فوئاد مەعسووم ناوی تەواوی محەممەد فوئاد مەعسووم خدر ھەورامی سیاسەتوانێکی ناسراوی کوردە. لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینیدا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرا و بوو بە حەوتەم سەرۆک کۆماری عێراق و دووەمین سەرۆک کۆماری کورد کە سەرۆکایەتی عێراقیان کردبێت (لە دوای جەلال تاڵەبانی). فوئاد مەعسووم لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری کۆیە لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لەدایکبووە.[١]

فوئاد مەعسووم

لەدایکبوون١٩٣٨
نیشتەجێیعێراق
نەتەوەکورد
پیشەسەرۆک کۆماری عێراق
پێشجەلال تاڵەبانی
حیزبی سیاسییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئایینئیسلام
ھاوسەرڕوناک
مناڵ(ەکان)جوان

ژیان دەستکاری

فوئاد مەعسووم لە شاری کۆیە لەدایکبووە. بنەماڵەی ئەو پێشتر لە ناوچەی ھەورامانەوە ھاتوون بۆ شاری کۆیە.[٢] ئەو لە قوتابخانە ئایینییەکانی کوردستان دەستی بە خوێندن کرد. دواتر لە زانکۆی بەغدا شەریعەتی ئیسلامی خوێند.[٣] لە ساڵی ١٩٥٨ بۆ شاری قاھیرە کۆچی کرد ھەتاکوو بتوانێت درێژە بە خوێندنەکانی لە زانکۆی ئەزھەر بدات.[٤] دواتر لە ساڵی ١٩٦٨ لە زانکۆی بەسرە بە مامۆستایی وەگیرا.[٣] فوئاد مەعسووم لە ساڵی ١٩٧٥ بڕوانامەی PhD لە فەلسەفەی ئیسلامی لە زانکۆی ئەزھەر وەرگرت کە تێزەکەی لەسەر ئیخوان موسلیمین بووە لەژێر ناونیشانی (إخوان الصفا فلسفتهم وأفكارهم).[٣][٥]

ژیانی سیاسی دەستکاری

حیزبی شیوعی دەستکاری

لە ساڵی ١٩٦٢دا فوئاد مەعسووم بوو بە ئەندامی حیزبی شیوعی عێراق و ھەتا ساڵی ١٩٦٤ ھەر ئەندامی ئەم حیزبە بوو. لە ئەم ساڵەدا (١٩٦٤) لە دوای سەفەر بۆ سووریا و چاوپێکەوتنێک لەگەڵ خالید بەکداش، سکرتێری ئەوکاتی حیزبی شیوعی،[٢] دوای پێزانین بەوەی کە خالید بەکداش ھەرچەند کە خۆی بە ڕەچەڵەک کوردە بەڵام دژ بە کورد خەبات دەکات، لە حیزبی شیوعی ھەڵگەڕاوە و بوو بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.[٦]

حیزبی دیموکڕاتی کوردستان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٦٨دا مەعسووم نوێنەری پارتی دیموکڕاتی کوردستان بوو لە بەسرە. ھەروەھا ئەو ھەتا ساڵی ١٩٧٥ نوێنەری شۆڕشی کورد بوو لە پایتەختی وڵاتی میسر، قاھیرە.[٢] لە ساڵی ١٩٧٦دا مەعسووم یەکێک لە بناغەدانەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.[٦] ساڵی ١٩٩٢ بوو بە یەکەم سەرۆک وەزیرانی کوردستان.[٦] لە ساڵی ٢٠٠٣ و دوای ڕووخانی ڕژیمی بەعس، مەعسووم یەکێک بوو لە نوێنەرانی کورد کە چوونە بەغدا و لە پڕۆسەی نووسینی پێشنوونی یاسای بنەڕەتی عێراقدا بەشداریان کرد.[٢] لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندامی پەرلەمان بووە.[٧]

سەرۆک کۆماری دەستکاری

 
فوئاد مەعوسووم وەک سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە ساڵی ٢٠١٥.

لە ساڵی ٢٠١٤دا فوئاد مەعسووم بە بەدەستھێنانی ٢١١ دەنگ لە پەرلەمانی عێراق بوو بە حەوتەمین سەرۆککۆماری عێراق.[٨]

ژیانی ھاوسەری دەستکاری

فوئاد مەعسووم لەگەڵ ڕووناک عەبدولوەحید مستەفا ھاوسەرگیری کردووە و پێنج کچی ھەیە: شیرین، جوان، زۆزان، شیلان و ویان. ئەو ھەروەھا کوڕێکیشی بوو بە ناوی شوان کە بەھۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەست دا.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ تۆڕی میدیایی ڕووداو - ژیاننامەی فوئاد مەعسووم
  2. ^ ئ ا ب پ http://www.alsumaria.tv/news/106401/من-هو-فؤاد-معصوم-رئيس-جمهورية-العراق/ar
  3. ^ ئ ا ب http://www.bbc.co.uk/arabic/middleeast/2014/07/140724_fouad_massoum_profile.shtml
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 27ی Julyی 2014. Retrieved 24ی Julyی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  5. ^ http://rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/29072014 ، تێزی دکتۆرا
  6. ^ ئ ا ب "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 26ی Julyی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٤ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ پەرلەمانی کوردستان-عێراق: مێژووی ھەڵبژاردن خولی یەکەم ١٩٩٢ (بە سۆرانی)؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  8. ^ http://www.worldbulletin.net/headlines/141288/iraq-selects-fuad-masum-as-new-president
  9. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 28ی Julyی 2014. Retrieved 24ی Julyی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.