میرنشینی ئەردەڵان

میرنشینێکی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

میرنشینی ئەردەڵان میرنشینێکی نیمچەسەربەخۆ بووە کە بۆ ماوەی نزیک بە ٧٠٠ ساڵ (١١٦٩ ھەتا ١٨٦٧) فەرمانڕەواییی بەشێک لە کوردستانی کردووە. تا بەر لە دامەزرانی شاری سنە لە ساڵی ١٦٣٦ی زایینی[١]، ناوەندی حکوومەتیان زۆرتر ھەورامان، قەڵای پاڵەنگان و قەڵای مەریوان بووە.[٢][٣] قەڵەمڕەوی ئەردەڵانەکان لە درێژەی ساڵاندا زۆر جۆربەجۆر بووە و تەنانەت جارێک ئەردەڵانەکان کەرکووک و مووسڵ و دواتر بەغداشیان داگیر کردووە.[٤]

میرنشینی ئەردەڵان
١١٦٩–١٨٦٥/١٨٦٨
پایتەخت سنە
زمان(ەکان) کوردیی گۆرانی
حکوومەت میرنشین
والی بەنی ئەردەڵان
 - ١٨٤٦–١٨٤٨ ١٨٦٠–١٨٦٧ ئامانوڵڵا خان ئەردەڵان
مێژوو
 - دامەزراندن ١١٦٩
 - کۆتاییھاتن ١٨٦٥/١٨٦٨
ئەمڕۆکە بەشێکە لە پارێزگای کوردستان

فەرمانڕەوا ناودارەکانی ئەردەڵان

دەستکاری
  1. بابە ئەردەڵان
  2. تەیموور خان
  3. ھەڵۆ خان
  4. خانئەحمەد خان
  5. ئامانوڵڵا خان
  6. خەسرەو خان
 
میرنشینی ئەردەڵان لە ساڵی ١٩٠٠

میرنشینیی ئەردەڵان لەلایەن بابە ئەردەڵانەوە دامەزرێنراوە، ئەم میرنشینە نزیکەی ٧٠٠ ساڵ دەسەڵاتی ھەبوو. کاتێک مەغۆلەکان ھێرشیان کردە سەر کوردستان، بابە ئەردەڵان ڕامیاری بەرامبەر ئەوان بەکارھێنا و لەگەڵیاندا نەکەوتە شەڕ، لەبەر ئەوە تا دەھات دەسەڵاتی میرنشینی ئەردەڵان لە ھەرێمی شارەزوور و ھەوراماندا بەرفراوانتر دەبوو. بە ئامانجی ئەوەی کە وڵاتێکی نەتەوەیی دابمەزرێنێت، ئەوە بوو لە دواییشدا تا ڕادەیەک گەیشتە ئامانجی خۆی و وڵاتێکی ھەرێمیی نەتەوەییی تەمەن درێژیشی دروست کرد لە سەدەی چواردەھەمدا، لە عێراقدا دەوڵەتی جەلائیری دروست بوو و توانییان بەشی ڕۆژاوا و باکووری ئەردەڵان بگرن؛ بەڵام لە سەدەی پازدەیەمدا سەرۆکی میرنشینی ئەردەڵان، میر حەسەن، باکوور و ڕۆژاوایشی لەژێر دەستی جەلائیرییەکان ڕزگار کرد و زێی مەزنی کردە سنووری باکووری میرنشینی ئەردەڵان و لە ڕەواندزیشدا بنکەیەکی سەربازیی دروست کرد لەو سەردەمەدا وێژە و ھونەر و زمانی کوردی لە مزگەوتەکاندا زۆر پێش کەوتن و گەلێک بەرھەم بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٥٤٩ز دا ھێرشێکی بەھێزیان کردە سەر ڕەواندز و لە نێوانیاندا شەڕێکی دژوار ڕوویدا، عوسمانییەکان سەر نەکەوتن و شکستیان ھێنا.

میرنشینی ئەردەڵان تاکو ساڵانی ١٨٦٧–١٨٦٨ لەسەر دەسەڵاتی خۆی مایەوە دوا میری ئەم میرنشینە ئەمانوڵڵا خان بوو کە ھەر لەو دوو ساڵەدا بە دەستی عوسمانییەکان لە ناو برا و ئەم میرنشینە کۆتایی پێ ھات.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «گۆڕینەوەی ڕۆژژمێری کۆچی بە زایینی». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  2. ^ توداری، سید عبدالصمد، "نورالانوار فی کرامات ذراری سیدالمختار،" سنندج، ۱۳۶۹.
  3. ^ بنەمالەی زانیاران، عەبدولکەریم مودەریس، چاپەمەنیی ئانا، ١٣٩١ی ھەتاوی؛ ISBN 978-964-6876-59-0
  4. ^ داگیرکردنی بەغدا لە ڕۆژگاری خان ئەحمەد خاندا بووە.
سەلاحەدین
قودسی گرت
مەغۆل
کوردستانی گرت
شەرەفنامە نووسرا
سلێمانی دامەزرا
عوسمانی
شارەزووری گرت
سەلجووقی (١٠٣٧-١١٩٤)
قەرەقیونلوو (١٤٠٦-١٤٦٨)
ئاققیونلوو (١٤٦٨-١٥٠٨)
سەفەوی (١٥٠١-١٧٣٦)
ئەفشاری (١٧٣٦-١٧٩٧)
قاجاڕ (١٧٨٩-١٩٢٥)
ئەردەڵان (١١٦٩-١٨٦٧)
بابان (١٦٤٩-١٨٥٠)
بادینان (١٣٧٦-١٨٤٣)
سۆران (١٣٩٩-١٨٣٥)
بۆتان (١٣٣٠-١٨٥٥)
حەکاری (١٤٠٠-١٨٣٥)
عوسمانی (١٢٩٩-١٩٢٣)
|
1150
|
1200
|
1250
|
1300
|
1350
|
1400
|
1450
|
1500
|
1550
|
1600
|
1650
|
1700
|
1750
|
1800
|
1850
|
1900