمی ھەیە کە ھاوینی تا ٢٥ پلە بەرزدەبێتەوە و زستانیشی بۆ ٤ پلە ژێر سفڕ[٥٣] لەکاتێک بەشی باکووری وڵات ھاوینی ساردە و زستانیشی زۆر زۆر سارد و بەفراویە و[٥٣] ماوەکەی دڕێژە پلەی گەرما لە ھاوین بۆ ٣٠ پلە بەرز دەبێتەوە، لە زستانیش بۆ ٣٨ پلەی ژێر سفڕ نزم دەبێتەوە[٥٣] نزمترین پلە تا ئێستا تۆمارکرابێت[٥٣][٥٣] لەساڵی ١٩٤٧ کە بۆ ٥٢ پلەی ژێر سفڕ نزم بوویەوە.[٥٣][٥٣]
لە ھەموو ناوچەکانی سوێد بە گشتی بڕی ٥٠٠ بۆ ٨٠٠ ملم باران دەبارێت لە ساڵێکدا، لە بەشی باشوور بڕی ١٠٠٠ بۆ ١٢٠٠ ملم باران بەشێوەی لێزمە دادەبارێت، لە کاتێک لە ناوچە شاخاویەکان لە باکوور تا ٢٠٠٠ ملم دادەبارێت لەگەڵ بەفرێکی زۆر. لە باشوور وەرزی بەفر لەنێوان مانگەکانی دیسەمبەر و مارس دایە بەڵام لە باکوور لە نێوان مانگەکانی ئۆکتۆبەر بۆ مای یە، لە ھەندێک ساڵیش بەشی باشوور بەفر بەخاکەکەیەوە نابینرێت.[٥٤][٥٥]
شار | یەنایەر | فێبرایەر | مارش | ئەپریل | مایۆ | یونیۆ | یولیۆ | ئۆگستۆس | سێپتەمبەر | ئۆکتۆبەر | نۆڤەمبەر | دیسەمبەر |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
کیڕۆنا | −١٠/−١٦ | −٨/−١٥ | −٤/−١٣ | ٢/−٧ | ٨/٠ | ١٤/٦ | ١٧/٨ | ١٤/٦ | ٩/٢ | ١/−٤ | −٥/−١٠ | −٨/−١٥ |
وێستەرسۆند | −٥/−١٠ | −٣/−٩ | ٠/−٦ | ٥/−٢ | ١٢/٣ | ١٦/٨ | ١٨/١٠ | ١٧/١٠ | ١٢/٦ | ٦/٢ | ٠/−٣ | −٣/−٨ |
ستۆکھۆڵم | ١/−٢ | ١/−٣ | ٤/−٢ | ١١/٣ | ١٦/٨ | ٢٠/١٢ | ٢٣/١٥ | ٢٢/١٤ | ١٧/١٠ | ١٠/٦ | ٥/٢ | ١/−١ |
گۆتەنبێڕگ | ٢/−١ | ٤/−١ | ٦/٠ | ١١/٣ | ١٦/٨ | ١٩/١٢ | ٢٢/١٤ | ٢٢/١٤ | ١٨/١٠ | ١٢/٦ | ٧/٣ | ٣/−١ |
ڤێسبی | ١/−٢ | ١/−٣ | ٣/−٢ | ٩/١ | ١٤/٦ | ١٨/١٠ | ٢١/١٣ | ٢٠/١٣ | ١٦/٩ | ١٠/٦ | ٥/٢ | ٢/٠ |
ماڵمۆ | ٣/−١ | ٣/−١ | ٦/٠ | ١٢/٣ | ١٧/٨ | ١٩/١١ | ٢٢/١٣ | ٢٢/١٤ | ١٨/١٠ | ١٢/٦ | ٨/٤ | ٤/١ |
حکومەت و ڕامیاری
دەستکاریسوێد وڵاتێکی پاشایەتی دەستوریە، شا "کاڕڵ گۆستافی شازدەھەم " پاشای وڵاتە، بەڵام دەسەڵاتی جێبەجێکردنی نیە یاخود زۆر کەمە تەنھا نیشانەی سەروەری وڵاتە[٥٧] بەگوێرەی ھەفتەنامەی ئێکۆنۆمیست سوێد لە ڕێزبەندی وڵاتە ھەرە دیموکراتەکانە کە ١٦٧ وڵات لەخۆ دەگرێت[٥٨] لەگەڵ ئەوەی ئاسان نیە وڵاتێک ھەڵسەنگێنی بۆ ئاستێکی دیموکراتی، بەڵام دەزانین سوێد وڵاتێکی پەڕلەمانیە کە چوار ساڵ جارێک لە ١ ی ئازار ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، و پەڕلەمانیش سەرۆک وەزیران دیاری دەکات.
کارگێڕیەکان
دەستکاریسوێد وڵاتێکی یەکگرتووە دابەش کراوە بۆ بیست و یەک یەکەی کارگێری، ستۆکھۆڵم و سۆدەرلاند و وەسترگۆتلاند و یۆنکۆپینگ کڕۆنۆبێڕگ و کاڵماڕ و گۆتلاند و بیڵکینگێ و سکێن و ھاڵاند و ڤێسترا و گۆتاڵاند و فێرمڵاند و ئۆرەبڕۆ و ڤێستمانلاند وداڵارنا و گێڤلبۆڕگ و ڤێستەر نۆردڵاند وێمتڵاند وڤێستەربۆتن و نۆڕبۆتن.
بۆ ھەر یەکەیەک ئەنجومەنێکی کارگێڕی بۆ دامەزراوە لەلایەن حکومەتەوە، ئەم ئەنجومەنە بۆ ماوەی شەش ساڵ دەست بەکاردەبێت، ئەم جۆرە ڕژێمە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٦٣٤ کاتێک ئەم یەکە کارگێڕیانە دامەزرا لەلایەن لۆردی سوێدی "ئەکسڵ ئەکسنستێرا"، کە ئامانج لێی بەڕێوەبردنی ئەو یەکانەیە بە گوێرەی سروشتی ناوچەکە و بەرەو پێشبردنیان، کەلە ناو ھەر ئەنجومەنێک پەڕلەمانێکی بچوک ھەیە کە ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە ھەڵدەبژێردرێت.
ھەر یەکەیەک بۆ چەند شارەوانیەک دابەش دەبێت، کە کۆی گشتی ٢٩٠ شارەوانی ھەیە لەساڵی ٢٠٠٤، وەزارەتی شارەوانی وەکو لێژنەیەکی حکومی بەسەر شارەکان چاودێری دەکات، ئەنجومەنێکی شارەوانی ھەیە کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت لە ٣١ تا ١٠١ ئەندام پێکدێت، کەلە ڕێگای ھەڵبژاردنی شارەوانیەکان ھەڵدەبژێردرێن، کە چوار ساڵ جارێکە.
لەناو شارەوانیەکان کۆمەڵە مسقۆفێک ھەن کە ژمارەیان ٢٥١٢ مسقۆف دەبێت، وەک نەریتێکی کۆن بەنوێنەرایەتی کڵێسا بەشداری دەکەن. بەڵام ھیچ ڕۆڵێکی ئەوتۆیان نیە، چونکە دەنگی دەنگدەران بڕیاڕ دەردەکات،
مێژووی ڕامیاری
دەستکاریتائێستاش تەمەنی ڕاستەقینەی شانشینی سوێد ڕوون نیە[٥٩] ھۆکاری ئەمەش بەھۆی سەرھەڵدانی ھۆز و نوێنەرێ خێڵەکان لەژێر فەرمانڕەوایی چەندین کەس لە گۆتڵاند یان لە سڤێڵاند دەگەڕێتەوە، کە نازانرێت چەندە فەرمانڕەوایی کرایە، یاخود چەندە ئاڵوگۆڕی کرایە لە نێوان ئەم دوو میرنشینە. بەڵام مێژوونووسانی سوێد زنجیرەی پاشاکانی سوێد بۆ یەکگرتنەوەی ھەردوو شانشینی سڤێڵاند و گۆتڵاند لەژێر فەرمانڕەوایی ئیریکی سەرکەوتوو و کوڕەکەی "سکۆتکۆنۆنگ " لە سەدەی دەیەم
بەڵام بۆ مێژووی بەر لەو دوو پاشایەی ھیچ سەرچاوەی تری مێژوویی نیە، ئەگەر ھەشبێت لەشێوەی ئەفسانەدان، کە ناویان لەسەر گاشەبەردی گۆڕستانەکان نووسراون.
شا گۆستافی یەکەم یەکەم کەسە کە نازناوی پاشای سوێد و گۆتیەکانی ھەڵگرتووە لە بەڵگەنامە فەرمیەکاندا، تاوەکو نیوەی دوەمی سەدەی بیستەم دەستەواژەی "پاشای سوێد و گۆتی و وێندیەکان " بەکارھاتووە واتا تاوەکو ١٩٧٣[٦٠] پاشای ئێستای سوێد "کارڵ گۆستافی شازدەھەم " بە فەرمی خۆی وەک " پاشای سوێد" ڕاگەیاند بەبێ ئەوەی ناوی ھیچ نەتەوەیەکی تر بھێنێت.
دەستەواژەی "ریکس داگ" بۆ یەکەم جار لە چلەکانی سەدەی شازدەھەم بەکارھاتووە، و لە یەکەم کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی کۆمەڵەی خەڵکان ئەنجام درابێت، تاوەکو گوێ لە خەڵکی تر بگیرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات، لە سەرەتاکانی ١٤٣٥ لە شاری ئاڕبۆگا.[٦١] لە ماوەی کۆبوونەوەکان لەنێوان ١٥٢٧ بۆ ١٥٤٤، لە سەردەمی گۆستاف ڤاسا، کە خەڵکی بانگێشت کرد لەسەر چوار ئاست (پیاوانی ئایینی، خانەدانەکان، دانیشتوانی شار، جوتیاران).[٦١] لەساڵی ١٥٤٤ بۆ یەکەم جار ڕژێمی پاشایەتی دەستاودەست لە باوانەوە گواسترایەوە بۆ نەوەکانیان.
دەسەڵاتی جێبەجێکار لەڕووی مێژوویەوە، تاساڵی ١٦٨٠ بە ھاوبەشی بووە لەنێوان پاشا و ئەنجومەنی پاشایەتی و خانەدانەکان. بەڵام دوای شکستی "جەنگی گەورەی باکوور" ڕژێمی پەڕلەمانی پێشنیار کرا لە ١٧١٩، ئەمیش دوای سێ جۆری جیاوازی پاشایەتی دەستوری لە ١٧٧٢ و ١٧٨٩ و ١٨٠٩، جێبەجێکرا، ئەوەی دوایی گەلێک لە ئازادیەکانی لە خەڵک وەرگرتبۆوە.
لەساڵی ١٨٦٦ "ڕیکسداگ" دامەزرا، کەوا سوێد پاشایەتی دەستوری بێت بەبوونی پەڕلەمان کە لە دوو ئەنجومەن پێک ھاتبێت، کە ئەنجومەنی یەکەم ڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتە خۆجێیەکانەوە ھەڵبژێردرێت، ئەنجومەنی دووەمیش لەلایەن خەڵکەوە بێت کە چوار ساڵ جارێک دەبێت، بەڵام لە ١٩٧١ "ڕیکسداگ" بوو بە ژوورێکی بچووک لە دەسەڵات، ھێز لەنێوان پەڕلەمان و پاشا مایەوە تاوەکو ١٩٧٥، کە تەنھا "ڕیکسداگ"(پەڕلەمان) دەسەڵاتی مایەوە، کە لەسەر باج دەژیا.
سوێد مێژوویەکی دێرینی ھەیە لە بەشداری پێکردنی خەڵک بە دەسەڵات لە ڕێگای "چالاکیە میللیەکان" دیارترینیان (یەکێتی سەندیکاکان و بزوتنەوەی کریستیانە سەربەخۆکان و بزوتنەوەی یەکسانی مرۆڤ و بزاڤی ئافرەتان..... ھتد) سوێد لە پێشەنگی وڵاتە ئەوڕوپیەکانە بۆ یەکسانی لە ڕژێمی ڕامیاری و ڕژێمی خوێندن[٦٢] و بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی جێندەری جیھانی ٢٠٠٦ سوێد بەیەکەم وڵات دەستنیشان کرا بۆ یەکسانی لە نێوان ڕەگەزەکان دا.[٦٣]
ڕژێمی ڕامیاری نوێ (ئێستا)
دەستکاریبەگوێرەی دەستور پەڕلەمان پێکدێت لە ٣٤٩ ئەندام، کە دەسەڵاتی ڕەھایان ھەیە لە سوێدی نوێدا، پەڕلەمان بەرپرسە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، کە ئەویش وەزیرەکان ھەڵدەبژێرێت، بەم جۆرە "دەسەڵاتی ڕێپێدان" تەنھا بەدەست پەڕلەمانەوەیە، و حکومەت "دەسەڵاتی جێبەجێکردنی" ی ھەیە، و "دەسەڵاتی دادوەری" سەربەخۆیانە کاردەکات،
لەبەرئەوە حکومەتی خەڵکی پێدەڵێن چونکە لەلایەن ئەندام پەرڵەمانەکانەوە ھەڵدەبژێردرێن کە ئەوانیش ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردراون بۆ ماوەی چوار ساڵ، پەڕلەمان دەتوانێت دەستوری وڵات ھەموار بکاتەوە، و سوێد خاوەنی سێ یاسای دەستوریە کە بریتین لە یاسای خاوەنداریەتی خود، ئازادی ڕۆژنامەوانی، ئازادی بیروڕا.
پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی سوێد ڕۆڵێکی پێشەنگی ھەبووە لە ١٩١٧ وەو بەسەر فەرمانڕەوایی سوێد، لەساڵی ١٩٣٢ پارتی ھاوبەشی دیموکراتی باڵی بەسەر پەڕڵەمانی سوێددا کێشا، پاشان لە ھەڵبژاردنەکانی (١٩٧٦، ١٩٧٩، ١٩٩١، ٢٠٠٦، ٢٠١٠) ڕاستڕەوەکان زۆرینەی کورسیەکانی پەڕلەمانیان مسۆگەر کرد لە سەرەتای ھەفتاکان سوێد بەدەست قەیرانی ئابووری دەیناڵاند تا نەوەدەکان کە زیاتر بوو، سوێد ناچار بوو چاکسازی لە ڕژێمە ڕامیاریەکەی بکات تا بگاتەوە ئاست وڵاتە ئەوڕوپیەکانی تر، لە ھەڵبژاردنی ٢٠٠٦ پارتی یەکسانی لەگەڵ پارتی ناوەند و پارتی گەلی لیبراری و پارتی دیموکراتی کریستیانی زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەست ھێنا و حکومەتێکی بنکە فراوانیان درووست کرد بە پێشەنگی پارتی یەکسانی و ڕێبەری "فرێدریک ڕاینفیڵدت"، لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٠ پارتە دیموکراتیەکان ژمارەیەکی زۆر لە دەنگیان لەدەستدا کە ١٧ کورسی بوو بەڵام ڕکابەرەکانیش نەیانتوانی دەنگی تەواو بەدەست بێنن بۆیە دیموکراتەکان حکومەتێکی ھاوبەشیان دروست کرد.[٦٤]
ڕێژەی بەشداربووان لە ھەڵبژاردنەکان ھەمیشە بەرز بووە لەچاو وڵاتەکانی تر، ھەرچەندە بەرەو کزی ڕۆیشتووە لەو ماوانەی دوایی دا،(%٨٠٫١١ لە ٢٠٠٢ وە %٨١٫٩٩ لە ٢٠٠٦) ئەمیش بەھۆی ھەبوونی متمانەی ڕامکاران لەلایەن ھاوڵاتیانەوە.[٦٥]
لە کەسایەتیە سوێدیە ھەرە ناسراوەکانی جیھان (ڕائوڵ وڵنبێڕگ وە ۆڵک بڕنادۆت و سەرۆکی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داگ ھەمەرشۆڵد و سەرۆک وەزیران ئولۆڤ بالمێ وەزیری دەرەوە کاڕڵ بێڵدت و پشکنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وزەی ناوەکی لە ئێراق ھانز پلێکس.
یاسا و جێبەجێکردنی یاسا و ڕژێمی دادوەری
دەستکاریدادگای باڵای سوێد بە ھەنگاوی سێیەم و کۆتایی دادەنرێت لە دەرکردنی یاساکانی سوێد بۆ ھەموو بارەکان، پێش پێشکەشکردنی ھەر دۆسیەیەک بە دادگای باڵا پێویستە ھەموارکرابێتەوە چونکە دوای دادگای باڵا دەرفەتی سکاڵا نادرێتەوە. تەنھا لە بابەتی زۆر گرنگ و چارەنووسساز نەبێت.
"جێبەجێکردنی یاسا" لەلایەن چەند دەزگایەکەوە دەبێت، پۆلیسی سوێد وەک دەزگای دیاری کراوی سەرەکی حکومەتە، "تیپی کاری نیشتمانی" تیپێکی خێرای ئامادەیە بۆ ڕووداوە نیشتمانیەکان، بەڵام "فەرمانگەی ئاسایشی سوێد" ئەرکی پاراستن و پارێزگاری دەستور و تاکی سوێدە.
پەیوەندیە دپلۆماسیەکان
دەستکاریپەیوەندی سوێد بەدەرەوە پەیوەندیەکی بێلایەنانە بووە بە درێژایی سەدەی بیستەم لە کاتەکانی ئاشتی و لە شەڕدا، لەسەر ڕێچکەیەکی ڕاستەوان دەڕوات کە بنەمایەکی بێلایەنانەو ئاشتیانەیە.[٣٨]
ھۆکاری بێلایەنی سوێد دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەم بەو بنەمایەی بەشداری ھیچ شەڕێکی نەکردووە لەوەتەی خۆداکوتانی نەرویژەوە لە ١٨١٤، و لەکاتی جەنگی جیھانی دووەمیش نەچووە پاڵ ھیچ ھێزێک لەلایەکانی "ھاپەیمانان" و "چاترگاکان" لەگەڵ ئەوەش یارمەتی پێشکەش نازیەکان کرد تا ھێڵی ئاسنین بەکاربێنن بۆ گواستنەوەی سەرباز و جبەخانەکانیان، لەھەمان کاتیش ئەو خەڵکانەیان پاراست کە ھانایان بۆ بردبوون لە ترسی نازیەکان.[٣٤][٣٦] بەتایبەت کانە ئاسنینەکانی باکوور کە ژێرخانی پیشەسازی سەربازی ئەڵمانەکان بوو.[٣٦][٦٦] بە ڕۆڵێکی کەمیش بەشداری ھاریکاریەکانی فنلەندای کرد لە "جەنگی زستان" کە ڕێگای دا لەخاکەکەی ڕاھێنان ئەنجام بدەن.
لەجەنگی ساردیش بێلایەن مایەوە.[٦٧] ئەرکی سوپای سوێد بەرگری بوو لە خەڵک[٦٨] لەھەمان کات توانی پەیوەندی ژێربەژێری لەگەڵ خۆڕئاوا درووست بکاتن.[٦٩] و بەژداری کردووە لە ھەندێک کاری ھەواڵگری بۆ "ناتۆ"، کە لەلایەن سۆڤیەتەوە ئاشکرا کرا ئەویش دوای کەوتنی فڕۆکەیەکی لە ئاسمانی "دەریای بەڵتیک"،
لە کۆتایی شەستەکان ویستی ڕۆڵێکی گەورەتر ببینی لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بەتایبەت بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی
لەساڵی ١٩١٨ کاتێک "ژێرئاو"ێکی سۆڤیەتی لە جۆری وێسکی لە بنکەیەکی سەربازی دەریایی سوێدی نزیک بوویەوە لە "کاڕڵسکۆنە" دەزگای سەربازی سوێدی ھیچ پەرچەکردارێکی نیشان نەدا و پەنای بۆ ئاخاوتنی دپلۆماسی بردو ئاماژەی بەوەدا کە بە ھەڵە نزیک بۆتەوە، ئەمە بە زیرەکترین کارەکانی سوێد دادەنرێت لە مێژوویدا چونکە وڵاتی لە جەنگێکی خوێناوی پاراست.
و ئەندامی یەکێتی ئەوڕوپایە لەساڵی ١٩٩٥ ەوە بۆ پاراستنی ئاشتی وچالاکی دپلۆماسی و ژێرخانی ئابووری
ھێزی چەکدار
دەستکاریھێزی چەکداری سوێد دەزگایەکی حکومیە و ڕاپۆرتەکانی بۆ وەزارەتی بەرگری بەرزدەکاتەوە و بەرپرسە بۆ جولەی سەربازی لەکاتی ئاشتیدا، ئامانجی سەرەکی ڕاھێنان و پاڵپشتی کردنی ھێزە ئاشتیپارێزەکانە لە دەرەوەی وڵات، پاراستنی سوێدە لە ھەر ھێرشێکی لەناکاو، ھێزی چەکداری سوێد دابەش دەبێت بۆ چەند یەکەیەک (سوپا، بەرگری ئاسمانی، بەرگری دەریایی، زێرەڤانی) سەرۆکی ھێزی چەکداری سوێد بەرزترین پلەی سەربازی ھەیە لە وڵاتدا، تا ساڵی ١٩٧٤ سەرکردەی وڵات شا "ئای" سەرۆکی ھێزی چەکداری سوێد بوو، بەڵام لە ڕاستیدا لەسەدەی بیستەمەوە پاشا ھیچ ڕۆڵێکی گەورەی نەبوو، چونکە کاتێک شا (گۆستافی پێنجەم)) ھاتە سەر تەخت ئەو بوارەی بۆ پسپۆرەکان جێھێشت.
تاکۆتایی جەنگی سارد سەربازیبوون بە زۆرەملێ بوو بۆ ھەموو نێرێکی پێگەیشتوو.[٦٤][٦٥][٧٠] ژمارەی سەربازانی سوێد نزیکەی یەک میلیۆن سەرباز دەبوو تا داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت بەڵام دواتر ئەم ڕێژەیە دابەزی بۆ ٦٠٬٠٠٠ سەرباز.
- یەکینە سەربازیەکانی سوێد بەشداریان لە شەڕی پاراستنی ئاشتیدا کردووە لە کۆنگۆ و کوبرس و بۆسنە و ھەرچیگۆڤینیا و کۆسۆڤۆ و لێبیریا و لوبنان و ئەفغانستان و چاد.
- ئێستا گرنگترین کاری بەشداریکردنیەتی کۆمەڵەی چەنگاوەرانی ئەوڕوپی بە ڕابەری سوێد کە ھەریەکە لە فنلندا و نەرویژ و ئێرلەندا و ئیستۆنیا بەشدارن.[٧١] جگە لە ڕاھێنانیان بە ھێزەکانی پێشمەرگە لە کوردستانی باشوور.
ئابوری
دەستکاریسوێد ئوابوریەکی تێکەڵی ھەیە بەئاڕاستەی ھەناردەکردن، و تایبەتمەندە بە بەرنامەیەکی دابەشکاری نوێ، بەرھەمھێنەرێکی پێشکەوتووی جیھانیە لە ھەموو بوارەکانی ئەلیکترۆنی و دارتاشی و بەرنامەکاری ئابووری و دەستی کاری لێھاتوو و وزەی کارۆئاوی، %٥٠ بەرھەمی ھەناردەی سوێدی بریتیە لە کەرتی ئەندازیاری، پاشان لە بواری پەیوەندیەکان ئینجا پیشەسازی تڕومبێل و دەرمانسازی و بوارە جۆربەجۆرەکانی تر، بەڵام لە بواری کشتوکاڵ تەنھا %٢ ی"کۆی بەرھەمی خۆماڵی" پێکدێنێت.
ئابوروی سوێد بەوە تایبەتمەندە، کە خاوەنی کەرتێکی پیشەسازی ھەناردەکارە، زۆرینەی بەرھەمە پیشەیی و دەستیەکانی دەنێرێتە بازاڕە جیھانیەکان.[٧٢]
خاوەنی گەورەترین ٢٠ ھاوبەشگەی جیھانە بۆ بەرھەمەکانی ڤۆلڤۆ و ئەریکسۆن و ڤاتینڤۆڵ و سکانسکا و سۆنی ئەریکسۆن و سڤینسکا سیللیۆزا و ئەکتیبۆلاگێت و ئەلیکترۆلۆکس و تیلیا و سۆنێرا و ساندڤیک وسکانیا و ئای سی ئێ و ھێنیزئاند و مۆریتز و نۆردیا کۆپکۆ و نۆردستێیرنان و...... ھتد
نزیکەی ٤٫٥ میلیۆن کەسی بێگانە لە سوێد کاردەکەن، نیوەی ئەو ژمارەیە لەکەرتی خوێندنن لەزانکۆکان، کۆی بەرھەمی خۆماڵی بۆ ھەر کاژێرێک ٣١ دۆڵارە لە ٢٠٠٦، کە لە ڕێزبەندی نۆیەمین وڵاتانی جیھانە،[٧٣] گەشەی"کۆی بەرھەمی خۆماڵی" بەڕێژەی %٢ بۆ ھەر کاژێرێک بەرزدەبێتەوە.[٧٣] بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان جیھانگەرایی (عەولەمە) ھۆکاری سەرەکی ئەو پێشکەوتنانەیە.[٧٣] سوێد لە وڵاتە ھەرە پیشکەوتووەکانی جیھانە بۆ کرێی دەست و پارەی خانەنشین.[٧٤]
ھەر کرێکارێکی ئاسایی %٤٠ ی داھاتی بۆ دەمینێتەوە دوای دەرکردنی باج.[٧٥]
لە ڕێزبەندی کێبڕکێکردنی جیھان سوێد لە پلەی چوارەم دێت ٢٠٠٩-٢٠١٠[٧٦] لە ڕێزبەندی کێبڕکێکردنی جیھان سوێد بەپلەی دووەم دێت ٢٠١٠-٢٠١١[٧٧][٧٨] سوێدیەکان لەکاردا بە دڵسۆزی لە کارەکانیان دەناسرێنەوە ئەمەش بۆ پەروەردەکردنی قوتابخانەکان دەگەڕێننەوە.[٧٩]
تا ئێستا سوێد دراوی "کڕۆن"بەکاردێنن، ئەمیش دوای ئەوەی سوێدیەکان بەدەنگدان یۆرۆیان ڕەت کردەوە، "بانکی ناوەندی سوێدی" لە ١٦٦٨ دامەزراوە کە کۆنترین بانکی جیھانە.[٧٣]
زۆرترین پەیوەنی بازرگانی لەگەڵ ئەڵمانیا و ئەمێریکا و نەرویژ و شانشینی یەکگرتوو و دانماڕک و فنڵەندا ھەیە.
وزە و گواستنەوە
دەستکاریبازاڕی وزەی سوێد زۆر تایمەتمەندە، کە بازاڕی نۆردی سوێدی بۆ وزە یەکەمی ھەموو ئەوڕوپایە، لە ٢٠٠٦ نۆڕد پۆڵ و نۆڕد پۆڵ سپۆت بەیەکەوە وزەی کاڕۆئاویان بەرھەم ھێنا کە ڕێژەکەی زۆر زیاتر بوو لەو وزەیەی لە ئەتۆم دەست دەکەوێت.[٨٠] سوێد سوود لە وزەی با وەردەگرێت بۆ بەرھەمەکانی کارەبا و گەرمی.
بەھۆی قەیرانی نەوتی جیھانیەوە لە ١٩٧٣ سوێد پشتی بە نەوت نەبەستووە تەنھا سەرچاوەی ئاو و وزەی ئەتۆم.[٨١] سوێد ھەمیشە ھەوڵ دەدات خۆی لە وزەی نەوت دووربخاتەوە.[٨٢][٨٣] بۆ پاراستنی ژینگە باجێکی زۆری خستۆتە سەر ئەو بزوێنەرانەی کە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن.[٨٢]
لە سوێد ١٦٢٧٠٧ کیلۆمەتری ڕێگا ھەیە، لەگەڵ ١٤٢٨ کیلۆمەتر ڕێگای خێرا لەنێوان شارەکان، جگە لەوەی ئەم بڕە بەردەوام لە زیاد بوون دایە، پردی ئۆریسۆند لەنێوان ماڵمۆ و کۆپنھاگنی دانماڕکی ڕێگایەکی خێرای ھاوبەشە جگە لەو ڕێگا خێرایانەی کە تەواوی سوێد بەیەک دەبەستێتەوە.
ھەروەھا سوێد خاوەنی ڕێگایەکی درێژی شەمەندەفەرە، ھێلە ئاسنینەکان تەواوی شارەکانی سوێدی بەیەک دەبەستێتەوە. چەندین کۆمپانیای بواری ئاسنینی ھەیە، وەک ئیس ئی و ڤیۆلا.
چەندین فڕۆکەخانەی گەورەی ھەیە کە سوێد بە جیھان دەبەستێتەوە، وەک فڕۆکەخانەی ئاڕلەندا لە ستۆکھۆڵم کە تەنھا لەساڵی ٢٠٠٧ نزیکەی ١٧٩١ میلیۆن گەشتیار لە ڕێگایەوە گەشتیان کردووە، جگە لە فڕۆکەخانەی گۆتەنبێڕگ کە ٤٫٣ میلیۆن گەشتیار لە ٢٠٠٦ گەشتیان کردووە. جگە لە چەندین لەنگەری ئاوی لە ماڵمۆ و گۆتەنبێڕگ.
ڕامیاری گشتی
دەستکاریزانست و فێرکردن
دەستکاریئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان ١ بۆ ٥ ساڵانن باخچەی ساوایانیان بۆ دامەزراوە، بەڵام ئ ەومنداڵانەی تەمەنیان لە ٦ بۆ ١٦ خوێندنی زۆرەملێیان بۆ دانراوە، لە دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی خوێندنی زانکۆ دەست پێدەکات یاخود پەیمانگا پیشەیی کە پیشەوەری باڵایان لێ درووست دەکات.[٨٤] لە سوێد زۆرینەی خوێندکاران ئارەزووی خوێندنی پیشەییان ھەیە.
لەسو ێد قوتابخانەی گشتی و تایبەت ھەیە بەڵام بەیەکسانی بەجۆرێک کە لە یەک ئاست دان[٨٥] سوێد لەدوای چاکسازیەکانی ١٩٩٢ بوو بەیەکێک لە پێشکەوتوترین وڵات بۆ خوێندن و زانست، کە بە پلەی دووەم دێت لەدوای ھۆڵەندا لە ئاستی جیھاندا. لە سوێد ژەمی خواردن پێشکەش دەکرێت لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن، لە قوتابخانەکان سێ ژەم و وەرزشی بەیانیان ھەیە بەڵام لە خوێندنگەکان دەکرێت بۆ دوو ژەمی گەرم لەگەڵ میوە و وەرزشی بەرزتر.
چەندین زانکۆ و پەیمانگا و بەشی جۆربەجۆر ھەیە لە بوارە جیاوازەکانی زانست، زانکۆی ئۆپساڵا و گۆتەنبێڕگ و ستۆکھۆڵم ھاوشانیان کەمە لەسەر ئاستی جیھان کە پێش زانکۆکانی کەنەدا و ژاپۆن و کۆریای باشوور کەوتونەتەوە.[٨٦]
زانست و تەکنەلۆژیا
دەستکاریزانست و لێکۆڵینەوە ئەکادیمیەکان ڕۆڵێکی گەورەیان بینیوە لە پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی.
سوێد ئاستێکی بەرزی ھەیە لە لێکۆڵینەوە و زانستگەرایی کە خاوەنی چەندین دەزگاو گۆڤاری زانستیە.[٨٧]
لەگەڵ ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی کەمە بەڵام بەگوێرەی ئەو ڕێژە کەمە زانای گەورەی لێ ھەڵکەوتووە، زانایەکانیان جێگای متمانە و لێکۆڵینەوە زانستیەکانن لە ئاستی جیھاندا.
سوێد بە پلەی یەکەم و دووەم دێت بۆ ڕاپۆرتە زانستیەکان لە ئاستی جیھان، بەتایبەت لە بواری پزیشکی و سروشت و ئەندازیاری.
شۆڕشی زانستی سوێد لە سەدەی ھەژدەھەم سەری ھەڵدا، لە ١٧٣٩ "ئەکادیمیای پاشایەتی سوێد بۆ زانست" دامەزرا.[٨٨]
تاوەکو ئێستاش ئەندازەی پیشەسازی میللی، ڕۆڵێکی بەرچاویان ھەیە لە داھێنانەکان.[٨٨]
دیمۆگرافیا
دەستکاریژمارەی دانیشتوانی سوێد لە ٢٠٠٩ بە ٩٬٣٥٤٬٤٦٢ کەس خەمڵێنرا.[٣] بۆ یەکەم جار لە ١٢ ئۆگست ٢٠٠٤ ژمارەی دانیشتوانی بۆ نۆ میلیۆن تێپەڕاند. نزیکەی %٨٥ ی سوێدیەکان لەبەشی باکوور دەژیین، نزیکەی ٨٠٠ ھەزار کەس لە ستۆکھۆڵم دەژین[٣] لەدوای ئەویش شارەکانی گۆتەنبێڕگ و ماڵمۆ دێت.
لە سەرژمێری ٢٠٠٧ دەرکەوت کە % ١٣٫٤ لەدایکبووان لە پەنابەرانن.[٨٩] سوێد لەکاتی جەنگە جیھانیەکانی یەکەم و دووەم ھاوڵاتیان جێیان دەھێشت بەرەو ئەمەریکا، بەڵام لە ھەشتاکان ئەم کۆچە پێچەوانە بوویەوە کە لە سەرجەم وڵاتانی جیھان ڕوویان تێکرد بەمە پێکھاتەی دیمۆگرافیای گۆڕدرا، کە تەنھا لە ٢٠٠٨ ١٠١٫١٧١ کەس ڕووی تێکرد.[٩٠]
زۆرترین ڕێژەی لەدایکبووانی پەنابەران لە ٢٠٠٨ بریتین لە فنلەندا (١٧٥٬١١٣) و ئێراق (١٠٩٬٤٤٦) و یۆگسلافیا (٧٢٬٢٨٥) و پۆڵەندا (٦٣٬٨٢٢) و ئێران (٥٧٬٦٦٣) و بۆسنە و ھەرسیگۆڤینیا (٥٥٬٩٦٠) و دانماڕک (٤٤٬٣١٠)و نەرویژ (٤٤٬٣١٠) و چیلی (٢٨٬١١٨) و تایلەند (٢٥٬٨٥٨) و سۆمالیا (٢٥٬١٥٩) و لوبنان (٢٣٬٢٩١).[٣]
لە ماوەی نێوان ١٨٢٠-١٩٣٠ نزیکەی ١٫٣ میلیۆن سوێدی بۆ ئەمێریکا کۆچیان کرد، ئێستا ٤٫٤ میلیۆن سوێدی لە ئەمێریکا دەژین[٩١] و ٣٣٠٫٠٠٠ کەسیش لە کەنەدا دەژین.[٩٢]
گەورەترین شارەکانی سوێد [٩٣] | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
# | شار | دانیشتوان |
ماڵمۆ ئۆپساڵا لینشوبینغ ھلسینغبورغ | |||
١ | ستۆکھۆڵم | ٢٬٠١٩٬١٨٢ (٢٠١٠) | ||||
٢ | گۆتەنبێرگ | ٩٢٦٬٦٥٤ | ||||
٣ | ماڵمۆ | ٦٣٥٬٢٢٤ | ||||
٤ | ئۆپساڵا | ١٩٧٬٣٥٦ | ||||
٥ | ڤاستەرۆس | ١٣٥٬٩٣٦ | ||||
٦ | ئۆڕەبڕۆ | ١٣٥٬٤٢١ | ||||
٧ | لینشۆپینگ | ١٢٧٬١٠٠ | ||||
٨ | ھێڵسنگ بۆڕگ | ٩٧١٢٢ | ||||
٩ | یۆن شۆپینگ | ٨٩٣٩٦ | ||||
١٠ | نۆڕ شۆپینگ | ١٢٩٬٨٦٧ |
زمان
دەستکاریزمانی فەرمی لە سوێد بریتیە لە زمانی سوێدی یەکێکە لە لقەکانی خێزانی زمانەکانی ئەڵمانیای بواکور، و زۆر نزیکە لەگەڵ دانماڕکی و نەرویژی، نەرویژیەکان قورس لە سوێدیەکان دەگەن، بەڵام سوێدیەکان لە دانمارکی و نەرویژیەکان دەگەن، و دان بە زمانی فنلەندی دەنرێت وەک زمانێکی لاوەکی.
زۆرینەی سوێدیەکان بە ئینگلیزی دەدوێن ئەمیش بەھۆی نزیکی لە زمانەکەیان، ھەروەھا بەوەی زمانی زانستە و حکومەت وەک سوێدی گرنگی پێدەدات. جگە لەمەش بەھۆی کۆچی سوێدیەکان لەکاتی جەنگ ڕوویان لە ئەمێریکا و کەنەدا و ئینگڵتەرا کرد، بۆیە %٨٩ سوێدیەکان دەتوانن بە ئینگلیزی بدوێن.[٩٤]
ئایین
دەستکاریسوێدیەکان تاوەکو سەدەی یازدەھەم لەسەر ئایینی "نۆڕدی" بوون کە خواوەند (ئەیسێر) یان دەپەرست کە بنکەی سەرەکیان لە ئۆپساڵا بوو، بەڵام بە ھاتنی ئایینی کریستیانی یاساکانی وڵات گۆڕدرا و تا سەدەی نۆزدەھەم ئایینی "نۆڕدی" قەدەغەکرا.
لە دوای چاکسازیەکانی پڕۆتستانتی لە سییەکانی سەدەی شازدەھەم، لە ڕێچکەی کاسۆلۆکی لایاندا و لە کڵێسای ئیتاڵیا جیا بوونەوە، لە ١٥٩٣ کڵێسای سوێدی دامەزرا بەسەربەخۆیی.
کڵێسای سوێدی[٩٥][٩٦] | |||||||
ساڵ | دانیشتوان | ئەندامانی کڵێسا | ڕێژەی سەدی | ||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
١٩٧٢ | ٨٬١٤٦٬٠٠٠ | ٧٬٧٥٤٬٧٨٤ | ٩٥٫٢% | ||||
١٩٨٠ | ٨٬٢٧٨٬٠٠٠ | ٧٬٦٩٠٬٦٣٦ | ٩٢٫٩% | ||||
١٩٩٠ | ٨٬٥٧٣٬٠٠٠ | ٧٬٦٣٠٬٣٥٠ | ٨٩٫٠% | ||||
٢٠٠٠ | ٨٬٨٨٠٬٠٠٠ | ٧٬٣٦٠٬٨٢٥ | ٨٢٫٩% | ||||
٢٠٠٥ | ٩٬٠٤٨٬٠٠٠ | ٦٬٩٦٧٬٤٩٨ | ٧٧٫٠% | ||||
٢٠٠٦ | ٩٬١١٩٬٠٠٠ | ٦٬٨٩٣٬٩٠١ | ٧٥٫٦% | ||||
٢٠٠٧ | ٩٬١٧٩٬٠٠٠ | ٦٬٨٢٠٬١٦١ | ٧٤٫٣% | ||||
٢٠٠٨ | ٩٬٢٦٢٬٠٠٠ | ٦٬٧٥١٬٩٥٢ | ٧٢٫٩% | ||||
٢٠٠٩ | ٩٬٣٢٥٬٤٢٩ | ٦٬٦٦٤٬٠٦٤ | ٧١٫٣%[٩٧] |
تاوەکو کۆتایی سەدەی ھەژدەھەم جگە لە کریستیانی ھیچ ئایینێکی تر ڕێگاپێدراو نەبوو، لە ١٩٥١ یاسای ئازادی ئایین دەرچوو، لە ٢٠٠٠ ئایین لە حکومەت جیا کرایەوە.
بەھۆی پەنابەرانەوە ئایینی ئیسلام گەیشتە سوێد، کە نزیکەی نیو میلیۆن موسڵمان دەبێت، کە بە ئازادی چالاکیە ئایینیەکانیان جێبەجێ دەکەن.[٩٨]
بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی زانست ڕێژەی باوەڕ بوون بە ئایین و بۆ خودا کەمی کردووە، لە کۆتایی ٢٠٠٠ ڕێژەی بێ باوەڕی بۆ %٨٥ بەرز بوویەوە، لە سەرژمێریەکی ٢٠١٠ تەنھا %٢٣ ی سوێدیەکان باوەڕیان بە ئایین و ھەبوونی خوا ھەیە.[٩٩]
تەندروستی
دەستکاریئاستی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لەو پەڕی پێشکەوتن دایە، یەکێکە لە پێنج وڵاتە ھەرە پێشکەوتووەکانی جیھان لە بواری تەندروستی، سوێد بەرنامەی پزیشکی خێزانی پەیڕەو دەکات بۆ پاراستنی ھاوڵاتیانی.
ڕۆشەنبیری
دەستکاریئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ المورد الحدیث قاموس إنکلیزیّ-عربیّ ومؤلفاە منیر البعلبکی ود.
- ^ "Befolkningsstatistik" ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ ئ ا ب پ Statistics Sweden.
- ^ «Folkmängd i riket, län och kommuner 31 december 2009 och befolkningsförändringar 2009». Statistics Sweden.
- ^ «''U.S. State Department Background Notes: Sweden». State.gov. ٢٢ی ئازاری ٢٠١٠. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^
{{cite book}}
: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) - ^ Ingemar Nordgren (2004).
- ^ Sawyer, Birgit and Peter Sawyer (1993).
- ^ Bagge, Sverre (2005) "The Scandinavian Kingdoms".
- ^ Franklin D. Scott, Sweden: The Nation's History (University of Minnesota Press: Minneapolis, 1977) p. 58.
- ^ Träldom.
- ^ Scott, p. 55.
- ^ Scott, pp. 55–56.
- ^ Scott, pp. 56–57.
- ^ Scott, p. 121.
- ^ Scott, p. 132.
- ^ «Population». History Learningsite. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ "A Political and Social History of Modern Europe V.1.
- ^ However, Sweden's largest territorial extent lasted from 1319 to 1343 with Magnus Eriksson ruling all of the traditional lands of Sweden and Norway.
- ^ "Gustav I Vasa – Britannica Concise" (biography), Britannica Concise, 2007, webpage: EBConcise-Gustav-I-Vasa ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Battle of Kircholm 1605». Kismeta.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ Finland and the Swedish Empire.
- ^ Agricultural Yields and Years of Famine – Sweden ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ Elizabeth Ewan, Janay Nugent (2008) "Finding the family in medieval and early modern Scotland".
- ^
{{cite book}}
: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) - ^ ئ ا Einhorn, Eric and John Logue (1989).
- ^ Koblik, Steven (1975).
- ^ Einhorn, Eric and John Logue (1989), p. 8.
- ^ Ulf Beijbom, "European emigration" ٣ی ئابی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., The House of Emigrants, Växjö, Sweden.
- ^ ئ ا Koblik, pp. 9–10.
- ^ Sweden: Social and economic conditions (2007).
- ^ Koblik, p. 11: "The agrarian revolution in Sweden is of fundamental importance for Sweden's modern development.
