بەخێربێن

بەحرەین یان بەحرێن (بە عەرەبی: مملكة البحرين) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین. پایتەختەکەی مەنامەیە. بەحرەین لە سەدەی چوارەمی پێش زاین پارچەیەک بووە لە ئیمپڕاتۆرییەتی ساسانی ولاتی فارس لە سەدەی حەوت ئاینی ئیسلام لەم وڵاتە بلاوبووەوە و خەڵکی ئەم ناوچەیە پێی ئاشنا بوون ئەمەش بەھۆی فتوحاتی ئیسلامییەوە کە دواتر بووە ئاینی ڕەسمی لەم وڵاتە لە سەدەی ھەشتەمی زاینی لەژێر دەسەڵاتی عەباسییەکان بوون ساڵی١٥٢١ پورتوگالییەکان داگیریان کرد و بۆماوەی ٨٠ ساڵ لە ژێرفەرمانڕەواییاندابوو سالی ١٦٠٢دووبارە کەوتەوە ژێردەسەڵاتی فارسە شیعەکان.


ھەنووکە ١٦ وتار لە دەروازەی بەحرەیندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

وەرزش لە بەحرەین بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەنجام دەدرێت لە لایەن خەڵکی ئەم وڵاتەوە بەشێکیان وەرزشی تاکەکەسین و بەشێکی دیکەیان وەرزشی بە کۆمەڵن، وەرزشەکانیش ھەمە چەشنن، تۆپی پێ باوترین وەرزشە لەلایە و ھەوادارێکی زۆری ھەیە ھەروەھا وەرزشەکانی وەک تۆپی سەبەتە، تۆپی دەست، ئەسپ سواری، ڕەگبی، تایکواندۆ بەھەمان شێوە ھەوادارێکی زۆریان ھەیە و یانەی وەرزشی جۆراو جۆریان بۆ دامەزراندون ، یەکێتییە وەرزشییەکانی ئەم وڵاتە ساڵانە خول و پاڵەوانێتی تایبەت بە یارییە وەرزشییەکان دەکاتەوە.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

نەخشەی بەحرەین

ژیاننامەی هەڵبژێردراو

خەلیفە بن سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە (بە عەرەبی: خليفة بن سلمان بن حمد آل خليفة‎؛ لە دایکبووی ٢٤ ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥ – مردووی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) سیاسەتوان و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین بۆ ماوەی ٤٥ ساڵ بوو، کە لە ساڵی ١٩٧٠ەوە وەک سەرۆک وەزیرانی بەحرەین ساڵێک پێش سەربەخۆیی بەحرەین لە ١٥ی ئابی ١٩٧١ دا دەستی بە کار کرد ئەمەش درێژترین ماوەی سەرۆک وەزیرانییە لەسەر ئاستی جیھانی پێش مردنی. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەھۆی نەخۆشی کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەی مایۆ کلینیک لە ئەمریکا لە تەمەنی ٨٤ ساڵی کۆچی دوای کرد.

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان