کورد

نەتەوەیەک لە ڕۆژھەڵاتی ناوین
ئەمە وەشانی جێگرتووە، لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا تاوتوێ کراوە.

کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی باکوری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بەسەر وڵاتانی ئێران، ئێراق، تورکیا، سووریا، ئەرمینیا، ئازەربایجان و بەشێک لە گورجستان دابەش کراوە و لە شاخەکانی ئەنادۆڵ ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە. کوردەکان لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاو بوونەتەوە. ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کوردەکان نییە بەڵام بە ٥٥ تا ٧٠ میلیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.[٢][٤٢][٤٣][٤٤] زمانی کوردەکان لەسەدەی بیستەمدا لە لایەن زمانناسانی بیانی بە دوو لقی زمانە کوردییەکان و زازا-گۆرانی دابەش کراوە کە کوردەکان بە ھەردوو کوردی دەڵێن و ھەردوو لقێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. لە باری ئایینییەوە، نزیکەی ٦٥ لە سەدی خەڵکی کورد موسڵمانی سەر بە مەزھەبی سوننەی شافعین[٤٥]؛ بەدوای ئەوانە ٢٠ لە سەدیان عەلەوی، ١٠ لە سەدیان موسڵمانی شیعە، ٤ لە سەدیان ئێزیدی، کاکەی، سارلی و شەبەک، ٠.٥ لە سەد نوێئایینەکانی مەسیحی و زەردەشتین بە لقە جیاجیاکانەوە و ٠.٥ لە سەدیش جوون و تاقمێکیش بەهایین. ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەشێکی بەرچاو لە کوردەکانیش سەر بە هیچ ئایینێک نین و بێدین، خواناباوەڕ، یاخود سەر بە ڕێبازەکانی دیکەی هاوشێوەی بێئایینخوازین، بەڵام لەو جێیەوەی کە ئەم ڕێبازانە لە هیچ کام لە پارچەکانی کوردستان بە فەرمی نەناسراون و ناچارن خۆیان سەر بە یەکێک لە ئایینە فەرمییەکان لە قەڵەم بدەن، هیچ ئامارێکیش سەبارەت بە سەرژمێریان لەبەردەستدا نییە

کورد
Kurd
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٣٠ ھەتا ٤٠ ملیۆن[١]
(کتێبی ڕاستییەکانی جیھانی، مەزەندەی ٢٠١٥)
٣٦٫٤ ھەتا ٤٥٫٦ ملیۆن[٢]
(ئینستیتیوتی کوردیی پاریس، مەزەندەی ٢٠١٧)
+٥٠ ملیۆن
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
 کوردستان
٣٠–٥٠ ملیۆن
 تورکیا١٤٫٣–٣٠ ملیۆن[١][٢][٣]
 ئێران٨٫٢–١٢ ملیۆن[١][٢]
 عێراق٥٫٦–٨٫٥ ملیۆن[١][٢]
 سووریا٢–٣٫٦ ملیۆن[١][٢]
 ئەڵمانیا١٫٢–١٫٥ ملیۆن[٤][٥]
 ئیسرائیل٢٠٠،٠٠٠–٥٠٠،٠٠٠[٦][٧][٨]
 فەڕەنسا١٥٠،٠٠٠–٢٥٠،٠٠٠[٩][١٠]
 ئازەربایجان١٥٠،٠٠٠–١٨٠،٠٠٠[١١][١٢]
 ھۆلەند١٠٠،٠٠٠–١٢٠،٠٠٠[١٣][١٠]
 شانشینی یەکگرتوو٩٣،١٧٤[١٤][١٥]
 سوێد٨٥،٠٠٠–١٠٠،٠٠٠[١٦][١٠]
 سویس٨٥،٠٠٠–٩٥،٠٠٠[١٠]
 ئوسترالیا٨٠،٠٠٠–٩٥،٠٠٠[١٠]
 لوبنان٧٠،٠٠٠–١٠٠،٠٠٠[١٧][١٨]
 بەلجیکا٧٠،٠٠٠–٨٥،٠٠٠[١٠]
 ڕووسیا٦٣،٨١٨[١٩]
 تورکمانستان٥٠،٠٠٠[١٢]
 کازاخستان٤٨،٦٤٢[٢٠]
 ئەرمەنستان٤٠،٠٠٠–٦٠،٠٠٠[٢١][٢٢]
 یۆنان٤٠،٠٠٠–٥٠،٠٠٠[١٠]
 ئوردن٣٠،٠٠٠–١٠٠،٠٠٠[٢٣][٢٤]
 دانمارک٢٥،٠٠٠–٣٠،٠٠٠[٢٥][١٠]
 ئیتاڵیا٢٥،٠٠٠–٣٠،٠٠٠[١٠]
 نەرویژ٢٥،٠٠٠–٣٠،٠٠٠[١٠]
 ئوکراینا٢٥،٠٠٠[٢٦]
 نەمسا٢٣،٠٠٠[٢٧]
 ویلایەتە یەکگرتووەکان٢٠،٥٩١–٥٠،٠٠٠[٢٨][١٠]
 کەنەدا١٦،٣١٥–٣٠،٠٠٠[٢٩][١٠]
 فینلاند١٥،٠٠٠–١٨،٠٠٠[٣٠][١٠]
 گورجستان١٣،٨٦١[٣١]
 قرغیزستان١٣،٢٠٠[٣٢]
 کووەیت٥،٠٠٠[٣٣]
 ژاپۆن٢،٠٠٠[٣٤]
 ئیسپانیا١،٥٠٠[٣٥]
 قوبرس١،٥٠٠[٣٦]
زمانەکان
کوردی (شێوەزارەکان: کورمانجی، سۆرانی، کەڵھوڕی، لەکی، گۆرانی و زازاکی)[٣٧][٣٨]
ئایین
زۆرینە: ئیسلامی سوننە
ھەروەھا: شیعە، مەسیحییەت، عەلەوی، زەردەشتی‌، یارسان، ئێزیدی و جوولەکایەتی[٣٩][٤٠][٤١]
ئەم شوێنانەی کە کورد لێی دەژین

کورد ئەوڕۆ یەکێکە لە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتى سەر گۆی زەوییە، یەکێکە لە کۆنترین و ڕەسەنترین نەتەوەکانی جیهانە. سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناخی مێژوو. بەڵگە زانستییەکان پیشانى دەدەن کە کوردستانیش مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ کانگەی کەونارایەکی ھەرە کۆن و دێرین. لە چاخی بەستەڵەکدا کە نزیکەی نیو میلیۆن ساڵ بەر لە ئێستا ڕوویدا و نزیکەی ٢٠٫٠٠٠ ساڵ بەر لە زایین کۆتایی ھات زۆربەی ناوچەکانی ئەورووپا و ئەمریکای باکووری بە سەهۆڵ داپۆشرابوون. ئەو دەمە ناوچە بیابانی و چۆڵەوانییەکانی ئەفریقا و مەڵبەندە وشکە عەرەبییەکان کەشێکی مامناوەندیان ھەبوو. کوردستانیش کەش و ئاوھەوایەکی بارانی و مامناوەندیی ھەبوو. ئادەمیزادی دێرین پەنای دەبردە بەر ئەشکەوتەکان بۆ زنج و دەشتەکان بۆ ڕاوگە و لەڕێی ڕاوەوە ژیانی خۆی دەبردە سەر؛ بۆیە ناچار دەبێ ئامێری لەبار دروست بکا کە لە کاتی ڕاودا بەکاری بێنێت. لە پێشدا بەردی تیژ و پاشان ئێسقانی بەکار دەھێنا و بەرەبەرە ئامێری نوێی ساز کرد. بەم قۆناغەی مێژوو دەوترێ شارستانییەتی بەردی کۆن.

چاخی بەردین وا دابەش دەکەن:

بەردی کۆن

دەستکاری

ئەم چاخە نزیکەی ٣٥٠ ھەزار ساڵی خایاند. لەو سەردەمەدا تەوری بەردین و بەردی تیژ ساز کرا. لەم چاخەیە کە دەوترێت مرۆڤ شێوازی لە مەیموون دەچوو. پاشماوەی ئەم شارستانییەتە لە یەک کیلۆمەتری شاری چەمچەماڵ (لە ساڵی ١٩٤٩دا) لە ناوچەیەک بە ناوی «بەردەبەڵەک» دۆزراوەتەوە.

بەردی ناوەڕاست

دەستکاری

لەم دەورانەدا مرۆڤی «نیاندەرتال» بەدی ھات کە لە ئەشکەوتەکاندا دەژیان. پاشماوەی ئەم مرۆڤ و شارستانییەتە لە چیاکانی کوردستان لە ئەشکەوتی «شانەدەر» دۆزراوەتەوە کە دەکەوێتە باشووری چیای برادۆستەوە کە زاڵە بەسەر ڕووباری «زابی گەورە» و زۆر لە شاری سۆران دوور نییە. ئەو ئەشکەوتە چوار قات بوو. لە قاتی چوارەمدا ئاگردان و خۆڵەمێشی تێکەڵ بە ئێسقان دۆزراوەتەوە کە نیشاندەری ئەوەیە کە مرۆڤ ئاگری ناسیوە. ھەروەھا تەور و ڕنە و ئامێری کونکردن لە جنسی بەرد و ئێسقانی مرۆڤی نیاندەرتال دۆزراوەتەوە. ئەم قاتە دەگەڕێتەوە بۆ حەفتا ھەزار ساڵ بەر لە ئێستا. لە قاتی سێھەمدا بەردی چەخماخ دەبینرێت کە دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردی نوێ. مێژووى ئەم قاتە ھی نزیکەی ٣٫٠٠٠ ساڵ پێشە و بە «پیشەسازی برادۆست» بەناوبانگە. لە قاتی دووەمدا ھەندێ ئامێری چاخی بەردی ناوەڕاست وەک چەقۆ، ڕنە، گورزی بەردی دەبینرێ. ھەڵبەت نموونەی ئەم ئاسەوارانە لە ھەندێ شوێنی تر وەک نزیکەی سلێمانی و چەمچەماڵ و ڕەواندز و بێستوون و باکووری کوردستانیش دۆزراوەتەوە. لە قاتی یەکەمدا پاشماوەی وا دۆزراوەتەوە کە نیشان دەدا مرۆڤ ئامێری نوێتر و جۆربەجۆرتری لە بەرد ساز کردووە.

بەردی نوێ

دەستکاری

دەستپێکی ئەم سەردەمە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٫٠٠٠ ساڵ پێش. لەم چاخەدا، لە بەرد و ئێسقانی قۆچ و عاجی فیل ھەندێ ئامێری پێشکەوتووتر ساز کرا. بە مرۆڤی ئەم سەردەمە دەوترێ «ھوموساپینس» و بە شارستانییەتەکەی دەڵێن «کرومانیۆن».

لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی مێژینەناسی پیشانیان داوە کە ناوچەی کوردستان لە چاخی بەرددا جێگەی ژیانی مرۆڤە سەرەتایییەکان بووە.

میرنشینە کوردییەکان

دەستکاری

لە مێژووی کورد چەند میرنشینێک فەرمانڕەوایی ناوچە جیاوازەکانیان کردووە وەکو دەوڵەت ھەڵسوکەوتیان کردووە بەڵام دواتر بەھۆی دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی سەرجەم میرنشینەکان ڕووخان لە گرنگترین و ناودارترینیان ئەمانەن: میرنشینی حەسنەوی، میرنشینی ڕەوادی، میرنشێنی دۆسکی و مەڕوانی، میرنشینی ئەردەڵان، میرنشینی سۆران، میرنشینی بادینان، میرنشینی بابان

کشتوکاڵ

دەستکاری

مرۆڤی دانیشتووی کوردستان ٢٥٠٠ ساڵ زووتر لە ئەورووپا بۆ یەکەم جار قۆناغی ڕاوی تێپەڕاند و ھاتە قۆناغی کشتوکاڵەوە. لەبەر ئەوەی کە کوردستان کەشێکی لەباری بۆ سەوزبوونی گەنمی خۆڕسک ھەبووە ئادەمیزاد نزیکەی ١٠٫٠٠٠ ساڵ پێش لە کوردستاندا ھاتووەتە قۆناغی کشتوکاڵەوە. ھەندێک شوێنەوار و بەتایبەت چوار شوێنی گرنگی مێژینەیی کە لە کوردستاندا دۆزراونەتەوە ئەم ڕاستییە دەسەلمێنن:

"شانەدەر" لە نزیکی سۆران. تەور و بەردی تیژ، ئامێری پێش لە کشتوکاڵی تیا دۆزراوەتەوە. "کەریمشار" لە نزیکی چەمچەماڵ. قووڵنگی بەردین، تەور و بەردی داتاشراو، ئامێری پێش لە کشتوکاڵ. "مەلفات" لەنێوان ڕێگەی کەرکووکھەولێر. ھەندێک ئامێری لە بەرد داتاشراو و داس دۆزراوەتەوە. لێرە ئەو ئامێرانە دەستپێکی قۆناغی کشتوکاڵ نیشان دەدەن. "چەرمۆ" لە نزیکی چەمچەماڵ لە باشووری کوردستاندا. دوازدە قات شارستانییەتی دۆزراوەتەوە بۆ نموونە: جامۆڵکەی لە قوڕ برژاو، پەیکەری گڵیی گیانلەبەران و سەرەتاییترین ئامێری چنین، ڕادەیەک گەنم و جۆی ڕەق بووەوە، ئێسقانی ئاژەڵ کە نیشاندەری ئاژەڵداریی مرۆڤە سەرەتایییەکانی ئەو سەردەمە بووە، پەیکەری گڵینی ژنێکی دووگیان. بەپێی زانیاریی و ئاگاداریی شوێنەوارناسان گوندی چەرمۆ ٦٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین ئاوا کراوەتەوە. ئەمە کۆنترین گوندە کە لە جیھاندا ئاوا کراوەتەوە. ھەروەھا شوێنەوارناسانی ئەمریکی و ئەڵمانی و تورک لە ساڵی ١٩٨٥دا لە دەوروبەری ناوچەی ئەرخەنی، لە دیاربەکر ماڵێکیان لە بنی زەوی دۆزییەوە کە ٩٠٠٠ ساڵ کۆنە.

بەمجۆرە بەڵگەکان پیشاندەری ئەوەن کە ئادەمیزادی دێرین کوردستانی بۆ ژیان ھەڵبژاردووە و لە کاتی سەرما و سۆڵەدا پەنای بردووەتە ئەشکەوتەکانی و لە وەرزە لەبارەکاندا داوێنی چیا و دەشتەکانی ھەڵبژاردووە و ھەر لەوێش فێری کشتوکاڵ بوو و ئاژەڵداریی کرد و ئامێری لە بەرد و ئێسقان و چێو بەکار برد و لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان نەخش و نیگاری کێشا و پەیکەری گڵینی ساز کرد و بە ئاگر برژاندی و بەو جۆرە دەروازەی شارستانییەتی بۆ مرۆڤ کردەوە لەم بەشەی جیھانەدا.

دانیشتووانی کۆنی کوردستان

دەستکاری

لە ھەزارەکانی چوارەم و سێھەمی بەر لە زاییندا گەلانێکی جۆراوجۆر لە کوردستان دەژیان (وەک هۆری، گۆتی، لۆلۆبی، ناییری، سووباری، کاسی، هیتی، میتانی و هتد) کە بە زمانگەلێکی نزیک لەیەک ئەدوان و ئایین و دابونەریتێکی هاوشێوەیان هەبوو. بەڵام پێدەچێ کە بنچینەی کوردەکان بەدەست دوو هۆزی گۆتی و هۆری، دروست بووبێ و پاشان بە درێژایی مێژوو و کاریگەریی داگیرکەرانی کوردستان (وەک ئاشوور، تورک، عەرەب، فارس و ئاری، یۆنانی، ڕۆمی و هتد) گەلانی کوردی ئەمڕۆ بەم شێوەیە ماونەتەوە. بنچینەی کوردایەتی لە یەکێتیی گەلانی کۆنی کوردستان (کە نیشتەجێی زاگرۆس-ئەنادۆڵ بوون) لە دژی شارستانییەتە داگیرکەرەکانی مێزۆپۆتامیا (ئاشوور، ئاکاد، بابل و سۆمەر) دروست بوو. لەو جێیەوەی کە گەلانی زاگرۆس بەهێز و جەنگاوەر بوون و پێکەوە لە بەرامبەر سۆمەر و ئاکاد ڕادەوەستان، خەڵکانی سۆمەر و ئاکادیش بۆ ئاماژە بە خەڵکانی زاگرۆس، لە وشەی کورد ( بە شێوەی کاردا، قردا و گوت، کە بە واتای پاڵەوان بووە) کەڵکیان وەرگرتووە. دواتر خەڵکانی بابل و ئاشووریش هەر بەم ناوە (کورتێ) ئاماژەیان کردووە.

وشەی کورد

دەستکاری

بە ڕای زۆرێک لە مێژوونووسان، لە نزیکەی ٢-٣ هەزار ساڵ بەر لە زایین ناوی کورد بە شێوەی جۆربەجۆر لەلایەن دراوسێکانییەوە لە مێژوودا ھاتووە. سۆمەرییەکان یەکەم کەس بوون کە ئاماژەیان بە وڵاتی کوردان کردووە و لە نزیک ٥ هەزار ساڵ لەمەو پێش ناوی کوردستانیان بە شێوەی {کاردا}، ئەکەدییەکان لە نزیک چوار هەزار ساڵ لەمەو پێش بە شێوەی باقردا، ئاشوورییەکان لە نزیک ٣ هەزار ساڵ لەمەو پێش بە شێوەی {کورتێ}، لە گڵێنەی ماری لە نزیک ٤ هەزار ساڵ لەمەو پێش بە شێوەی {کوردا}، گەزنەفۆن لە ٤٠١ی پ.ز. بە شێوەی {کاردۆخ/کاردۆ}، سترابۆ لە سەرەتای زایین بە شێوەی {کوردوئێن} و هتد، کە هەموویان بە واتای جەنگاوەر و پاڵەوان دێن.[٤٦][٤٧][٤٨][٤٩][٥٠][٥١][٥٢][٥٣][٥٤]

کورمانج

دەستکاری

کورمانج یان کرمانج گەلێکی کوردییە کە لە باکوور، باشوور، ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای کوردستان و ھەروەھا لە ھەندێک ناوچەی دیکەی دەرەوەی کوردستاندا دەژین. زمانی زگماکیی کرمانجەکان زاراوەی کوردیی باکوورییە کە بە بەشێک لە زمانی کوردی ھەژمار دەکرێت. کورمانجەکان ژمارەیان زۆرتر لە ٢٠ ملیۆن کەس دەبێت. لە باری ئایینییەوە زۆربەی کورمانجەکان سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن، بەڵام بەشێکی بەرچاویشیان سەربە ئایینەکانی عەلەوی، ئیسلامیی شیعە و ھەروەھا ئێزیدین.

وشەڕەت

دەستکاری

وشەی کورمانج یان کرمانج، ھەروەھا لە ئاخافتنی ھەندێک ھۆزی کورد بەکوردتی ناودەنرێت و وەکوو کرماج یان کرمان لەسەر زار دێتەوە.[٥٥] ھەروەھا دەتوانرێت لە کوردیی باکووری بە شێوەی کوردمانج بئاخیڤێندرێت و بنووسرێت.[٥٦] مایکڵ چایت لە فەرھەنگۆکە کوردیی کورمانجی-ئینگلیزییەکەی خۆیدا نووسیویەتی کە لەنێو کوردەکانی تورکیا وشەی کورمانج بە خەڵکی لادێ دەوترێت کە سەر بە عەشیرەتەکان نەبن، بەڵام لە باشووری کوردستان بە بەشێک لە سەرانی عەشیرەتەکان دەوترێتەوە.[٥٦] وشەی کورمانج ھەروەھا بە واتای گوندنشین و خەڵکی لادێ و ڕەعییەت بە کار دەچێت.[٥٥]

ڤلادیمیر مینۆرسکی وشەی کورمانجی لە دوو بەشی کورد و مانایی/مانتیانی زانیوە و ئەم گریمانەی پێش خستووە کە کوردە کورمانجەکان لە ڕابردووی زۆر دوورەوە لە تێکەڵبوونی دوو عەشیرەتی کورتیۆیی و مەردۆیی بەدیھاتوونەتەوە.[٥٦] ھەروەھا نیکۆلاس مار زمانناسی گورجستانی ئەم وشەی لەگەڵ وشەی ئەرمەنی لە پەیوەندیدا زانیوە و ئەم گریمانەی پێش خستووە کە وشەی ھار+من، بە شێوەی کار+منچ و دواتر کار+مِنج گۆڕدراوە و لە درێژایی مێژوودا بەشێوەی کورمانج ئاخێندراوەتەوە.[٥٦]

زمانی کوردی یەکێکە لە لقەکانی زمانە ھیندوئەورووپایییەکان کە ئەویش بە لقێک لە زمانە ھیندوئێرانییەکان ناوی دەبەن. ھەندێک زمانی کوردی ھاوچەرخ پاشماوەی زمانی مادەکان دەزانن بەڵام بنچینەی زمانی کوردی بۆ زۆر پێشتر لە میدەکان دەگەڕێتەوە، واتە زمانگەلی هۆری-گۆتی-لۆلۆبی و هتد کە بەڕای زۆربەی مێژوونووسان لە زمانە هیندوئەورووپییەكان جیاوازن.

شوێنەواری زمانی پاڵەوی لە زمانی کوردیدا بە شێوەیەکی خۆیا بەرچاو دەکەوێت. دانانی پێناسەیەکی کتومت بۆ زمانی کوردی و ھەڵدانەوەی لایانە شاراوەکانی ئەم زمانە بەھۆی لەبەینچوونی سەرچاوەی نووسراوی زمانی کوردییەوە لە سەردەمە دێرینەکاندا جۆرێک لە ئاڵۆزی و دڕدۆنگی دەھێنێتە ئاراوە و ئەگەری هەیە بە هۆکاری سیاسی پنهان یان لەناویان بردبن.

زمانی کوردی لە بنەڕەتدا بنەماڵەیەکی زمانییە و پێکهاتووە لە شەش زمانی نزیک لەیەک کە بریتین لە: کوردیی باکووری، کوردیی ناوەندی، کوردیی باشووری، گۆرانی، زازاکی و لوڕی و لە هەندێ سەرچاوەی تر، بە بژاردنی لەکیش وەک زمان، دەبنە حەوت زمان.

فرە زمانیی کوردستان بەهۆی فرە گەلێتیی کوردە و هەروەها نەبوونی زمانێکی فەرمی و هاوبەش بۆ هەموو گەلانی کوردە. ئەمەش هەر لە کۆنەوە بووە، بە شێوەیەک کە سۆمەرییەکان لە بەشێکی کوردستان وەک وڵاتی خەڵکانی فرە زمان یادیان کردووە و هەروەها هەر گەلێکی کۆنی کوردستان، زمانێکی تایبەت بە خۆی هەبووە.

دانیشتووان

دەستکاری

لە سەرەتای سەردەمی بڵاو بوونەوەی بیری ڕەگەزپەرستیی ئاریایییەکان، بۆ هۆکاری سیاسی و تواندنەوەی کورد لە ئێراندا، هەردەم کوردیان وەک ڕەگەزێکی پاک و ڕەسەنی "ئاری"، لە قەڵەم داوە. بەڵام لێکۆڵینەوە زانستییە نوێیەکان ئەم شتانە ڕەت دەکەنەوە.

لە لێکۆڵینەوەیەکی ژێنێتیکی کە لە کوردانی بانە و سەقز وەرگیراوە، زانایان هیچ شوێنەوارێکی ژێنی ئارییان (r1a-z93) نەدیتەوە.[٥٧] توێژینەوەکانی دیکە لە سەرانسەری کوردستان، ئەو بابەتەیان پشتڕاست کردەوە و دەریان خست کە سەرەڕای هێرشی ئارییەکان بۆ کوردستان و گۆڕینی شێوەزاری زمانی کوردەکان، ژێنۆمی ئاری تەنیا لە بەشێکی زۆر کەم لە کوردەکان بەجێ ماوە. لە هەمان کاتدا، زانایان کوردەکانیان لە ڕووی ژێنێتیکەوە بە خەڵکانی ناوخۆی کوردستان،ئەنادۆڵ و قەوقاز داناوە.[٥٨] هەروەها هۆرییەکانیان وەک یەکێک لە باپیرانی کوردانی ئێستا داناوە کە لە نزیک ٥ هەزار ساڵ لەمەوپێش لە کوردستان سەریان هەڵدا.[٥٩] ئەم بابەتە لە ڕووی مێژینەناسیشەوە پشتڕاست کراوە و کلتووری کوردەکان بە کلتووری تل حەلاف (لە نزیک ٨ هەزار ساڵ لەمەوپێش، لە دیاربەکر) دەزانن.[٦٠]

نزیکی لە گەلانی تر

دەستکاری

کوردەکان لە ڕووی دی ئێن ئەی میتۆکۆندێریایی (لەلای دایکەوە) لە خەڵکانی ئەورووپی نزیکن، بەڵام لە ڕووی دی ئێن ئەی کرۆمۆسۆمی وای (لەلای باوکەوە) لە خەڵکانی قەوقازی نزیکترن و بە گشتی، لە خەڵکانی ڕۆژاوای ئاسیا نزیکن و لە خەڵکانی ئاسیای ناوین دوورن.[٦١]

لە بواری جۆراوجۆریی ژێنێتیکی HLA-A,B,C لە جۆری |، لوڕەکانی لوڕستان و یاسووج، لە کوردەکانی پارێزگای سنە نزیکترن تاکوو لوڕەکانی لوڕدگان(بەختیارییەکان). بەڵام بە گشتی هەموویان لە یەکتر و هەروەها لە جوولەکەکان، ئەرمەنییەکان و گورجییەکان، نزیکن. [٦٢] هەروەها کوردەکان و ئازەرییەکانیش لە بواری ژێنێتیکی HLA-A,B,C جۆری || زۆر لەیەک نزیکن.[٦٣]

 
خۆرەکەی سەر ئاڵای کوردستان ھێمایەکی دێرینی ئایینی ڕەسەنی کوردەکانە، کە یەزدانێتە. جگە لەوەی ٢١ تیشکەکەی ھێمایە بۆ ٢١ی ئازار (نەورۆز)، ھێمای دووبارە ژیانەوە و نوێبوونەوەیە لە یەزدانێتدا.[٦٤]

پێش فراوانخوازی ئایینی ئیسلام و مەسیحییەت و جوویەتی، کوردەکان چەند بیر و باوەڕێکی ئایینیی تریان ھەبوو کە بە ئایینی ڕەسەنی کوردەکان دادەنرێن و لە یەزدانێتەوە سەرچاوەیان گرتبوو.[٦٥] بە درێژایی مێژوو، زۆرینەی ئایینە یەزدانییەکان تیاچوون و ئەوانەی تاکوو ئێستا ماونەتەوە پێکھاتوون لە یارسانیەت، عەلەویەت، لەگەڵ ئێزیدیەت، کە بەشێکی کوردەکان تاکوو ئێستا باوەڕیان پێیان ھەیە. کوردەکان باوەڕیان بە ئایینێکی تریش ھەبوو کە زەردەشتی بوو، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بەھۆی کاریگەریی فارسەکانەوە ئەم بیر و باوەڕەیان ھەڵگرتبوو.[٦٦]

لە تیۆلۆژی یەزادنییەتدا، ھێزێک ھەیە بە ناوی «حەق»[ئ] کە لە ھەموو ئایینەکانی یەزدانییەت دا بە خودا ناسراوە جگە لە ئێزیدییەت. حەق بە دروستکەری گەردوون دەناسرێت، ھەموو گەردوون حەق بەستوویەتی بە یەکەوە، بەڵام جگە لە دروستکەری گەردوون ھیچ ڕۆڵێکی تر ناگێڕێت، بەڵکو دەسەڵاتی بەخشیوە بە ھێزێک کە خۆی دروستی کردووە و توانای دروستکردنی بەویش داوە. دروستکەرەکەش، لەکاتی دروستکردنی گەردووندا، پێنج دەسەڵاتی تری وەک خۆی دروست دەکات (کە بە بابا ناسراون، کە ڕەنگە واتای دەروازە بدات) تاکوو ھاوکاری بکەن و ئاگاداری پڕۆسەی دروستکردنی گەردوون بن. ھەموویان پێکەوە حەوت ھێزی پیرۆز پێک دەھێنن کە بە «کیشی فریشتەکان» ناسراوە. ئەم ھێزانە دەتوانن لە جەستەی مرۆڤدا لەدایک ببنەوە و ھاوشێوەی پەیامبەر ڕەفتار بکەن.[٦٥]

ھەتاکوو سەدەی ١٢ش، تەنیا کەمینەیەکی کوردەکان موسڵمان بوون و کوردەکان بە نەتەوەیەکی موسڵمان نەدەناسرانەوە. لە نووسینەکانی نووسەرانی عەرەبی وەک نیزام ئەل مولک، ئەبو مەنسوور ئەل بەغدادی، و ھەروەھا ئیبن ئەتیر، کوردەکان بە «موشریک» و کافر ناوبراون. جگە لەو کەمینەیەی کە خۆیان موسڵمان بوون، زۆرینەی کوردەکان باوەڕیان بە ئایینە یەزدانییەکان بوو، ھەروەھا ڕەتیان دەکردەوە کە ببن بە موسڵمان، تاکو فراوانخوازیی ئیسلامییەکان دەستی پێکرد و لە دوای چەند شەڕێکی زۆر، ھەروەھا گۆڕانکاری لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری بەبۆنەی ئەو فراوانخوازییانەوە، کوردەکان بە زۆر کرانە موسڵمان.[٦٦]

لە وەشانێکدا، گۆڤاری ھاوار ئایینی ڕەسەنی کوردەکان بە یەزدانییەت ناو دەبات و دەشڵێت کە تەنیا ئایینە کە بە چەندین سەدەی ھەوڵی لەناوبردندا تێپەڕ ببێت بەبێ لەدەستدانی پیرۆزییەکەی.[٦٦]

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ ئەم ناوە بە واتای «حق»ی زمانی عەرەبی نایەت و لە عەرەبییەوە وەرنەگیراوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب پ ت The World Factbook (چاپی Online). Langley, Virginia: US Central Intelligence Agency. 2015. ISSN ١٥٥٣-٨١٣٣. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە. A rough estimate in this edition gives populations of 14.3 million in Turkey, 8.2 million in Iran, about 5.6 to 7.4 million in Iraq, and less than 2 million in Syria, which adds up to approximately 28–30 million Kurds in Kurdistan or in adjacent regions. The CIA estimates are ھەتا ڕێکەوتی ئابی ٢٠١٥ – Turkey: Kurdish 18%, of 81.6 million; Iran: Kurd 10%, of 81.82 million; Iraq: Kurdish 15–20%, of 37.01 million, Syria: Kurds, Armenians, and other 9.7%, of 17.01 million.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج The Kurdish Population by the Kurdish Institute of Paris, 2017 estimate. The Kurdish population is estimated at 15–20 million in Turkey, 10–12 million in Iran, 8–8.5 million in Iraq, 3–3.6 million in Syria, 1.2–1.5 million in the European diaspora, and 400k–500k in the former USSR—for a total of 36.4 million to 45.6 million globally.
  3. ^ Kürtlerin nüfusu 11 milyonda İstanbul"da 2 milyon Kürt yaşıyor - Radikal Dizi. Radikal.com.tr. Retrieved on 2013-07-12.
  4. ^ «"Wir Kurden ärgern uns über die Bundesregierung" - Politik». Süddeutsche.de. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ «Geschenk an Erdogan? Kurdisches Kulturfestival verboten». heise.de. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. ^ «Kurdish Jewish Community in Israel». Jcjcr.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  7. ^ Berman، Lazar (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «Cultural pride, and unlikely guests, at Kurdish Jewish festival». timesofisrael.com.
  8. ^ «Inside the Unlikely, Unofficial Ties Between Israel and the Kurds». Haaretz.
  9. ^ «3 Kurdish women political activists shot dead in Paris». CNN. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  10. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز «Kurdish Diaspora». Institut Kurde De Paris. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  11. ^ The cultural situation of the Kurds, A report by Lord Russell-Johnston, Council of Europe, July 2006.
  12. ^ ئ ا Ismet Chériff Vanly, "The Kurds in the Soviet Union", in: Philip G. Kreyenbroek & S. Sperl (eds.), The Kurds: A Contemporary Overview (London: Routledge, 1992). pg 164: Table based on 1990 estimates: Turkmenistan (50,000)
  13. ^ «Diaspora Kurde». Institutkurde.org (بە فەرەنسی). لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  14. ^ «Ethnic group (detailed)». Office for National Statistics. ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  15. ^ «MS-B02: Ethnic group - full detail». Northern Ireland Statistics and Research Agency. ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  16. ^ «Sweden». Ethnologue. ٢٠١٥. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  17. ^ «Document - Gale Academic OneFile».
  18. ^ «Lebanon».
  19. ^ «Всероссийская перепись населения 2010 г. Национальный состав населения Российской Федерации». Demoscope.ru. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  20. ^ «Kazakhstan». لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  21. ^ «Kurds in Armenia».
  22. ^ «The Red Book of the Peoples of the Russian Empire».
  23. ^ Al-Khatib، Mahmoud A.؛ Al-Ali، Mohammed N. «Language and Cultural Shift Among the Kurds of Jordan» (PDF). لاپەڕە ١٢. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  24. ^ «Diaspora: Die Gemeinschaft in Jordanien». Kurdica (بە ئەڵمانی). Kurdica. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  25. ^ «Fakta: Kurdere i Danmark». Jyllandsposten (بە دانماركی). ٨ی ئایاری ٢٠٠٦. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  26. ^ Sergey Grabovsky (١٣ی ئابی ٢٠٠٤). «"Ми український народ: національно-етнічна мозаїка": Курди та ассирійці в Україні». Radio Svoboda (بە ئۆكراینی). لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  27. ^ «Austria». Ethnologue. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  28. ^ «2011-2015 American Community Survey Selected Population Tables». Census Bureau. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  29. ^ «Ethnic Origin (279), Single and Multiple Ethnic Origin Responses (3), Generation Status (4), Age (12) and Sex (3) for the Population in Private Households of Canada, Provinces and Territories, Census Metropolitan Areas and Census Agglomerations, 2016 Census». ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  30. ^ «Language according to age and sex by region 1990 - 2021». Statistics Finland. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  31. ^ «Population/Census» (PDF). geostat.ge.
