دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان

بەخێربێیت بۆ دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان


پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان چییە؟

پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان (IR) یان کاروباری نێو دەوڵەتی، کە پەیوەستە بە دەزگای ئەکادیمی و پەیوەنددار لە زانستەکانی ڕامیاری، کە بوارێکی تایبەتمەند و ئەکادیمیە لە بوارە جۆر بەجۆرەکانی لێکۆڵینەوە نێو دەوڵەتیەکان، یان ئەکادیمیایەکی سەربەخۆیە تایبەت بەو خوێندکارانەی کە تایبەتمەندن بە زانستەکانی مرۆیی و کۆمەڵایەتی. لە ھەردوو بواردا، لە بواری لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی قەوارە ڕامیاریەکان (دەزگاکانی حکومەت) وەکوو وڵات، وڵاتی خاوەن سەروەری، ئیمپراتۆریەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە حکومییەکان (ڕێکخراوە حکومیە نێو دەوڵەتیەکان) وە ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیە ناحکومیەکان (INS)، ڕێکخراوە ناحکومیەکان، وە کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکان (ھاوبەشگا نەتەوەییەکان)، وە لەسەر ئاستێکی فراونتری جیھانی کە ئەم کارانەی لێ بەرھەم بێت، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پەیوەندییەکی ئەکادیمی لە سەر ئاستێکی ڕامیاری بەرز کە ھەڵوێستی چاکەکاری وڵاتان دیاری دەکات بۆ کێشە نێودەوڵەتییەکان و ئاشتی جیھانی.

زیاتر…

وتاری ھەڵبژێردراو

ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان

ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی (بە ئینگلیزی: World Health Organization، بە کورتی: WHO)، دەزگایەکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە وەک دەزگایەک هاوکارە لەسەر تەندروستیی گشتیی نێونەتەوەیی کار دەکات. لە ڕێکەوتی ٧ی نیسانی ١٩٤٨ دامەزراوە و نووسینگەی سەرەکی لە شاری ژنێڤە لە سویسڕا. ئەم دەزگایە ئەرک و سەرچاوەکانی لە پێشکاری بە ناوی "ڕێکخراوەی تەندروستی" (Health Organization) بە میرات وەرگرت، کە ئەویش دەزگایەک بوو لە کاتی خۆی لە نەتەوە یەکگرتووەکان. زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کاریکاتێرێک گرنگی و ئەژموونی ئەمێریکا نیشان دەدات لە کۆمەڵەی نەتەوەکان.

ئایا زانیوتە؟

Did you know?
  • ئایا دەزانی کە ژمارەی سەرجەم وڵاتانی جیھان ئەوانەی دانپیانانی نێودەولەتیان ھەیە ٢٠٧ دەوڵەتە (٢٠٢٠)
  • ئایا دەزانی لەکۆی ٢٠٧ دەولەت تەنھا ١٩٣ دەولەت ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانن.
  • ئایا دەزانی لە جیھان ھەندێک دەولەت ھەن کە ھیچ دانپانانێکی نێودەوڵەتیان نیە ئەوانیش (قوبرسی تورکیا و ئەبخازیا و ترانسنیستریا و قەرەباغ و ئۆستیای باشوور و سۆماڵیلاند)
  • ئایا دەزانی کۆسۆڤۆ و تایوان لەلایەن ھەموو وڵاتانی جیھانەوە دانی پێدا نراوە وەک دەولەت بەڵام ناتوانێت ببێتە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

کەسایەتی ھەڵبژێردراو

جەمیل بایک (بە کوردیی باکووری: Cemîl Bayik، لەدایکبووی ١٩٥١ لە خارپێت) پایەبەرزان و شەش دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستانە، لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە نۆیەمین کۆنگرەی کۆما جڤاکێن کوردستان ناسراو بە کەجەکە جەمیل بایک بەھاوبەشی لەگەڵ بەسێ ھۆزات بوونە ھاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان زیاتر...

ڕێککەوتنامە دیپلۆماسییەکان

ڕێککەوتننامەی پاریس (بە ئینگلیزی: The Paris Agreement، بە فەڕەنسی: Accord de Paris) ڕێککەوتننامەیەکە کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پاڵپشتی دەکرێ. ئەم ڕێککەوتننامەیە لە ساڵی ٢٠١٦دا واژوو کراوە بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە گۆڕانی ئاووھەوای زەوی و کەم کردنەوەی پیسیی ھەوا. ئەم لێکتێگەیشنە لە بیست و یەکەمین کۆنفڕانسی پاریس لە ووڵاتی فەڕەنسادا (لە ساڵی ٢٠١٥) قسەی لەسەر کراوە و لە لایەن ١٩٥ ئەندامیەوە لە ساڵی ٢٠١٩ واژوو کراوە و ژمارەی ١٨٦ ئەندامی تریشی پێوە زیاد بوو. زیاتر...

پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان

وێنەیەک لە کۆبونەوەکە.
وێنەیەک لە کۆبونەوەکە.

پەیماننامەی پاریس لە ٣ی ئەیلوولی ١٧٨٣، بەپێی ئەم پەیماننامەیە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی لەژێر دەستی داگیرکاری بریتانیا ھاتەدەرەوە و سەربەخۆیی ڕاگەیاند. ھەرچەند ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٧٧٦، بەڵام تا واژووکردنی پەیماننامەیەک لە کۆشکی وۆرسا ئەم وڵاتە ھەندێ کێشەی ھەبوو لەسەربەخۆیی. ئەم پەیماننامەیە لەسەر دەستی پاشای بریتانیای گەورە (جۆرجی سێیەم) و نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکان واژوو کرا. زیاتر...

پۆلەکان

بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ١٠٠٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٢ی تەمموزی ١٩٩٥دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٣٬٥٥٣‌ەم، بە ١٥ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ٠ی بێ‌لایەن پەسندکرا. زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان