دەروازە:ئێران

دەروازەی ئێران

بەخێربێیت بۆ دەروازەی ئێران!
The Coat of arms of Iran.

Iran's map

ئێران (بە فارسی: ایران، بە پاڵەوی: Ērān، ئێران) وڵاتێکە لە باکووری ڕۆژاوای ئاسیا و لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناویندا. ناوە فەرمییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و پایتەختەکەی تارانە (بە فارسی: تهران). پانتایی ئەم وڵاتە ١٬٨٧٣٬٩٥٩ کیلۆمەتر دووجا(١٧ھەم لە دونیادا) یە و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ (١٣٩٠ی کۆچی ھەتاوی) ژمارەی دانیشتووانەکەی ٧٦٬٠٩١٬٠٠٠ کەسە و ھەر ساڵ یەک میلیۆن کەس لە دانیشتووانی وڵات زیاد دەبێت. لە باکوورەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، ئەرمەنستان، و تورکەمەنستان؛ لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان؛ و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیا و کۆماری فێدراڵی عێراقدا سنووری زەمینیی ھەیە. ھەروەھا لە باکوورەوە سنووری دەریایی لە دەریای کاسپیەن (خەزەر) و لە باشوورەوە لە کەنداوی فارس و دەریای عەمماندا ھەیە. ئەو دوو ناوچەیە گرینگترین شوێنەکانی دونیا بۆ دەرھێنانی نەوت و گازن.

وتاری ھەڵبژێردراو

Rashidun Caliph Ali ibn Abi Talib - علي بن أبي طالب.svg

شیعە یان مەزھەبی شیعە، بە دووەم تائیفەی گەورەی موسڵمانان ئەوترێت، کە عەلی کوڕی ئەبووتالیب و نەوەکانی لە فاتیمەی ھاوسەری و کچی پێغەمبەر محەممەد بە پێشەوا دادەنێن و مل کەچی بۆیان بە پێویست ئەزانن بە پێی دەقی ئاسمانی و بە مەڕجەعی سەرەکی موسڵمانانیان دادەنێن لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر، و ناوی پێشەوا یان ئیمامیان پێ ئەڵێن و شوێنکەوتنیان بە پێویست دادەنێن بە پێی فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەممەد کە لە چەند کتێبێکی ھەندێک لە تائیفە ئیسلامیەکاندا ھاتووە. شیعە لە بنەڕەتدا لە زمانی عەرەبیدا بە مانای شوێن کەوتن دێت، و لە مێژووی ئیسلامیدا، زاراوەی شیعە بۆ زۆر لە بزوتنەوە ئیسلامیەکان بەکارھاتووە وەک شیعەی عوسمان و شیعەی معاویە و ئەوانی تر، بەڵام وشەی شیعە بە تەنھا بە کاردێت بۆ شوێنکەوتووەکانی عەلی، و شیعە لەو بڕوایەدان کەوا ناونانە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەردا ھاتووە لە وەڵامی پرسیارێکی عەلیدا؛ کێ باشترین کەسی سەر زەوییە؟، وەڵامی ئەداتەوە؛ «أنت وشيعتك»، واتە؛ تۆ و شوێنکەوتووەکانت. لەبەرئەوە شیعە لەو بڕوایەدان کە شیعە لە دوای وەفاتی پێغەمبەر دەرنەکەوتووە بەڵکو شیعە خۆی ئیسلامی ڕاستەقینەیە، و ئەم فەرموودەیە بە گێڕانەوەی جیاواز لە ھەندێک لە کتێبەکانی شیعە و مەزھەبەکانی تردا ھاتووە.

زیاتر

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟

  • ...کە ناسرەدین شا چوارەمین پادشای بنەماڵەی قاجاڕ، ٨٣ گرێبەستی لەگەڵ وڵاتان بەست و لە ھەموواندا ئێران زیانی بینی.
  • ...کە ناسرەدین شا ١٨٣ ژنی ھێنا و ئەو دەمەی کوژرا ٨٥ ژنی ھەبوو.


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

Abdul Qadir Gilani (calligraphic, transparent background).png

عەبدولقادری گیەڵانی خواناسی گەورەو شێخی تەسەوفی ئیسلامیی و پڕ نوری زانستی شەریعەت و تەریقەت ناوی راستەقینەی ئەو زاتە گەورەیە شێخ موحیی الدین کوڕی شێخ موسای جەنگی دۆست کوڕی شێخ عەبدوڵای موسا جان کوڕی شێخ عەبدوڵا مەحزی کوڕی شێخ محمد حەسەن موسەننای کوڕی ئیمامی حوسەینی کوڕی ئیمامی عەلی کوڕی ئەبی تالیب. خاوەنی تەریقەتی پیرۆزی قادرییەو نمونەی شێخی کامڵ و مامۆستای شەرعەتی زاھیرو باتنە. شێخ عەبدوڵا مەحزی باوکی لە شاری مەدینەی منەوەرە لە دایک بووەو ھەر لەوێش گەورە بووەو پیاوێکی زاناو لە خواترس و ئەھلی زوھدو وەرع بووە، شێخ عەبدوڵا لە ناو ئالوبەتی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت گەورە بووە، کاتێک بەتەواوەتی لە ھەموو روییەکەوە کامڵ بوو بەھۆی ئەو تەقواو زانست زانیارییە زۆرەی کە ھەی بووە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدیینە لە دەوری کۆبوونەتەوە، لە سەردەمی خەلیفەی عەباسی جەعفەری مەنسوردا، ئەھلی فیتنەی ئەو سەردەمە لەلای خەلیفە درۆی بەدەمەدەکەن و خەلیفەش لە ساڵی ١٤٤ ھیجریدا بە خۆیی و ماڵ و منداڵیەوە بانگییان دەکات بۆ شاری بەغداد، لەوێش ھەموویان زیندانی دەکات و ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆریان دەدات لە ئاکامی ئەو ئازارو ئەشکەنجەیە شێخ عەبدوڵا و ھەندێک لە ئەندامانی خانەوادەکەی گیان لە دەست دەدەن و لە ناوچەیەی یوسوفیەی خواروی شاری بەغدا بە خاک دەسپێردرێن، ئێستاش مەزارگەی ئەو پیاوە لە خواترسە خەڵکی سەردانی دەکەن کە بە مەزارگەی شێخ عەبدوڵا مەحز ناسراوە.

زیاتر

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

خانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات:
کۆمنز
ئەمباری ویکیمیدیا
ویکیدراوە
بنکەی زانیارییەکان
ویکیوتە
کۆگای وتەکان
ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی ئازاد
میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێر
مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکان
ویکیسەرچاوە
بەڵگەنامەکان
ویکیپەرتووک
پەرتووکی خۆڕایی
ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشت
ویکیھەواڵ
ھەواڵەکان
ویکیزانکۆ
کەرەستەکانی فێرکاری
ویکیجۆر
ژینناسی

دەروازەکان