تەورێز
تەورێز (بە فارسی: تبریز، بە ئازەربایجانی: Təbriz) دووەم شاری گەورەی ئازەری زمان، شەشەم شاری گەورەی ئێران و ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێرانە.
تەورێز
تبریز | |
---|---|
وڵات | ئێران |
پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات |
شارستان | تەورێز |
ڕووبەر | |
• شار | ٣٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٥ میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٢٣٥٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩١٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٣٥٠ مەتر (٤٬٤٣٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٣) | |
• شار | ١٬٥٩٣٬٣٧٣ کەس[١][٢][٣][٤][١][٥] |
• پلەی لە ئێراندا | شەشەم |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (IRST) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (IRDT) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤١ |
وێبگە | tabriz.ir |
ڕیشەناسی
دەستکاریڕیشەی ناوی تەبرێز ڕەنگە ئازەری، تاتی یان کوردی بێت. لە کۆندا تەورێز و تەبریز باووبوون و تەبرێز دەبێت لە تەڤرێزەوە ھاتبێت و کە لەژێر کاریگەری فەرھەنگی فارسی بووەتە (تەبریز). ئیستەش لە کوردیدا تەورێز دەوترێت.
مێژوو
دەستکاریتەورێز مێژوویەکی کۆنی ھەیە و شارێکی گرینگ بووە لە ڕووداوە سیاسییەکانی ناوچەکەدا. بۆ ماوەیەکی زۆر بنەماڵە کوردەکان وەک ڕەوادی حوکمی ئەو شارەیان کردووە.[٦] کاتی خۆی کئازەریوردانی ھەدبانی کە ھاوەڵی صەلاحەدینی ئەیوبی بوون لە شام و میسر. ئەوانەی لە تەورێزەوە بوون ئاسەوارەکانیان ھەر بە تەورێزی ماوە. وەک مزگەوت و کۆلانی تەورێزی لە شاری دیمەشق نزیک گۆڕی عاتگە دروستکراوی سالی ١٤١٩ز و یادگارێکی میر غرس الدین خلیل التوریزی یە کە حاجب الحجابی میری مەملووکی دیمەشق بووە.[٧] ھەروەھا کاشی تەورێزی کە لە میسر ناودارە. لە کەسایەتییە ناودارەکان کە نازناویان تەورێزییە: عەلی شاە کوڕی ئەبوبەکری تەورێزی وەزیری سولتان ئیبن سەعیدی مەغۆلی بوو و لە تەورێز مزگەوتێکی مەزنی بنیات نابوو.[٨] ابن بطوطە لە باسی گەڕەکەکانی بەصرە ناوی میر ڕکن الدین العجمی التوریزی دێنێت کە حوکمڕانی شارەکە بوو.[٩] ھەروەھا ناوی (الشیخ الصوفی أبی العباس أحمد بن التوریزی) کە ھاوچەرخی محی الدین بن عربی بووە؛ و إسماعیل بن محمد بن أبی یزید بن الشیخ جمال الدین التوریزی.[١٠] شاری تەورێز پێش ھاتنی مەغؤل و ئوغووزو سەلجووق، شارێکی بچووک بوو لەژێر دەسەڵاتی ئازەری بووە لە میرە ھەرە ناودارەوەکانی ڕەوەندی (ڕوادی) میر حسینی ڕەوادی و میر وھشودان و میر مەملانن. ساڵی ١٠٤٢ بوومەلەرزەیەکی بەھێز نیوەی شارەکەی بە دانیشتووانەوە لە ناوبرد. لە ساڵی ١٠٤٦ گەڕیدە ناصر خوسرەو بە تەورێزدا ڕەتبووەو باسی میر وھشودان دەکا کە میری ئەوسای تەورێز بووەو لە (سەفەرنامە) کەی شاعێرێکی دیوە ناوی قەتران بووە کە شیعری بە زمانی باوی ئەوسای ئازەربێجان ھۆنیوەتەوە.[١١]
دانیشتووان
دەستکاریژمارەی دانیشتووانی تەورێز لە ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە ١٫٥٠٠٬٠٠٠ کەس بوە کە زۆربەیان ئازەربایجانین و بە زمانی ئازەری قسە دەکەن.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریamar95
نەدراوە - ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریRah
نەدراوە - ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریAnaj
نەدراوە - ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریIrna2020
نەدراوە - ^ ئ ا داڕێژە:یادکرد وب
- ^ Foundation، Encyclopaedia Iranica. «Welcome to Encyclopaedia Iranica». iranicaonline.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە. ٦ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. أهم مساجد دمشق
- ^ [١] تاريخ الإسلام - ج 53: ذيل تاريخ الإسلام: 701 - 750
- ^ [٢] ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ابن بطوطه: تحفة النظار في غرائب الأمصار وعجائب الأسفار
- ^ [٣] ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. الموسوعة الشاملة - الضوء اللامع للسخاوى
- ^ [٤] سفرنامه - ناصر خسرو - الصفحة ٣٨
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەورێز تێدایە. |