لیتوانیا
پۆتانەکان: 54°54′N 25°19′E / 54.900°N 25.317°E لیتوانیا، بە فەرمی کۆماری لیتوانیا (بە لیتوانی: Lietuvos Respublika)، وڵاتێکە لە ناوچەی باڵتیک لە باکووری ئەورووپا، ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، ئەنجومەنی ئەورووپا، ناوچەی یۆرۆ، ناوچەی شنگن، ناتۆ و ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری، و ئەندامی بانکی وەبەرھێنانی وڵاتانی باکووری ئەورووپایە، و بەشێکە لە ڕێکخراوی ھاوکاری باکووری ئەورووپی و وڵاتانی باڵتیک.
لیتوانیا | |
---|---|
بە لیتوانی: Lietuvos Respublika | |
بەشێکە لە | Baltic states، یەکێتیی ئەورووپا، European Economic Area، ئەورووپای باکوور |
دامەزران | ١١ی ئازاری ١٩٩٠ |
ناو بە زمانی فەرمی | Lietuva |
کورتەناو | Литва، 🇱🇹 |
زمانی فەرمی | زمانی لیتوانی |
سروودی نیشتمانی | Tautiška giesmė |
Culture | culture of Lithuania |
دروشم | Vienybė težydi |
کیشوەر | ئەورووپا |
وڵات | لیتوانیا |
پایتەخت | ڤیلنیوس |
ناوچەی کاتی | UTC+02:00، UTC+03:00 |
ناوچەی جوگرافی | Baltic states |
پۆتانی شوێن | ٥٥°١٢′٠″N ٢٤°٠′٠″E |
Coordinates of easternmost point | ٥٥°١٧′٧″N ٢٦°٥٠′٦″E |
Coordinates of northernmost point | ٥٦°٢٧′٠″N ٢٤°٥٢′٤٨″E |
Coordinates of southernmost point | ٥٣°٥٣′٤٩″N ٢٤°٢١′٧″E |
Coordinates of westernmost point | ٥٥°١٦′٥٢″N ٢٠°٥٧′١٥″E |
بەرزترین خاڵ | Aukštojas Hill |
Lowest point | Nemunas Delta |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | semi-presidential system، parliamentary republic |
Office held by head of state | President of the Republic of Lithuania |
سەرۆکی حکوومەت | Gitanas Nausėda |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Prime Minister of Lithuania |
سەرۆک | ئنگریدا سیمۆنیتە |
Executive body | Government of Lithuania |
ئەنجومەنی یاسادانەر | Seimas |
Central bank | Bank of Lithuania |
دانیشتووان | ٢٬٨٦٠٬٠٠٢ |
دراو | یۆرۆ |
ھاوسنوورە لەگەڵ | بیلاڕووس، لاتڤیا، پۆڵەندا، ڕووسیا، سوێد |
Driving side | right |
Electrical plug type | Europlug، Schuko |
جێگەی دەگرێتەوە | Lithuanian Soviet Socialist Republic، یەکێتیی سۆڤیەت |
زمانەکان | Samogitian، زمانی لیتوانی، Lithuanian Sign Language، زمانی ڕووسی، Karaim |
ڕووبەر | ٦٥٬٣٠٠±١ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | https://lietuva.lt، https://www.lietuva.lt/en/ |
ھاشتاگ | Lithuania |
پاوانی ئینتەرنێتی | .lt |
وەسفی ئاڵا | flag of Lithuania |
وەسفی نیشان | coat of arms of Lithuania |
Geography of topic | geography of Latvia |
Patron saint | Saint Casimir |
Railway traffic side | right |
ئابووری بابەت | economy of Lithuania |
دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Lithuania |
کۆدی مۆبایلی وڵات | 246 |
کۆدی تەلەفۆنی وڵات | +370 |
Trunk prefix | 8 |
Emergency phone number | 112، 02 |
GS1 country code | 477 |
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | LT |
Maritime identification digits | 277 |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C16799 |
Category for honorary citizens of entity | Category:Honorary citizens from Lithuania |
لیتوانیا یەکێکە لە وڵاتانی باڵتیک. ئەم وڵاتە دەکەوێتە کەنارەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی دەریای باڵتیک، لە ڕۆژھەڵاتی سوێد و دانمارک. لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لاتڤیا، لە ڕۆژھەڵات و باشوورەوە لەگەڵ بیلاڕووس، لە باشوورەوە لەگەڵ پۆڵەندا و لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ کالینینگراد (پارێزگەیەکی ڕووسیا) ھاوسنوورە.
لە ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی دانیشتووانی لیتوانیا دەگاتە ٦،٦٤٢،٧٧٨ کەس و پایتەخت و گەورەترین شاری لیتوانیا ڤیلنیسە. شارە گەورەکانی دیکە بریتین لە کاوناس و کیلیپێدا.
لیتوانییەکان گەلی باڵتیکن. زمانی فەرمی زمانی لیتوانییە، یەکێکە لە دوو زمانی زیندووەکە کە تەنیا ھەردووکیان ماونەوەتەوە لە لقی باڵتیکی بنەماڵەی زمانی ھیندی و ئەورووپی، ئەوی دیکەیان زمانی لاتیڤییە.[١]
بۆ چەندین سەدە کەنارەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی دەریای باڵتیک لەلایەن ھۆزە جیاوازەکانی باڵتیکەوە نیشتەجێ بوون. لە ساڵی ١٢٣٠ی زایینی زەوییەکانی لیتوانیا لەلایەن مینداوگاسەوە یەکخران و شانشینی لیتوانیا لە ٦ی تەممووزی ١٢٥٣ دامەزرا، لە ماوەی سەدەی ١٤دا دۆقایەتی گەورەی لیتوانیا گەورەترین دەوڵەت بوو لە ئەورووپا؛ پێکھاتبوو لە لیتوانیای ئێستا و بیلاڕووس و ئۆکرانیا و بەشێک لە پۆڵەندا و ڕووسیا کە خاکی دۆقایەتی گەورە بوون. لەگەڵ یەکێتیی لوبلین لە ساڵی ١٥٦٩، لیتوانیا و پۆڵەندا یەکێتییەکی کەسی خۆبەخشانەیان لە نێوان ھەردوو دەوڵەتەکەدا پێکھێنا، ئەویش یەکێتیی پۆڵەندا-لیتوانیا بوو. یەکێتییەکە زیاتر لە دوو سەدە بەردەوام بوو، تا لە ساڵی ١٧٧٢ەوە تا ١٧٩٥ بە شێوەیەکی بەرنامەیی لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە ھەڵوەشێنرایەوە و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا زۆربەی خاکی لیتوانیای داگیرکرد. لەگەڵ کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی یەکەم، یاسای سەربەخۆیی لیتوانیا لە ١٦ی شووباتی ١٩١٨ واژوو کرا و دامەزراندنی کۆماری لیتوانیای نوێ ڕاگەیاند. لە ناوەڕاستی جەنگی جیھانیی دووەمدا، سەرەتا لیتوانیا لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت و دواتر لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە داگیرکرا. لەگەڵ کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی دووەم و پاشەکشەی ئەڵمانییەکان، یەکێتیی سۆڤیەت لیتوانیای داگیرکرد. لە ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٩٠، ساڵێک پێش ھەرەسھێنانی فەرمی یەکێتیی سۆڤیەت، لیتوانیا بووە یەکەم وڵات لە یەکێتیی سۆڤیەتدا کە خۆی بە سەربەخۆ ڕاگەیاند، ئەمەش بووە ھۆی گەڕانەوەی دەوڵەتی سەربەخۆی لیتوانیا بۆ جارێکی دیکە.[٢][٣]
لیتوانیا وڵاتێکی پێشکەوتووی داھاتی بەرزە و پێوەرێکی بەرزی گەشەپێدانی مرۆییە و ئاستی ژیانی زۆر بەرزە و لە پێوەرەکانی ئاستی ئازادییە شارستانییەکاندا، ئازادی ڕۆژنامەگەری، ئازادی تۆڕی کۆمەڵایەتی، فەرمانڕەوایەتی دیموکراسی و ئاشتیدا ئاستێکی ئەرێنی ھەیە.[٤][٥]
دانیشتوان
دەستکاریبەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی لیتوانیا ٣,٠٠٨,٢٨٧ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٩.٥ ساڵە. ھەروەھا ٦٧ لەسەدی دانیشتوانی ئەم وڵاتە لە شارەکان دەژین.[٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://web.archive.org/web/20210225091649/https://archive.org/details/historyeasterneu00bide_296
- ^ https://web.archive.org/web/20190921161738/https://www.theguardian.com/world/1990/mar/12/eu.politics
- ^ https://web.archive.org/web/20200207091742/https://www.imf.org/external/pubs/ft/weo/2019/01/weodata/weoselco.aspx?g=110&sg=All+countries+/+Advanced+economies
- ^ https://web.archive.org/web/20200128175856/https://data.worldbank.org/country/lithuania
- ^ https://web.archive.org/web/20190731123842/http://hdr.undp.org/en/countries/profiles/LTU
- ^ «Countries in the world (ranked by ٢٠١٤ population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لیتوانیا تێدایە. |