- ^ Koblik, p. 90.
- ^ ئ ا ب Koblik, pp. 303–313.
- ^ Nordstrom, p. 315: "Sweden's government attempted to maintain at least a semblance of neutrality while it bent to the demands of the prevailing side in the struggle.
- ^ ئ ا ب پ ت Nordstrom, pp. 313–319.
- ^
{{cite book}}
: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) - ^ ئ ا Nordstrom, pp. 335–339.
- ^ ئ ا ب Globalization and Taxation: Challenges to the Swedish Welfare State.
- ^ Nordstrom, p. 344: "During the last twenty-five years of the century a host of problems plagued the economies of Norden and the West.
- ^ Krantz, Olle and Lennart Schön. 2007.
- ^ Englund, P. 1990.
- ^ «Sweden's `Crazy' 500% Interest Rate; Fails to Faze Most Citizens, Businesses; Hike Seen as Short-Term Move to Protect Krona From Devaluation». Highbeam.com. ١٨ی ئەیلوولی ١٩٩٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^
{{cite book}}
: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) - ^ The Local. «New Swedish weapon in Iraq». لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «Country Comparison: Area». Central Intelligence Agency. Cia.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ Česky. «Climate classification». En.wikipedia.org. لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ «BBC Climate and the Gulf Stream». لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «The Gulf Stream Myth». لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «Global Climate Maps». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Number of hours with sunshine (map)». Swedish Meteorological Institute. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Normal[[پۆل:ھەموو وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان]][[پۆل:وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان ]][[پۆل:وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووە ھەمیشەیییەکان]][[[ویکیپیدیا:بەستەری مردوو|بەستەری مردووی ھەمیشەیی]]] solskenstid för ett år» (بە (سویدی)). Smhi.se. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: URL–wikilink conflict (یارمەتی); دەقی «SMHI» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ئ ا ب پ ت ج چ [بەستەری مردوو]
- ^ «Annual precipitation map». Swedish Meteorological Institute. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Sweden's climate». Swedish Meteorological Institute. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ weather. «Local, National, and International Weather – Forecasts, Radar Maps, Video, and News». Msn.com. لە ١١ی ئایاری ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ «Sweden in Brief/A Political Society». Sweden.se. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠٠٧-٠٢-١٤ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٣ی ئازاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ «Economist Intelligence Unit democracy index 2006» (PDF). وحدة الاستخبارات الاقتصادیة. ٢٠٠٧. لە ٢٠٠٧-١٠-٠٩ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ Hadenius, Stig; Nilsson, Torbjörn; Åselius, Gunnar (1996) Sveriges historia: vad varje svensk bör veta.
- ^ Kungl.
- ^ ئ ا The Swedish Parliament.
- ^ European Commission Directorate General for Employment, Social Affairs And Equal Opportunities, Report On The Equality Between Men And Women,«وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی ئابی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە. February 2006
- ^ «Nordic countries rank highest in gender equality». Norden.org. لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Värnplikt [Conscription]». لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Allmänna värnplikten skrotas [General conscription scrapped]». لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ Nordstrom p. 302: "In fact, the plans were mostly a ruse to establish control of the crucial Norwegian port of Narvik and the iron mines of northern Sweden, which were vitally important to the German war efforts."
- ^ As context, according to Edwin Reischauer, "To be neutral you must be ready to be highly militarized, like Switzerland or Sweden." -- see Chapin, Emerson.
- ^ Nordstrom, p 336: "As a corollary, a security policy based on strong national defences designed to discourage, but not prevent, attack was pursued.
- ^ National Geographical News, web article, Cold War Spy Plane Found in Baltic Sea[١] 10 November 2003.
- ^ «Military conscription phase out under fire». لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «IMD Competitiveness Yearbook 2008». Imd.ch. ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «Doing Business Abroad – Innovation, Science and Technology». Infoexport.gc.ca. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ «Economic survey of Sweden 2007». Oecd.org. ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ Pension Reform in Sweden: Lessons for American Policymakers ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. by Goran Normann, Ph.D. and Daniel J. Mitchell, Ph.D. June 29, 2000.
- ^ OECD Economic Surveys: Sweden – Volume 2005 Issue 9 by OECD Publishing
- ^ «World Economic Forum – Global Competitiveness Report». Weforum.org. ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ «World Economic Forum – Global Competitiveness Report». Weforum.org. ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٠. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «IMD Competitiveness Yearbook 2008». Imd.ch. ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ "Sweden most creative country in Europe & top talent hotspot ٢١ی ئایاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.[وصلة مکسورة], Invest in Sweden Agency, 25 June 2005.
- ^ Kraftläget i Sverige, Vattensituationen[وصلة مکسورة]
- ^ «Nuclear Power in Sweden». World Nuclear Association. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|تاریخ=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ ئ ا Ministry of Foreign Affairs, Sweden.
- ^ Vidal, John.
- ^ «PISA results for Sweden» (PDF). لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ The Swedish model, ذی إیکونومیست
- ^ by: Studyinsweden.se (٢١ی نیسانی ٢٠١٠). «Sweden introduces tuition fees and offers scholarships for students from outside EU – Study in Sweden – SWEDEN.SE». Studyinsweden.se. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «Embassy of Sweden New Delhi – Science & Technology». Swedenabroad.se. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Swedish inventions and discoveries» (PDF). Fact Sheet FS 91 e. Swedish Institute. ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|month=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ Statistics Sweden. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Statistics Sweden. [٢] ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «U.S. Census». U.S. Census Bureau. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٠٨ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ «Ethnocultural Portrait of Canada Highlight Tables, 2006 Census». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «2010A01O». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ (سویدیة) Svenska Kyrkan Statistiek pagina Medlemmar 1972–2008 excel file ١٣ی ئابی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ (سویدیة) [«وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە. ٢٥ی ئابی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Svenska kyrkans medlemsutveckling år 1972–2009
- ^ «Swedes depart church in droves». Thelocal.se. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «Sydsvenskan (a Swedish newspaper) – in Swedish». Sydsvenskan.se. ٨ی شوباتی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ Zuckerman pitzer.edu
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی سوێد
- حکومەتی سوێد
- پەڕلەمانی سوێد ١ی تەممووزی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- پێگەی فەڕمی کۆشکی شاھانە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوێد تێدایە. |