زمانی ئینگلیزی

یەکێک لە زمانەکانی خێزانی گێرمەنی
(لە ئینگلیزیەوە ڕەوانە کراوە)

زمانی ئینگلیزی (بە ئینگلیزی: English language) زمانێک سەر بە خێزانی زمانە ھیندوئەورووپایییەکانە، بەشێکە لە خیزانی زمانە جێرمەنییەکان، کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئینگەلتەرا سەری ھەڵداوە، بەڵام لەگەل تێپەڕبوونی کات بووەتە لینگوا فرانکایەکی جیھانی. لە ھەرە زمانە دەوڵەمەندەکانی دنیایە و، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیھان ئەم زمانە دەزانن، کە ھەژماردەکرێن بە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن ئاخێوەر و زمانی فەرمیی زۆر لە وڵاتانی دونیایە.[٣] زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی وڵاتاندا دەخوێندرێت و، زمانی یەکەمی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆیە.

ئینگلیزی
خوێندنەوە/ˈɪŋɡlɪʃ/[١]
قسەی پێدەکرێ لەوڵاتەکانی ئینگلیزی زمان
ژمارەی ئاخێوەرانزمانی یەکەم: ٣٦٠–٤٠٠ ملیۆن  (٢٠٠٦)[٢]
زمانی دووەم: ٧٥٠ ملیۆن؛
ئەوانەی دەتوانن بە ئینگلیزی قسە بکەن: ٦٠٠–٧٠٠ ملیۆن[٢]
بنەماڵەی زمان
سیستەمی نووسینLatin
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لەوڵاتە ئینگلیزییەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان
یەکێتیی ئەورووپا
گەلانی کۆمۆنوێلت
ئەنجومەنی ئەورووپا
دادگای تاوانی نێونەتەوەیی
سندووقی نێونەتەوەییی پارە
لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی
ڕێکخراوەی ئیزۆ
ناتۆ
ڕێکخراوەی دانوستانی جیھانی
ڕێکخراوەی نافتا
ڕێکخراوەی وڵاتەکانی ئەمریکایی
ڕێکخراوەی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری
ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی
ئۆپێک
لێژنەی نەتەوەکانی ئاسیای باشووری ڕۆژھەڵات
ڕێکخراوەی ھاوکاری ئاسیای باشوور
ڕێکخراوەی ھاوکاری وڵاتە تورک زمانەکان
ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئابووری
سامان دەدرێتەوە بەدەستیبێ ساماندانی فەرمی
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1en
ISO 639-2eng
ISO 639-3eng
Linguasphere52-ABA
ئەم شوێنانەی کە لەوێ زمانی ئینگلیزی بەکاردەھێنرێت ██ وڵاتەکانی ئینگلیزی زمان ██ زمانی فەرمی
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.

زمانی ئینگلیزی ھەر لە سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمەوە پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەخۆوە بینی لە ئەنجامی ئەو پێشکەوتنە سەربازی، زانستی، ڕۆشنبیری و داگیرکەرانەی بریتانیا و بریتانیای مەزن، دواییش لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە پاش پێشکەوتنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[٤]

پیتەکان

دەستکاری
 
ڕێژەی بەکارھێنەرانی زمانی ئینگلیزی لە وڵاتان بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٩٧.

زمانی ئینگلیزی ٢٦ پیتی ھەیە، بەپێی سەرژمێری پیتی E زۆرترین جار لە ڕەنووس و و پیتی X کەمترین جار لە ڕەنووس و نووسراوەکان بەکاردەھێنرێن.

گردەک ھووردەک ناوی پیتەکە بە کوردی
A a ئەی
B b بی
C c سی
D d دی
E e ئی
F f ئێف
G g جی
H h ئەیچ
I i ئای
J j جەی
K k کەی
L l ئێڵ
M m ئێم
N n ئێن
O o ئۆ
P p پی
Q q کیوو
R r ئاڕ
S s ئێس
T t تی
U u یوو
V v ڤی
W w دەبڵیوو
X x ئێکس
Y y وای
Z z زێد/زی

ژمارەکان

دەستکاری
ژمارە بەزمانی ئینگلیزی ژمارە بەزمانی کوردی
0 ٠
1 ١
2 ٢
3 ٣
4 ٤
5 ٥
6 ٦
7 ٧
8 ٨
9 ٩

ئەو وڵاتانەی قسەی پێدەکەن

دەستکاری
پلە وڵات سەرجەم: دانیشتووان زمانی زگماکی زمانی زیادە دانیشتووان بۆچوون
١   ویلایەتە یەکگرتووەکان ٢٥١٫٣٨٨٫٣٠١ ٩٦ ٪ ٢١٥٫٤٢٣٫٥٥٧ ٣٥٫٩٦٤٫٧٤٤ ٢٦٢٫٣٧٥٫١٥٢ سەرچاوە: ساڵی ٢٠٠٠: "بەکارھێنانی زمانەکەو قسەپێکردنیان ١٥ی شوباتی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە." :ساڵی ٢٠٠٠، خشتە ١.ژمارەی ئەوانەی زمانەکە دەزانن
٢   ھیندستان ٩٠٫٠٠٠٫٠٠٠ ٨٪ ١٧٨٫٥٩٨ ٦٥٬٠٠٠٬٠٠٠ بە زمانی دووەم قسە دەکەن
بە زمانی سێیەم قسە دەکەن

٢٥٬٠٠٠٬٠٠٠

١٫٠٢٨٫٧٣٧٫٤٣٦ ژمارەکان ساڵی١٩٩١.لەوانەیە ژمارەکان قسەپێکەرەکان بنوێنێت نەک بەکارھێنەرەکان.[٥]
٣.   نێجیریا ٧٩٫٠٠٠٫٠٠٠ ٥٣٪ ٤٬٠٠٠٬٠٠٠ > ٧٥٬٠٠٠٬٠٠٠ ١٤٨٫٠٠٠٫٠٠٠ قسەپێکەرەکان، لە نەیجیریا.Ihemere نزیکەی ٣ بۆ ٥ ملیۆن ئەوانەن کە قسە بە زمانی نیشتیمانی دەکەن؛ خاڵی ناوەندە لە خشتەی بەکارھێنەران. Ihemere, Kelechukwu Uchechukwu. (٢٠٠٦)."." ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.'
٤   شانشینی یەکگرتوو ٥٩٫٦٠٠٫٠٠٠ ٩٨ ٪ ٥٨٫١٠٠٫٠٠٠ ١٫٥٠٠٫٠٠٠ ٦٠٬٠٠٠٬٠٠٠ سەرچاوە: کریستال (٢٠٠٥)، p.١٠٩.
٥   فلیپین ٤٥٫٩٠٠٫٠٠٠ ٥٢ ٪ ٢٧٫٠٠٠ ٤٢٫٥٠٠٫٠٠٠ ٨٨٫٠٠٠٫٠٠٠ کۆی قسە پێکەران: ژمێریاری ساڵی ٢٠٠٠، ٧ ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..٦٣٫٧١ ٪ نزیکەی ٦٦٫٠ ملیون دەتوانن قسە بکەن.قسەپێکەرە باشەکان: سەرژمێری ساڵی ١٩٩٥، وەک لە نووسینەکەی ئەندرۆ گۆنزالس لە ڕۆژنامەدا نەخشەیەکی بۆ قسەپێکەران لە فلیپین داناوە، ١٩ (٥ و ٦)، ٤٨٧–٥٢٥.(١٩٩٨).
٦.   کەنەدا ٢٥٫٢٤٦٫٢٢٠ ٨٥ ١٧٫٦٩٤٫٨٣٠ ٧٫٥٥١٫٣٩٠ ٢٩٫٦٣٩٫٠٣٠ سەرچاوە:سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١ -- ناسراو بە زمانە فەرمیەکان[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی], و زمانی دایک.[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] دانیشتووان ١٢٢٫٦٦٠ کەس بە ھەردوو زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی و زمانی دایک قسە دەکەن، ھەروەھا ١٧٫٥٧٢٫١٧٠ کەس بێجگە لە زمانی دایک بە زمانی ئینگلیزیش دەتوانن قسە بکەن.
٧   ئوسترالیا ٢٠ ملیۆن یان زیاتر ٩٢ ٪ ١٥٫٥٨١٫٣٢٩ ٢٫٥٩١٫٦٦٠ ١٩٫٨٥٥٫٢٨٨ سەرچاوە:سەرژمێری ٢٠٠٦. ئەو ژمارەیەی لەو ستونە دەردەکەوێت ژمارەی دانیشتووانی ئوستورالیایە کە تەنیا لە ماڵەوە قسە بە ئینگلیزی دەکەن.ستونی زیادە ئەوانە دەنوێنێت کە زمانی ئینگلیزی بە باشی دەزانن یان زۆر بە باشی.٥ ٪ زمانەکەیان بیر نەماوە.
تێبینی: کۆ== زمانی دایک + زمانی تر، ڕێژەی سەدی == سەرجەم/ دانیشتووان

سئو سایت چند زبانه

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Oxford Learner's Dictionary 2015, Entry: English – Pronunciation.
  2. ^ ئ ا Crystal 2006, pp. ٤٢٤–٤٢٦.
  3. ^ [١].
  4. ^ [٢],په‌ره‌کانی 127 - 133، چاپخانه‌ی زانکۆی ئۆکسفۆرد، ISBN 0-19-442185-61234.
  5. ^ و جیاوازی نێوان ئاخێوەران و بەکارھێنەرانی زمانی ئینگلیزی: Wikipedia's India estimate of 350 million includes two categories - "English Speakers" and "English Users". The distinction between the Speakers and Users is that Users only know how to read English words while Speakers know how to read English, understand spoken English as well as form their own sentences to converse in English. The distinction becomes clear when you consider the China numbers. China has over 200~350 million users that can read English words but, as anyone can see on the streets of China, only handful of million who are English speakers.