تۆڕی کۆمەڵایەتی (بەئینگلیزی: Social Network) بە پێگە یان تۆڕەک ئەلێن کە ئەندام وەردەگرێ و ئەندامەکان ئەتوانن لەگەل یێک ھاورێیەتی بکەن و نووسراو، وێنە، ڤیدیۆ، لینک بڵاو بکەنەوە، لە ناو تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەتوانن ئەندام بدۆزنەوە و لەگەلیان ھاورێیەتی بکەن. ھەموو ئەندامەکان پەرێکی تایبەت بە خۆیان ھەیە کە پێی ئەلێن پرۆفایل کە لە ئەم شوێن تەواوی زانستیەکانی ئەو کەس دیارە.