  32. ^ «Number of resident population by selected nationality» (PDF). United Nations. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  33. ^ Murphy، Kim (١١ی نیسانی ١٩٩١). «Kurds in Kuwait Also Are Treated Harshly : Ethnic conflict: Many have been prevented from returning to their jobs, and some have disappeared». New York Times. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  34. ^ «埼玉で暮らす在日クルド人 「ワラビスタン」のいま - Yahoo!ニュース».
  35. ^ Carmen Gómez Martín (2012). «Transnacionalismo y redes económicas migrantes. El caso del kebab kurdo». El Codesarrollo a Debate (بە ئیسپانی): ١١٣–١٢٤.
  36. ^ Σκοπιμότητες πίσω από την απογραφή στα Κατεχόμενα (بە یۆنانی). ٢ی ئایاری ٢٠٠٦. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  37. ^ «Atlas of the Languages of Iran A working classification». Languages of Iran. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  38. ^ Michiel Leezenberg (١٩٩٣). «Gorani Influence on Central Kurdish: Substratum or Prestige Borrowing?» (PDF). ILLC - Department of Philosophy, University of Amsterdam: ١. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  39. ^ «Kurds in Turkey».
  40. ^ «Learn About Kurdish Religion».
  41. ^ «Kurds of Iran: The missing piece in the Middle East Puzzle».
  42. ^ Based on arithmetic from World Factbook and other sources cited herein: A Near Eastern population of 28–30 million, plus approximately a 2 million diaspora gives 30–32 million. If the highest (25%) estimate for the Kurdish population of Turkey, in Mackey (2002), proves correct, this would raise the total to around 37 million.
  43. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0505202215. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  44. ^ نووسه‌ر 1 (٥ی ئایاری ٢٠٢٢). «ژمارەی کورد لە تەواوی جیھان چەندە؟». Balkesh. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  45. ^ مەردۆخی، شێخ محەممەد. مێژووی کورد و کوردستان.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  46. ^ A.D. Lee, The Role of Hostages in Roman Diplomacy with Sasanian Persia, Historia: Zeitschrift für Alte Geschichte, Vol. 40, No. 3 (1991), pp. 366–374 (see p.371)
  47. ^ J. den Boeft, Philological and historical commentary on Ammianus Marcellinus XXIII, 299 pp. , Bouma Publishers, 1998. (see p.44)
  48. ^ J. F. Matthews, Political life and culture in late Roman society, 304 pp. ، 1985
  49. ^ George Henry Townsend, A manual of dates: a dictionary of reference to the most important events in the history of mankind to be found in authentic records, 1116 pp. , Warne, 1867. (see p.556)
  50. ^ F. Stark, Rome on the Euphrates: the story of a frontier, 481 pp. ، 1966. (see p.342)
  51. ^ https://www.britannica.com/topic/Kurd
  52. ^ https://assembly.coe.int/nw/xml/XRef/X2H-Xref-ViewHTML.asp?FileID=11316&lang=EN
  53. ^ https://www.researchgate.net/publication/276542318_Kar-daKI-ka_21st_ce_BCE_Karda_Land_of_Valiant_Mountain_People_Central_Zagros_East_Terminological_Analysis
  54. ^ کورد کێیە،سۆران حەمەڕەش، پ٢١٨-٢٢٣
  55. ^ ئ ا شەرەفکەندی، عەبدولڕەحمان (ھەژار)، ھەنبانەبۆرینە: فەرھەنگی کوردی-فارسی، ویراستار: محەممەد ماجید مەردۆخ ڕۆحانی، تاران: سوورووش (پەخشانگەی ڕێکخراوەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران)، چاپی یەکەم: ۱۳۶۹[=١٩٩٠]؛ پ ٦١٢.
  56. ^ ئ ا ب پ چایت، مایکل، فەرھەنگی کوردی-ئینگلیزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: پەخشانگەی زانستگای یەیل، چاپی یەکەم: ۲۰۰۳؛ پ ٣٣٨–٣٣٩.
  57. ^ https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0198885922001409#b0030
  58. ^ https://www.scopus.com/record/display.uri?eid=2-s2.0-85010378928&origin=inward&txGid=fc17e921628b9454891529517ba39de6
  59. ^ https://scholar.google.com/scholar_lookup?title=The%20Ancient%20Orient&publication_year=1994&author=W.%20von%20Soden#d=gs_qabs&t=1710086913921&u=%23p%3DM8gjTxZQ7fgJ
  60. ^ https://scholar.google.com/scholar_lookup?title=The%20Neolithic%20of%20the%20Near%20East&publication_year=1975&author=J.%20Mellaart
  61. ^ https://www.scopus.com/record/display.uri?eid=2-s2.0-22244468714&origin=inward&txGid=595058c7dadc4557f8aa13275a63b6f5
  62. ^ https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC5063635/
  63. ^ https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/18001303/
  64. ^ Dr. M. R. Izady. «The National Flag of Kurdistan». Encyclopaedia Kurdistanica. لە ڕەسەنەکە لە 1 May 2008 ئەرشیڤ کراوە. لە 6 June 2008 ھێنراوە. {{cite encyclopedia}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archivedate= (یارمەتی)
  65. ^ ئ ا «Cult of Angels». KURDISTANICA. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  66. ^ ئ ا ب «Islam». KURDISTANICA.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری