دەروازەی عێراق

ئاڵای عێراق
ئاڵای عێراق
Coat of Arms of Iraq
Coat of Arms of Iraq

کۆماری عێراق (بە عەرەبی: جمھوریة العراق) وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین. کۆماری عێراق لە ساڵی ١٩٢١ دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنییدا لەسەر شێوازی سیستمی حوکمڕانی پاشایەتی بوو، و لە ساڵی ١٩٥٨ بە سەرکەوتنی شۆڕشی ١٤ی تەممووز سیستمی کۆماری بەرقەرار بوو. لە ساڵانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٦٨ چەندین کوودتای سەربازی لە عێراقدا ئەنجامدران، کە دوایینیان کودەتای بەعسییەکان بوو. ڕژێمی بەعس لە ساڵی ١٩٦٨ تا ٢٠٠٣ دەسەڵاتی عێراقی بە دەستەوە بوو. ھێرشی ئەمریکا بۆسەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بە خاڵی گۆڕان دادەنرێت لە عێراقدا بەتایبەتی و ناوچەکە بە گشتی، ئەم شەڕە بوو بەھۆی زیانێکی گیانی زۆر لە ڕێزی خەڵکی مەدەنیی عێراقییدا، بۆشایییەک لە ئاسایشی عێراقدا دروستبوو کە بوو بەھۆی حاڵەتێکی نا ئاسایش و گرژ بێجگە لە ھەموو عێراق بێجگە لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەمان کاتدا ھەندێک لەو بڕوایەدان ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ئەنجامی باشی ھەبوو ئەویش لابردنی ڕژیمی پێشووترە.

وتاری ھەڵبژێردراو

ئەبوو موزەففەر یووسفی کوڕی ئەییووب ناسراو بە سەلاحەدینی ئەیوبی (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١١٣٧- ٤ی ئازاری ١١٩٤) کوردێکی سەرلەشکەری موسڵمانان بوو کە دەوڵەتی ئەییووبیی دامەزراند. سەرەتا لەدژی فاتیمییان و دوایی لەدژی خاچپەرستان (ئەو مەسیحییانەی کە چووبوون خاکە پیرۆزەکان لە فەلەستین بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن) دەرکەوت و شاری قودسی پاش سەد ساڵ خستەوە دەستی موسڵمانان. شادی (باپیرە گەورەی سەلاحەددین) ھەندێک پۆستی کارگێڕیی لە قەڵای تکریتدا پێ سپێردرا، کە لەو کاتەدا موڵکی بەھرۆزی خزمەتگوزاری سوڵتانیسەلجوقی محەمەدی کوڕی مەلیکشا بوو. شادی لەگەڵ دوو کوڕەکەیدا، نەجمەددین ئەییووب و ئەسەدەددین شێرکۆ، گواستیەوە بۆ ئەوێ و پلە-بە-پلە بە پۆستە کارگێڕییەکاندا سەرکەوت تا پۆستی پۆلیسیی (شەحنە) وەرگرت. کاتێ مرد نەجمەددین ئەییووب بووە جێنشینی و بەھۆی جوامێری و دەستپاکییەوە سوڵتانی سەلجوقی قەڵای تکریتی پێ سپارد و ئەویش بە باشترین شێوە بەڕێوەی بوو.
زیاتر...

شاری ھەڵبژێردراو

پارێزگای ھەڵەبجە یەکێکە لە پارێزگاکانی عێراق کە ناوەندەکەی شاری ھەڵەبجەیە. ئەم پارێزگایە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤دا و سێ ڕۆژ بەر لەیادیکیمیابارانی ھەڵەبجە بڕیاری بەپارێزگاکردنی بەفەرمیی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا و بەمەش بووە چوارەمین پارێزگای ھەرێمی کوردستان. دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لەساڵی ١٩٢٠ ھەڵەبجە، وەک قەزایەکی ناودار سنورێکی گەورەی ھەبووە، ڕووبەرەکەی ٥٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، نزیکەی ٣٧٥ دێ‌ی ھەبووە. ناوچەی دەربەندیخان سەربەناحیەی وارماوە بووە، وارماوەش سەربەقەزای ھەڵەبجە بووە، واتە ھەڵەبجە لەگەڵ ناحیەی سەنگاودا ھاوسنوور بووە ناحیەی (پێنجوین) یش سەر بەھەڵەبجە بووە، دوای ھاتنی سەردەمی کۆماری ساڵی ١٩٥٩ کرایە قەزاو جیابۆوە. پارێزگای ھەڵەبجە لەڕووی ئیدارییەوە لەساڵەکانی ١٩٥٠ بریتی بووە لە ناحیەکانی سیروان و شارەزوور و پێنجوێن و خورماڵ و وارماوا. لەساڵی ١٩٧٧ جگە لە مەرکەزی قەزاو ناحیەکان پاش جیاکردنەوەی قەزای دەربەندیخان و پێنجوین لێی، ژمارەی گوندەکانی سەر بە ھەڵەبجە ٢١٦ گوند بووە، بەڵام لەسەرژمێری گشتی ساڵی ١٩٨٧ لەکۆی ٢١٦ دێ پاش کاولکردن‌و ڕاگواستنی تەنھا ١٨ دێ لەسەرانسەری پارێزگاکە مایەوە.
زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

زەڕیاب (ناوی تەواو: حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی نافع؛ لەدایکبووی ٧٨٩ - مردووی ٨٥٧)، نازناوی زەڕیابە واتا باڵندەی ڕەش، ئەمەش بەھۆی دەنگ و پێستە ڕەشەکەیەوە بوو، ھەندێکیش لایان وایە کە زەڕیاب زۆرابی کوردی یان زەڕیاو/زڕیاو (ئاوی زێڕ) بووبێت و ئەو سەردەمە کە زمانی پەھلەوی بۆ نووسین بەکارھاتووە، پیتی و وشەی ئاو کرابێتە ئابی پەھلەوی و ناوەکە لە زەڕیاو/زڕیاو بووبێتە زەڕیاب.
زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • …کە کۆنترین سیستمی نووسین ناسراو بە نووسینی بزماری لە باشووری عێراق لە شارستانێتی سۆمەر بەدیارکەوت.
  • …کە عێراق دووەم وڵاتە لەدوای سعوودیا بۆ یەدەگی نەوت.
  • …کە یانەی نێودەوڵەتی تۆپی پێی عێراق بووە براوەی جامی ئاسیایی ٢٠٠٧.
  • …کە عێراق گەورەترین بەرھەمھێنەری خورمایە و خاوەنی زیاتر لە ٤٠٠ جۆر و ٢٢ میلیۆن دارخورمایە.

پۆلەکان

ھەنووکە ٢٬٤٠٦ وتار لە دەروازەی عێراقدا ھەیە.

بینینی وتارێک

وێنەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان