میرنشینی حەسنەوی میرنشینێکی سەردەمی میرنشینە کوردییەکان بوو، کە لەسەر دەستی میر حەسنەوی کوڕی حسێن کوردی دامەزراوە. کەسەرۆکی خێڵی (بەرزیکانی) بووە لە ھەرێمی چیاکان

مێژوو دەستکاری

مێژووی دامەزراندنی میرنشینەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٩٥٩ (کە دەکاتە ٣٤٨ی کۆچی). شاری (شاپورخواست) لە ناوچەی (لوڕستان) پایتەختی میرنشینەکە بووە

میرەکان دەستکاری

میر حەسنەوی ماوەیەکی زۆر فەرمانڕەوایی کردووە و زۆر ژیرانە ئاگای لە دەسەڵاتی خۆی بووە و زۆر ناوچەی ھێناوەتە سەر دەسەڵاتەکەی میر بەدر کوڕی حەسنەوی کە دوای باوکی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست؛ میرێکی ھێژاو بەکار بووە و قۆناغەکانی دوای باوکی تەواو کردووە کە زیاتر لە ٣٥ ساڵ فەرمانڕەوایی کردووە و پیاوێکی خێرخواز بوو کە زۆرترین ناوچەی ھێناوەتە سەر میرنشینەکەی و زۆرترین سەیرکردنی بە سکاڵای لێقەوماوانەوە کردووە. میر بەدر زۆر بەدەم جووتیاران و وەرزێرانەوە بووە و پارە و پوولی بەسەردا دەبەخشینەوە. میر بەدر ھەرگیز ڕێگەی نەدەدا سەربازانی ستەم لە کەس بکەن و زۆرترین پاشماوەی مێژووییی لێ بەجێماوە.بەڵام میر بەدریش خۆی هۆکارێک بوو بۆ لەناوچوونی میرنشینەکە بەهۆی تەماحی سیاسی لەگەڵ هیلالی کوڕی لەدوای میر بەدر دەسەڵاتی میرنشینەکە بەرەو لاوازی چوو و دوایین میر، تاھیری کوڕی ھیلال بوو، کە تەنیا بۆماوەی یەک ساڵ فەرمانڕەوایی کردووە تا لە ساڵی ٤٠٦ی کۆچی میرنشینەکە کۆتایی ھات و میرنشینی عەنازی شوێنەکەی گرتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری