سەفەوییەکان (بە فارسی: صفویان) دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی شیعە بوون کە لە ساڵانی ١٥٠١ ھەتا ١٧٣٦ دەسەڵاتیان ھەبووە[١] دامەزرێنەری حکوومەتەکە شا ئیسماعیلی یەکەم بووە کە تەورێزی لە ئازەربایجان کرد بە پایتەختی خۆی؛ ھەروەھا مەزھەبی شیعەی دوازدە ئیمامییان بە ئاییینی سەرەکیی حکوومەتەکەیان داناوە. سەفەوییەکان لەگەڵ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە ڕۆژاواوە و لەگەڵ ئۆزبەکەکان لە ڕۆژھەڵاتەوە شەڕ و کێشەی بەردەوامیان ھەبووە. دواتر لە ساڵی ١٥٩٨ شاری ئەسفەھانیان کرد بە پایتەخت.

دەوڵەتی سەفەوی
سلسلۀ صفویۀ ایران

ئاڵای سەفەوییەکان

دروشمی سەفەوییەکان
نەخشە

دەوڵەتی سەفەوی لە فراوانترین ئاستیدا.
زانیاریی گشتی
پایتەخت تەبرێز، قەزوین، ئەسفەھان
زمانی فەڕمی فارسی
جۆری حوکم شانشینی
مێژووی دامەزراندن ١٥٠١ ز
مێژووی ڕوخان ١٧٣٦ ز
دامەزرێنەر شا ئیسماعیلی سەفەوی
دوایین خەلیفە شا ئیسماعیلی سێیەم
ئایین ئیسلام (شیعەی دوانزە ئیمامەکە)
ڕووبەر ٢،٨٥٠،٠٠٠ کم²

شێخ سەفییەدین باپیری سەفەوییەکان لە بنەڕەتدا تورک بووە، ئەم خاڵە لە یەکەمین نوسخەکانی کتێبی سەفوەتوسەفادا ئاماژەی پێ کراوە، بەڵام دواتر بنەچەی کوردیی شێخ سەفییەدین کوژێنراوەتەوە و درەختی بنەماڵەیی سەفەوییەکان بەستراوەتەوە بە ئیمامەکان و شاکانی ساسانییەوە.[٢] شێخ سەفییەدین ئەردەبیلی ڕێگە سۆفیگەریەکەی خۆی دامەزراند لە ئەردەبیل (ئازەربایجان) لە ساڵی ١٣٠٠ی زاینیدا، بەمەش ئەردەبیل بووە پایتەختە ئایینی و پاشان سیاسیەکەیان بۆ شوێنەکەوتوانیان کە دواتر گۆڕان بۆ بزوتنەوەیەکی سیاسی، نەوەکانی ئەم ھۆزە لە ناوەندی سەدەی پانزەوە چوونە سەر مەزھەبی شیعە، و سەفەوییەکان سەرکەوتوو بوون لە حوکم گرتنە دەستی ھەندێک ناوچەکان لە کاتی سەرکردایەتی کردنیان لەلایەن جونەید ساڵانی ١٤٤٧-١٤٥٠ پاشان لە سەردەمی حەیدەر لە ساڵانی ١٥٦٠-١٤٨٨دا، کە ھەردوکیان توانیان ڕیکخستنێکی سیاسی دابمەزرێنن و یەکە تایبەتەکانی سوپا دروست بکەن، ھەروەھا سەفەوییەکان بە فزڵباش ناسرابوون (قزڵ باش یان سەرە سورەکان بە ھۆی ئەو تاج یان سەرپێچەی کە ئەیانبەست بە ڕێگەی سەفەوی، وسەرپێچەکەیان ئەبەست بە ١٢ پێچ وەک ئاماژەدانێک بە ١٢ ئیمامەکەی شیعە).

ئیسماعیل سەفەوی لە ساڵی ١٤٩٤ز وە سەرکردایەتی ڕێکخستنی سەفەوییەکانی گرتە دەست وھەستا بە بانگەواز بۆ مەزھەبی شیعە، دەستی گرت بەسەر ناوچەکانی گەیلاندا، لە ساڵانی نێوان ١٤٩٩ تا ١٥٠١ز، بەردەوام بوو لە فراوانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیدا ھەتا مەموو وڵاتی فارس (ئێران)ی گرتەوە, و ھەستا بە دەرکردنی قەراقوینڵۆ (ھۆزێکی تورکمان بوون) لە ساڵی ١٥٠٧ز و دەستی گرت بەسەر عێراقدا، و مەزھەبی شیعەی دوانزە ئیمامەکەی کردە ئاینی فەڕمی دەوڵەت، و لە بەرامبەر عوسمانیەکاندا تێک شکا لە شەڕی چاڵدێراندا لە ساڵی ١٥١٤ز دا، وشەڕ لە نێوانیان و لە نێوان عوسمانیەکان بەردەوام بوو لەلای ڕۆژئاواوە, و لەلایەکی ترەوە لەگەڵ ئۆزبەگیەکان (شیبانیەکان لە بوخاری) لە سنورەکانی ڕۆژھەڵاتیانەوە لە ناکۆکیدا بوون.

تەھماسب لە ساڵانی ١٥٢٤ تا ١٥٧٦ز حوکمی گرتە دەست و توانی سیاسەتێکی ھاوسەنگ وەربگرێت و چارەسەرێکی ناوەندی بۆ کێشە ئاینیەکان دابنێت، ھەروەک لە سەردەمی ئەمدا ئەدەب و ھونەر گەشەیان سەند، پاشان چەند قۆناغێکی پێکدادانی ھاتن وجارێکی تر بارودۆخ جێگیر بووەوە لە سەردەمی عەباسی یەکەمدا (١٥٨٧ تا ١٦٢٩)ز، و دەستی گرت بەسەر ئازەربایجان ساڵی ١٦٠٣ز پاشان شیراز و ئەرمینیا و چەند بەشێکی ئەفغانستان لە ساڵی ١٦٠٨ز، و لە ساڵانی ١٦٢٤/١٦٢٣ کوردستان و عێراقی خستە پاڵ دەوڵەتەکەی جارێکی تر، و لە ڕووی ناوخۆییەوە ھەستا بە کۆمەڵێک چاکسازی لە سوپادا، و گەشەی دا بە شاری ئەسفەھان و کردی بە یەکێک لە گرنگترین شارەکان لەو ماوەیەدا، ھەروەک توانی بازرگانی ڕیکبخات و ئابوری دەوڵەت ببوژێنێتەوە، بەڵام لە دوای ئەم چەند فەرمانڕەوایەک دەسەڵاتیان گرتە دەست کە بە گشتی کەسایەتیان لاواز بوو.

دەوڵەتی سەفەوی دوایین ماوەی سەربەرزی بەخۆیەوە بینی لە سەردەمی عەباسی دووەم (١٦٤٢-١٦٦٦)ز، کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاد کرد لەگەڵ دەوڵەتە ئەوروپیەکاندا لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیا بازرگانیانەی لە ناوچەکەدا ئیشیان ئەکرد، ھەروەک چەند چاکسازیەکی ناوخۆیی ئەنجامدا، و ساڵی ١٦٤٨ز چەند بەشێکی تری ئەفغانستانی خستە پاڵ دەوڵەتەکەی. پاشان ئابوری وڵات چەند گەڕانە دواوەی خێرای بە خۆیەوە بینی لە سەردەمی شا حسەین (١٦٩٤- ١٧٢٢)ز، کە ھۆکار بوو بۆ شۆڕشی سونە دوای ئەوەی لێخۆشنەبوون لە ھەڵسوکەوتیا دەرکەوت لەگەڵیان و دەمارگیریەکی توندی ھەبوو بۆ مەزھەبی شیعە، لە ساڵی ١٧١٩ز ئەفغانەکان ھاتن کە (گەڵزای) حوکمی ئەکردن لەسەر شانشینشی سەفەوییەکان، ئەوانە دەستیان کرت بەسەر ئەسفەھاندا لە ساڵی ١٧٢٢ز، وشا حسەینیان لابرد ولە سێدارەیان دا لە ساڵی ١٧٢٦ز، ھەتا ساڵی ١٧٣٦ گەڵزای حوکمەتێکی دامەزراند لە ژێر سێبەری سەفەوییەکان ( بەڵام شا ھیچ دەسەڵاتێکی نەبوو), ودەسەڵاتی ڕاستەقینە لە وڵاتی فارسدا زەند و ئەقشەریەکان دابەشیان کردبوو ھەتا دواتر گواسترایەوە بۆ قاچاریەکان.

پێڕستی شاکان

دەستکاری
 
ئەستیرەی سەفەوی بە بانی مزگەوتی شا لە ئەسفەھان، ئێران
  #  فەرمانڕەوا  ژیانی  ماوەی دەسەڵاتی
١ شا ئیسماعیلی سەفەوی  ١٤٨٧-١٥٢٤   ١٥٠١-١٥٢٤ 
٢ شا تەھماسبی یەکەم  ١٤١٤-١٥٧٦   ١٥٢٤-١٥٧٦ 
٣ شا ئیسماعیلی دووەم  ....-....   ١٥٧٦-١٥٧٨ 
٤ موحەمەد خودا بەندە  ....-....   1578-1587 
٥ شا عەباسی یەکەم  ....-....   ١٥٨٧-١٦٢٩ 
٦ شا سەفی یەکەم  ....-....   ١٦٢٩-١٦٤٢ 
٧ شا عەباسی دووەم  ....-....   ١٦٤٢-١٦٦٦ 
٨ شا سولەیمانی یەکەم  ....-....   ١٦٦٦-١٦٩٤ 
٩ سوڵتان حسەینی یەکەم سەفەوی  ١٦٦٨-١٧٢٦   ١٦٩٤-١٧٢٢ 
١٠ تەھماسبی دووەم  ١٧٠٤-١٧٤٠   ١٧٢٢-١٧٣٢ 
١١ عەباسی سێیەم سەفەوی  ١٧٣٢-١٧٤٠   ١٧٣٢-١٧٣٦ 
١٢ سولەیمانی دووەم سەفەوی  ١٧١٤-١٧٦٣   ١٧٤٩-١٧٥٠ 
١٣ ئیسماعیلی سێیەم سەفەوی  ١٧٣٣-١٧٧٣   ١٧٥٠-١٧٧٣ 

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Z. V. Togan, "Sur l’Origine des Safavides," in Melanges Louis Massignon, Damascus, 1957, , pp. 345–57
  2. ^ «Iranica Encyclopedia: Ebn Bazzaz».