میرنشینی بادینان

کا وە ڤێ

میرنشینی بادینان ميرنشينێكی كوردستانه‌ له‌ساڵی(١٢٦٢)ز دامه‌زراوه‌ له‌لايه‌ن (شێخ به‌هاددين شێخ سەیفەدین) له‌ ناوچه‌ی ئامێدی ، پاشان به‌ره‌و ناوچه‌كانی دهۆك و ئاكرێ و زاخۆ كشاوه ، دوای ئه‌وه‌ گه‌وره‌تر بوو گه‌لێ ناوچه‌ له ناوچه‌ شاخاوييه‌كانی ناوچه‌ی هه‌كاری هاتۆته‌ سه‌ر. له‌ پاش شەڕی چاڵدێرانی نێوان عوسمانیيه‌كان و صه‌فه‌ویيه‌كان له‌ساڵی(١٥١٤ز) ميرنشينی بادينان بووه‌ به‌شێك له‌ دەوڵەتی عوسمانی توركەکان، وه‌كو سه‌رجه‌م ميرنشينه‌كانی تر سه‌ير ئه‌كرا و دانی پێادانرا له‌ سه‌ره‌می سوڵتان سه‌ليمی یەکەم (١٥١٢-١٥٢٠ز) سوڵتان سلێمان ، میری كرد به‌ ميری ميرنشينی بادينان ، ئه‌م ميرنشينه كوردیيه تا ساڵی (١٨٤٧ز) مایه‌وه‌ واته‌ له‌و ساڵه به‌ دواوه‌ ميرنشينی بادينان له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانیيه‌وه‌ له‌ناو برا به‌ پێی په‌یماننامه‌ی ئه‌ڕزۆمی دووه‌می ساڵی (١٨٤٨ز)ی نێوان هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی قاجاری فارسان و ده‌وڵه‌تی عوسمانییانی تورکان به‌ ناوبێژیه‌تی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی زڵهێزی ئه‌و کاته‌ی جیهان ڕووسیای قه‌یسه‌ری و به‌ریتانیای مه‌زن. كه‌نزيكی (٢٥) مير فه‌رمانڕه‌وايان له‌م ميرنشينه‌ داكردووه.كه‌ دوا ميريان ميرمەسعوده‌، كه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی بارزان هەڵهات،دواتر ناوچەکە راستەوخو لەلایەن عوسمانیەکانەوە بەرێوەبرا.

سەرچاوەکان

دەستکاری