شەڕی چاڵدێران
پۆتانەکان: 39°05′19.87″N 44°19′37.19″E / 39.0888528°N 44.3269972°E
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
شەڕی چاڵدێران شەڕێک بوو لە نێوان ھێزەکانی سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی و شا ئیسماعیلی یەکەمی سەفەوی کە لە ٢٣ی ئابی ١٥١٤ ڕوویدا و لە ئاکامدا سوپای عوسمانی سەرکەوت و ئەو ناوچانەی کە ئێستا باشووری کوردستان و باکووری کوردستانی پێ ئەوترێ خستەسەر خاکی خۆی. ئەم شەڕە دەستپێکی ١٢٤ ساڵ شەڕی ئەو دوو حکومەتە بوو کە لە ١٦٣٨ و بە پەیماننامەی قەسری شیرین کۆتایی پێھات. لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا کوردستان بۆ یەکەمین جار دابەش بوو لە نێوان حکوومەتی عوسمانی و سەفەوییەکاندا.
کاریگەری شەڕی چاڵدێران لەسەر کورددەستکاری
عوسمانیەکان دژی ئەم فراوانخوازیەی شائیسماعیل وەستان کە لە ناوچەکانی کوردستان و عێراق کردی چونکە وەکوو ئاشکرا بوو لەوکاتەدا عوسمانییەکان ئەو فراوان خوازییەیان بەدەست تێخستنی سنوورەکەیان واتە (سنوورێ دەوڵەتی عوسمانی) دادەنا، جگە لەوەی کە سنووری کوردستان جێگیر ڕێک و پێک نەبوو بەم جۆرە کێشەی سنوور بووە ھۆیەکی کاریگەر بۆ ھەڵگیرساندنی شەو ناکۆکی لە نێوان عوسمانی و سەفەوی ئەمە سەڕەراێ ئەوەی ئەوانەی کە لەدەست دەسەڵاتی سوڵتان واتە سوڵتانی عوسمانی ڕایان دەکرد و پەنایان دەبردە بەر دەولەتی سەفەوی لە ڕێگاێ ھاوبیرەکانیانەوە کەوتنە ھاندانی خەلکی ئەنادۆل کە شۆڕش د«ێ عوسمانییەکان بەرپا بکەن.[١]
گرنگترین ھۆکارەکانی شەڕەکەدەستکاری
ئەم بەشە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم بەشە باشتر بکەن. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
- سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێران و پەلھاوێشتنیان بۆ ناوچە نزیکەکانی ژێر دەستی عوسمانییەکان.
- عوسمانیەکان ڕازی نەبوون کەئەم ناوچە پڕ بایەخە و ستراتیژیانە لەژێر دەستەڵاتی سەفەوی دابێت.
- عوسمانیەکان لەوکاتەوە نەیانتوانیبوو ھیچ فرانخوازیێکی تر بکەنلە ئەورووپا، بۆیە لەوەدەگەڕان کەلە ناوچەی تردا فراوانخوازی بکەن.
- داگیرکردنی ڕۆژئاوای عەرەب و کەنداو و دەریای سوور لەلایەن ئیسپانی و پورتوگالییەکان.[ژێدەر پێویستە]
خوێندنەوەی زۆرتردەستکاری
- شا ئیسماعیلی یەکەم و جەنگی چاڵدێران، نوسینی: ھاشم حیجازی فەر، وەرگێڕانی لە فارسیەوە: کەمال ڕەشید شەریف، خانەی وەرگێڕان، ٢٠٠٢
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ کتێبی مێژووی نوێ و ھاوچەرخ لاپەرە ٦
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |