وتووێژ:کورد

دوایین لێدوان: ٣ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن هاڵۆز لە بابەتی بەردەکان

ده‌ستت خۆش بابه‌تیکی زۆر گرنگه‌

هەڵە دەستکاری

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمە نەک سەرۆکی حکوومەت .جوتیار ١٠:٣٩, ٢٤ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

ئیستا سەرۆکی هیچ کامیان نیە Civileng.hawre (لێدوان) ‏٢٢:٤٥، ٥ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

گەلی کورد دەستکاری

له‌ ڕاستیدا ده‌بێت له‌ ڕوانگه‌ی زانستیه‌وه‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک له‌ سه‌ر پێناسه‌ی گه‌لی‌ کورد وه‌ک گه‌لێکی‌ چیا نشین‌ بکه‌ین، چونکه‌ کورد ته‌نها له‌ ناو شاخ‌ و به‌رددا ناژیێت، به‌ڵکو له‌ ده‌شتاییشدا هه‌یه‌. ئه‌م پێناسه‌یه‌ پێناسه‌یه‌کی‌ کۆنه‌، که‌ خه‌ڵکانی‌ نه‌شاره‌زا بۆ سووککردنی‌ کورد دایانناوه‌. ئینجا هه‌ر پێناسه‌یه‌کێش که‌ له‌ شوێنێکدا بڵاوکرایه‌وه‌، مه‌رج نیه‌ زانستی‌ بێت. بۆ نموونه‌ وڵاتی‌ سویسرا به‌شێکی زۆری‌ شاخه‌ و خه‌ڵکه‌که‌شی‌ له‌ ناو ئه‌و شاخ و داخه‌دان به‌ڵام له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ گه‌لێکی‌ شاخاوی‌ ناونابرێن. بۆیه‌ تکام وایه‌ بابه‌ته‌ کۆن و نازانستیه‌کان له‌مه‌ڕ کورد وه‌ک سه‌رچاوه‌ وه‌رنه‌گرن، تاوه‌کو به‌ دوای‌ ڕاستی‌ و دروستی‌ زانیاریه‌کانی‌ ناویدا نه‌چن.ئاسۆس محەمەد مەلا قادر ١٧:١٤, ١ حوزەیران ٢٠١٠

کاک ئاسۆس (ئەگەر بە ھەڵە تێنەگەیشتبم ناوت)، ئەگەر وشەی چیانشین بە مەبەستی سوکایەتیکردن بەکاربێت، بەڵێ ئەوە دەبێ لابرێت، بەڵام پێموانییە لەم نووسراوەدا وەھا بێت، چیانشین بەو مانایە کە وڵاتەکەیان شاخاوی و ئیتر ئەمە چ سووککردنێکی تێدایە؟ و ئایا گرینگە خەڵکانی نەشارەزا چۆن بیردەکەنەوە؟ ئایا دەبێ بە خواستی ئەوان ھەڵسوکەوت بکەین ئێمە؟ تکادەکەم ئەگەر شتێک دەزانی سەبارەت بەم بابەتە، ڕوونمان کەیتەوە. سوپاس --MarMzok لـێدوان-- ١٦:٣١, ١ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

گەلی کورد زۆر لەوە گەورەتره که دوژمن بیری لێدەکاتەوە. بۆیه هەر بابەت و ڕاپۆڕتێکی بۆ سازبکرێت ئێشتا کەمه، سوپاس بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم زانیاریە Ibrahem nizamadin (لێدوان) ‏٢٠:٢٩، ٨ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

کوردستانی سوور دەکەوێتە ئازەربایجان خەڵکەکەی بەکرمانجی دەدوێن Muhamad maged (لێدوان) ‏١٤:٣٦، ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوی وتار دەستکاری

ئایا ناوی وتار، "کورد" گونجاوە؟ ئایا باشتر نییە "نەتەوەی کورد" یان "گەلی کورد" ناوی ئەم وتارە بێت؟ کە کورد ڕەوانە بکرێت بۆ ئەمە. لەبەر ئەوەی ئەگەرچی "کورد" زۆر باوترە، بەڵام "نەتەوەی کورد"، فەرمیترە!--MarMzok لـێدوان-- ٢٠:١٩, ٨ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو بەڕێز پێم وایە ناوەکە پڕ پێستی وتارەکەیە چونکە ئەگەر بنووسین نەتەوەی فڵان ئەوا ئەبێ لە گەڵ هەموو نەتەوەیەکدا ئەوە بنووسین ناکرێ تەنها نەتەوەیەک جیا بکرێتەوە. بۆ نموونە ئەبێ بنووسی نەتەوەی فارس، نەتەوەی عەرەب، نەتەوەی چین، نەتەوەی فەڕەنسا. کورد هەم زۆر باوە و هەم بێ هەڵەیە کە چی نەتەوەی کورد وا لە هەموو وتارەکانی نەتەوەکان ئەکات لە پاڵ پیتی ن خڕ ببنەوە. وابزانم ئەکرێ بنووسین کوردەکان یان با هەر وەکو خۆی بمێنێتەوە. لەگەڵ ڕێزم--barham ٢٣:٥٠, ٨ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

منیش لەگەڵ کاک بەرھەمم بەڵام تەواو دژ بەوەم بیگوازینەوە بۆ کوردەکان؛ شتێک کە لە ویکی تورکیدا نووسراوە بۆ مەبەستی دووبەرەکی درووستکردن. کوردەکان مانای نییە، تەنیا و تەنیا کورد. سپاس.--:)چالاکلێدوان ١٣:٤٥, ٩ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

ناودارانی کورد دەستکاری

برادەران من پێم وایە ئەو ١٦ کەسە کە سەرەتای وتارەکەی ئینگلیزیدا ھاتوون بە باشی کورد ناناسێنن. باشە نیزامی گەنجەوی کە تەنا دایکی کورد بووە و یەک بەیتی کوردیشی لێ نەماوە کەی ناوداری کوردە؟! یان ئەحمەد کایا کە گۆرانیی کوردیی نییە. یان Seyhmus Dagtekin کە ھەر ناوم نەبیستبوو تا ئێستا! با خۆمان ١٠ کەسێک بدۆزینەوە کە ھەموو لایەنێکی کورد بناسێنن. --ئاسۆ ٠٧:٠٣, ٢٣ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

منیش پێم باشە ئەو کەسانە خۆمان هەڵیبژێرین ، کە بە ڕاستی ناوداری کوردن .جوتیار ٠٨:٣١, ٢٣ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

ناودارانی کورد دەستکاری

دەقی لار سه ره تا به ناوى خودا وه من ده ست خوشى له و كه سه ده كه م كه وشه يه كى ليره دا نوسيبيت هيوام وايه سه ر به رز بن من وه ك بيشنياريك ده ليم كه ربتوانن ده ست كاريه ك له به شى ( ناوداراندا بكه ن ), ده توانن ئه م كه سايه تيانه ش زياد بكه ن ( ئيبن تيميه , ئيبن خه له كان ) بوزانيارى له سه ر ئه و دوكه سايه تيه ده توانن ئه م لينكه به كار بينن ( http://www.tishkbooks.com/tishk-books/021-rolizanayan/021-tishk-zanaimuslman.htm ) عبدالرحمن نورولى

خشتەکەی سەرەوە دەستکاری

تکایە با بە پێی ئەم سەرچاوەیە بتوانم ژمارەی کوردانی بەریتانیا (بە بێ جیاوازی شێوەزار) زیاد بکەم. ئەمەش سەرچاوەکان (شاردومنەوە لەسەرچاوەدا) کە بەپێی ئامارای ۲٠۱۱ کوردانی بەریتانیا ٤۹.۹۲۱ کەسین. سوپاس --هیوا (لێدوان) ٠٠:٥٢, ١٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

بەشی "سەرژمێری دانیشتوان" دەستکاری

ئەم بەشە تێکەڵ بووە. وای کرد بچم دەستکاری بابەتەکە بکەم و دانیشتوانی بەریتانیا دەستکاری بکەم کەچی دوایی زانیم لە بنەڕەتتدا مەبەست "سەرژمێرای دانیشتوان بەپێی شێوەزار"ە نەوەک "سەرژمێری دانیشتوان" بەگشتی. وە دیسان دەستکاریەکەم هەڵوەشاندەوە. ئایا من هەڵەمە؟ سوپاس --هیوا (لێدوان) ٠٠:٥٧, ١٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

وینه‌کان دەستکاری

جی شرمه! ماموستا حه‌‌سه‌ن زیرک کوا؟ یانی ویداد ئاکرەیی یان له‌یلا زانا و کسانی دیکه به‌رزتر له ماموستا حه‌سه‌ن زیرکن؟ زور جی شرمه بو ویکی کوردی! / ‍‍‍‍Masoud bukani (لێدوان) ‏١٤:٥١، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @Masoud bukani: ویکیی کوردی وەکوو ھەر ویکییەکی تر کراوەیە بۆ دەستکاریکردن و وتووێژکردن، کارێک نەکراوە تا جێی شەرم بێت. شەرم ئەوەیە ویکیی کوردی ھەبێت، و بچیت خزمەتی ویکیی فارسی یان زمانەکانی تر بکەیت، یانیش نەزانیت بە زمانی خۆت بنووسیت. سەرچیا‏١٠:٣٤، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ھاوڕێیان تووڕەیی ناوێت. یەکەم، شەرم ھی سەدەی نۆزدەیە و چی تر بەکەڵکی سەدەی بیست و بیست و یەک نایەت. دووھەم، بە من بێت پێویستە زیاتر فیگۆری ژن لەو تابلۆیەدا ھەبێت. کۆمەڵگە نیوەی ژنە. سێھەم، زیرەک ھیچ پەیوەندییەکی بەو دوو کەسەوە نیە. بۆیە کامیان بەرزترە و نزمتر نازانم! زیرەک ھونەرمەند بوو ئەمان سیاسی و مەدەنی. وەکوو ئەوەیە بڵێین ماندێلا گرنگترە یا مێسی یا ماری کووری؟ ھەر کام کارێکیان کردووە. حەزتان لێیە با ڕاپرسییەک بکەین بۆ تابلۆکە. بەڵام بە بروای من خۆمان بە شتێکی ترەوە سەرقاڵ بکەین باشترە لەمە. با نەیھەژێنین. وەک ویکیی فارسی لێ نەیەت. کابرا وێنەی باوە گەورەی خۆی دادەنا خێرا خێرا :)). من وەک ھەمیشە کراوەم بۆ وتووێژ، بەڵام وتووێژی ئەمە زۆر ئەستەم دەبێت، چون سابجکتیڤە و کوردیش بە ڕاستی زۆر بەربڵاوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٣٢، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Pirehelokan:، منیش پێم خۆش نییە وتووێژەکان بەم ئاراستەیە بڕۆن، بەڵام بەڕێزیان تاقە ڕۆژێک خزمەتی ویکیی کوردی نەکردووە و ھاتووە گلەیی دەکات، مەرجی ڕەخنەش ئەوە نییە کە دەبێت بەشداربووی ویکیپیدیا بێت، بەڵام کە ڕەخنەیەک یان پێشنیازێکیان ھەیە با بە زمانێکی جوان بی گەیەنن. بۆ ئەم کەسایەتییانەش دەکرێ وتووێژیان لەسەر بکرێت، بەس کە کەسێک ناو و وێنەی لەوێدا نییە، واتای ئەوە نییە کەسێکی ناودار نەبێت یان ڕێزی نەگیرابێت. سەرچیا‏١١:٥١، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاریی دەستکاری لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ پێشنیار چاکسازی (بچووک) دەستکاری

دەمەوێت هەندێک لە کەسایەتی ناودار و کاریگەری تر لە بەشی کەسایەتییەکان زیاد بکەم کە بەڕاستی بەشێکی زۆری کەسایەتیە گرنگ و کاریگەرەکان لەسەر ئاستى جیهاندا تێێدا باس نەکراوە.... Ali Abdulqadr Razany (لێدوان) ‏٢١:١٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Ali Abdulqadr Razany: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! تکایە ئەتەوێت چ شتێک بۆ کامە بەش زیاد بکەیت؟ لێرە ئاماژەی پێ بدە تا ئێمەش گۆڕانکارییەکان بکەین. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٣، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاریی دەستکاری لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ وەڵام بەسەرداچوونەوە (بچووک) دەستکاری

کاک ئارام بکر ، لە بەشی وێنەى کەسایەتیەکان کۆمەڵێک کەسایەتی تێدا نییە کە ناوبانگ و کاریگەریان لە هەموو جیهاندا هەیە ، بۆ نموونە مەعقوڵ نییە سەلاحەدینی ئەیوبی تێدا نەبێت ، یان زەریاب و ئەبولفیدا یان الجەزەری ، یان کەسایەتیەکانى ئەو سەردەمە وەک کۆچەر بیرکار و ئومێد کوردستانى... Ali Abdulqadr Razany (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ali Abdulqadr Razany: مەرج نییە ھەموو کەسێک زیاد بکرێت. ئێستا ئەوانەی کە وتبووت بۆ بەشی ناودارانی کوردم زیادکرد. سپاس بۆ داواکارییەکەت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٢، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاریی دەستکاری لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دەستکاری

81.4.109.9 ‏٠٢:٠٥، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاریی دەستکاری لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ دەستکاری

کورد کولتووری خۆی هه‌یه‌، که‌ به‌ یه‌کێك له‌ هه‌ره‌ کولتووره کۆنه‌کانی‌ جیهان داده‌ندرێت. ئه‌م کولتووره‌ش سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌‌ و گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌ له‌ لایه‌ن نه‌وه‌یه‌ك له‌ دوای یه‌که‌کانی که‌ له‌ کێو، دۆڵ و شاره‌ کوردییه‌کان ‌ده‌ژیان له‌ نێوان 6000- 5400 ساڵ پ.ز. ئه‌م کولتوور و شارستانییه‌ش تێکه‌ڵاو بوو له‌گه‌ڵ شارستانییه‌کانی تری ميسۆپۆتامیا (له‌ یۆنانی: ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ ده‌که‌ونه‌ نێوان هه‌ردوو ڕووباری دیجله‌ و فورات).زۆرینه‌ی مێژوونووسان ره‌چه‌له‌ی كورد ده‌به‌نه‌وه‌ سه‌ر گه‌لانی هیندۆ-ئه‌وروپی، ئه‌وانه‌ی که‌ پاشان گه‌ڵانی کوتییه‌کان، کاشییه‌کان، میتانییه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ مرۆییه‌کانی تر پێکده‌هێنن، که‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌ ده‌وروبه‌ری چیای جودی و زنجیره‌ چیای زاگرۆس و ئارارات ژیاون. هه‌ر یه‌کێك له‌م گه‌ڵانه‌ شوناسنامه‌یه‌کی ڕه‌گه‌زی و زمانه‌وانی هاوبه‌شی هه‌یه‌ و به‌ پته‌وی پێکه‌وه به‌ندن. بۆیه‌ ده‌کرێت که‌ کورد دابندرێت به‌ نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ کوردستان جێنیشین بوونه‌ به‌ درێژی مێژوو.

ناسینەوە و پێناسەی هەر میللەتێك بە كولتوورە دەوڵەمەندەكەیەتی. بە هۆی دەوڵەمەندی كولتووری كوردی بە دەیان ڕۆژنامەنووس و مێژوونووس، كەلەپوورناس، بە تایبەت لەوڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵات ئەو ڕاستیەیان تۆماركردووە، ئەو راستیەش لە كتێبە چاپكراوەكانیان بەدەركەوتووە، چونكە ئەمان گرنگی شارەزابوونیان لەو بوارە بەپێویست زانیووە و تیایدا سوودمەند بوون بەتایبەت لە بواری ژیاری و ژیری كورد كە چۆن خۆی هەوڵی داوە پێویستیەكانی كاری ڕۆژانەی بە دەستی خۆی دابین بكات و ژیان بگوزەرێنێت.

كولتووری كوردی لە لایەنی که‌ره‌سته‌ییی و لە لایەنی واتاییه‌وه‌ زۆر دەوڵەمەندە.

لە لایەنی که‌ره‌سته‌ییه‌وه‌، كە بە كەلەپوور ناسراوە، مێژووێكی كۆنی هەیە، بۆ نموونە یەكەم جار ژیانی كشتوكاڵ لە كوردستان لە گوندی 'چەرمۆ' كراوە، ئەمەش بۆتە هۆی پەرەپێدانی ئامێرەكانی كشتوكال. جگە لەمە كاری دەستی كوردەواری گرنگی زۆری پێدراوە، وەك ڕستن وچنین: جاجم، لباد، كەرك، بەڕە، چیخ، رەشماڵ هتد. دەرمانی كوردەواریش ئەو ڕاستیە دەردەخات كە كورد زیرەكە و هۆشیارە لەو بوارانە و چەندان بواری دیكە. ئەمانە سەرنجی گەشتیارانی لە وڵاتی بیانی بۆ كوردستان راكێشاوە. هەروەها زۆربەی ئەوانەی بۆ داگیركاری كوردستان هاتوون ئەو كەلوپه‌له‌یان بینیوە و پێی سەرسام بوونە و بەشێكیان بۆخۆیان بردووە. دواتر بە دەنگ و باسی و هەواڵی دەماودەم كەلتوری كوردی پەلی هاوێشتووە بۆ وڵاتان. بەم جۆرە زۆر گەشتیار روویان لە كوردوستان كردووە و عەشقی كەلەپووری كوردی بوون، زۆریان كڕیوەو بردوویانە بۆ وڵاتەكانیان و لێكۆڵینەوەی زۆر لەبارەی دەوڵەمەندییەكەی كراوە، بەشێكیان كردویانە بەنامەی ئەكادیمی. ئێستاش زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی سەردانی كوردستان دەكەن و خۆیان به‌ كولتووری كوردی سەرقاڵ دەكەن.

لە لایەنی كولتوری وواتایی (ئەدەبیات) وەك: داب و نەریت و رێورەسم و بەها كۆمەلایەتیەكان و مەراسیمە ئاینیەكان و بۆنە و چەژنەكان، شیعر و چیرۆك و هونەر کورد خاوەنی تایبەتمەندێتی خۆیەتی. بۆنموونە چیرۆك و ئەفسانە و گۆرانی و مۆسیقای كوردی تام وچێژی زۆر جیاوازە لە گەل ئه‌وانه‌ی سەرجەم نەتەوەكانی تر. بەشێك لە كولتووری كوردی تا ئه‌مڕۆ بەردەوامی هەیە و بەشێك لە مۆزەخانە و ئەنتیکخانە و ئەتنۆگرافیای كوردستان پارێزراوە، ساڵانەش بە چەندان جۆر كولتوری كوردی لە پێشانگاكانی ناوه‌ و دەرەوەی كوردستان نمایش دەكرێن.

به‌ڵام ئه‌م پاشماوه‌ ڕۆشنبیرییه‌ پشتگوێ خرا و به‌ره‌نگاری بوونه‌ته‌وه‌ وهێرشی کراوه‌ته‌سه‌ر له‌لایه‌ن ڕۆشنبیرییه‌کانی تر. ئه‌مه‌ش به‌ داخێکی ‌زۆره‌وه‌ بووه‌ هۆی نامان یان ووێرانکردنی که‌ره‌سته‌یه‌کی زۆر له‌ چاند و کولتووری کوردی ڕه‌سه‌ن. چه‌نده‌ها نموونه‌ هه‌ن که‌ نیشان ده‌ده‌ن که‌ چۆن هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کرێته‌ سه‌ر کولتوری کوردی، که‌ نرخێکی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و ناکرێ ده‌ستبه‌رداری بن، چ له‌ ناوچه‌که‌ و چ له‌ ده‌وروبه‌ری. بۆ نموونه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که‌ ده‌کرێن له‌ ڕێگه‌ی درووستکردنی به‌نداو و پرۆژه‌ ده‌ستکرده‌کان، له‌ لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌ کوردنشینن، له‌ ترکیا، عێراق، سوریا، ئیران و تاراوگه‌. باشترینی ئه‌م نمونانه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ راسته‌وخۆیه‌ یه‌ که‌ ده‌کرێته‌ سه‌ر شاری حسن کیف، که‌ کۆنترین شاری کوردانه‌، که‌ وا ژێر ئاو ده‌که‌وێت. ‌

Bawanit (لێدوان) ‏١٨:٤٩، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Bawanit: سڵاو، ئێمە دەزانین کە کورد مێژوویەکی زۆر کۆنی ھەیە، بەڵام بێجگە لەوەی کە ئەم نووسینەی ئێوە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە، زۆریشی کێشە نووسین ھەیە وەکوو ئەوەی کە: لە جیاتی ک، «ك» تان بەکاربردووە و لە جیاتی ھ، «ه»! ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢١:١٩، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نه‌قشه‌ی کوردان دەستکاری

https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/7/71/Kurdish_Areas_Sorani.png ئه‌م نه‌قشه‌یه زیا بکه‌ن. باش تر و کامله. Vajd (لێدوان) ‏١١:١١، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس بەڕێز @Vajd:   کرا. AHR (وتووێژ) ‏٠٩:٥٤، ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ژمارەی کورد لە جیهان دا دەستکاری

ئەو ئامارە لەلایەن محەمەد كاروانی بەڕێوەبەری ئەنیستیتیوتی کوردی لە سویسرا بڵاوی کراوەتەوە، ژمارەی کوردە لە جیھان:

1- تورکیا (باکووری کوردستان): 32,812,439

2- ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستان): 18,281,137

3- عێراق (باشووری کوردستان): 7,949,571

4- سووریا (رۆژئاوای کوردستان): 3,642,117

5- ئەڵمانیا: 1,898,319

6- ئەوروپا و وڵاتانی دیکە: 1,892,691

7- کازاخستان: 892,638

8- جۆرجیا: 758,009

9- ئەرمینیا: 699,571

10- فەلەستین: 592,622

11- ئەفغانستان: 312,075

12- پاکستان: 234,006

13- میسر: 153,561

14- سودان: 101,000

15- بۆسنە و هەرزەگۆڤین: 8,788

بەو پێیە ژمارەی كورد لە تەواوی دنیا 70 ملیۆن و 228 هەزار و 554 كەسە و بەڕێوەبەری ئینستیوتی كوردی لە سویسڕا ئەوەیش دەڵێ كە هێشتا ئەمە ژمارەی كۆتایی نییە و كوردی تریش هەن، بەڵام ژمارەكە زۆر نزیكە لە رێژەی راستی. ئەمە لە balkesh و rudaw دانە ئەمە لینکێ روداو https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0505202215 و ئەمە لینکی بالکێش https://balkesh.com/kurdistan/25207/ Hogirkurdish15 (لێدوان) ‏٢٠:٥٤، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram @Paraw ئێوە بۆچوونتان چییە؟ من پێم وانییە لە ئێران و ڕۆژھەڵات لەگەڵ تورکیا و باکوور ئەوەندەی کورد لێبن؛ چۆن گەر وابێت لە ئێران کورد زیاتر لە ٢٠٪ی دانیشتووان پێکدێنێت و لەپێش ئازەرییەکانەوە دەکەوێت و لە تورکیاش نزیک دەبێتەوە لە ٤٠٪. بەڵام لە عێراق و باشوور لەگەڵ سووریا و ڕۆژاوا، ھەروەھا وڵاتانی تری نووسراو نزیکە لە ڕاستی و لەگەڵ ئامارە فەرمییەکان زیاتر لەیەک دەچن. ئێوە پێتان چۆنە؟ پێتان وایە دەکرێت و یان پێویستە لە وتاری کورد و وتارەکانی ھاوشێوە ئەو ئامار و سەرچاوانە بەکاربھێنرێت یان نا؟ Nskoalj (لێدوان) ‏٠٢:٢٠، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoaljبە دڵنیایی ئەو ئامارە ھەڵەیە. بۆ نمۆنە لە ڕۆژھەڵاتدا حەشیمەتی پارێزگای کوردستان (لە ساڵی ٢٠١٥) ١,٦٠٣,٠١١ کەس، پارێزگای کرماشان ۱٬۹٥۲٬٤٣٤ کەس، پارێزگای ئیلام ٥۸۰٬۱٥۸ کەس، ئازەربایجانی ڕۆژاوا ۳٬۲٦٥٬۲۱۹ کەس، پارێزگای لوڕستان ۱٬۷٦۰٬٦٤۹ کەس و خۆراسانی باکوور ۸٦۳٬۰۹۲ کەس بووە. ئەگەر نێوەیەک لە جەماوەری پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و لوڕستان و خۆراسانی باکوور و سێ لە چواری پارێزگای ئیلام و تەواوی جەماوەری پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان بە کورد بزانرێت، کەواتە حەشیمەتی کوردەکانی ئەو پارێزگایانە دەکاتە ٦,٩٣٥,٠٤٣ کەس. ئەگەر وابزانرێت کە ١ ملیۆن کوردیش لە شارە گەورەکانی تاران و کەرەج و ئەسفەھان بن، زۆرترین ژمارەی کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەتوانێت تا ٨ ملیۆن کەسیش بگات کە ھەتا ١٠٪ی حەشیمەتی وڵاتی ئێران ھەزیر دەکرێت. بە ڕای من ئەو ئامارە جێگای متمانە نییە و زۆرتر ئاواتەکانی مامۆستا محەمەد كاروانی نیشان دەدات تا ڕاستیەتی کۆمەڵگای کوردستان و ئێڕان. لەگەڵ ڕێزم. پەڕاو (لێدوان) ‏٠٩:٥٠، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Paraw سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت، منیش پێموایە زۆر دوورە لە ڕاستی، ئەگەر ئامارێکی ئاوا بڵاو بکرێتەوە دەیێت پشت بە سەرچاوەی بەھێز و ڕوونکردنەوەیەکی وردبینانە بدرێت. Nskoalj (لێدوان) ‏١٠:٠١، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj: جا خوا ئەکا ئەوەندە بین! من ناڵێم ئامارەکە ڕاستە یان نا، بەڵام ئەوە لای من سەیرە کە تا دوا ژمارە و ئامارێکی زۆر وردیان خستووەتە ڕوو لە کاتێکا پێویست بە شاردنەوەی ئەو بەڵگەنامانە ناکات و با بیانبینین نەک ھەر قسەی سەر زمان و وتی وتی بێت. ڕاستە ئێمە لەبەر نەبوونی ئامارێکی دروست چەندین ساڵە ھەر دەڵێین چل ملیۆنین، بەڵام خۆ کورد ھەر زیاد ناکات. ئەوەندەی دەمرن لەدایک نابن خۆ، بەتایبەت لەم ١٠ ساڵەی دوایی ڕێژەی جیابوونەوە بەرچاوترە تا ھاوسەرگیری و بگرە خێزانێک بە دوو مناڵەوە خەمی پێگەیاندنیانە و جیاوازیی نێوان مناڵەکانیش ٣ تا ٥ ساڵێک دەبێت و بەگشتی وەچەخستنەوە کەمی کردووە و لە ھەموو لایەکیشەوە لێمان دەمرێ و دەمانکوژن. ئیتر چۆن ئاوا زیادمان کرد؟ پێم باشە @Kushared: قسەی خۆی بکات ئەگەر ویستی. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٥٦، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بەڵێ وایە ھاوڕام. تەنیا شتێکی تر ئەگەر ھیچ شتێکی تر لەبەر چاو نەگرین دەبێ سەرنج بخەینە سەر لەسەدەکان؛ بۆ نموونە چەند ساڵ لەمەوبەر ئاماری کورد لە ئێران دەوروبەری ١٠٪ (بەپێی ئاماری ٢٠١٤ی CIA) و ١٢٫٥٪ (بەپێی ئاماری ئینستیتیوتی کوردیی پاریس لە ٢٠١٧) بووە. ئەگەر لە ئێستادا دانیشتووانی ئێران ٩٠ ملیۆن بێت کورد دەبێتە ٩ بۆ ١١٫٢٥ ملیۆن کەس (لە زۆرترین حاڵدا ١٢ ملیۆن). ئەگەریش بە دروستی لێی بڕوانین و ھەر ئەو جۆرەی کاک پەڕاو ڕوونی کردەوە ئەگەر ئامارەکان لە ئێستادا لەبەر چاو بگرین دەبێتە ٩-١٠ ملیۆن کەس. بۆیە ئامارەکان دوورن لە ڕاستی. سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٨:٢٩، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کوردێن لوری دەستکاری

مانە لوری ئەو ژی کوردن چونکە شەرەفخانێ بەدلیسی لە پەرتوکی خودا بەحس لە هوزێن کوردی دکت و یەك ژوان کوردن لوری ئەبون Hogirkurdish15 (لێدوان) ‏٢٠:٥٤، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بەردەکان دەستکاری

سڵاو. بە ڕای من بابەتی بەردەکان(بەردی کۆن، نوێ و هتد) و لەوانەشە کشتوکاڵیش، پێوەندی بەو وتارەوە نییە و بیگوازنەوە بۆ وتارێکی پێوەندیدار. ئەم بابەتانە دەگەڕێنەوە بۆ پێش دروست بوونی کورد و تەنانەت مرۆڤایەتیش! هاڵۆز (لێدوان) ‏٠٧:٤١، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کورد".