نووسینی بزماری (بە ئینگلیزی: Cuneiform) بەو چینە لە ڕێنووسانە دەوترێت کە ھێمایەکی وەکوو پواز، یان بزماریان ھەیە. سوومەرییەکان بۆ گەیاندنی مەبەستیان وێنە و ھێماکانیان بەکار دەھێنا و ئەو ھێمایانە بە پێنووسێکی لە قامیش دروستکراو، کە لە ڕووی شێوەوە نووکەکەی لە پوازک دەچوو، لەسەر تاتەقوڕ دەنووسران و پاش وشکبوونەوەی تاتەقوڕەکان ئەم ھێمایانە لە وێنەی بزمار دەردەکەوتن، ھەر بۆیە بەم شێوە نووسینە دەوترێت، نووسینی بزماری.[١] ڕێنووسە بزمارییەکان چەشنگەلێکی جۆراوجۆریان ھەیە کە بۆ نووسینی زمانە جیاوازەکان بەکار دێن. لەو چەشنانەی ڕێنووسی بزماری دەکرێ ئاماژە بکەین بە ڕێنووسی پارسی کۆن، سوومەری، ئەکەدی، ئیلامی، بابلی، ئووگاریتی. ئاڕاستەی ھەموو ڕێنووسە بزمارییەکان کە تا ئێستا کراونەتەوە لە چەپەوە بۆ ڕاست نووسراون. ئەم ڕێنووسە کە ھەندێ کەس بڕوایان وایە کە کۆڵەکەی بیرۆکەییان ھەیە، لە ھەموو وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا کەڵکی لێ وەرگیراوە. توێژەران، سوومەرییەکان بە داھێنەری نووسینی بزماری دادەنێن.

نووسینی بزماری
نموونەیەک لە نووسینی بزماری
جۆروێنەوشە و بڕگەیی
زمانەکانئەکەدی، ئیلامی، ھاتیک، ھیتی، ھوری، لووی، سۆمەری، ئوراتوویی
سەردەمی بەکارھێنانلە سەدەی ٣٠ پێش زایین تا سەدەی یەکەمی پێش زایین
وەرگیراوە لە
(نووسراوە کۆنەکان)
  • نووسینی بزماری
لێی وەرگیراونھیچ
وێدەچیت ھەخامەنشی ئیلھامی وەرگرتووە، لەژێر کاریگەری ئوگاریتی.
ISO 15924Xsux, 020
ئاڕاستەچەپ بۆ ڕاست
ناسناوی لە یوونیکۆدCuneiform
سنووری لە یوونیکۆدU+12000 to U+123FF (نووسینی بزماری سۆمەری-ئەکەدی)
U+12400 to U+1247F (ژمارەکان)
تێبینی: ئەم پەڕە ھێما فۆنەتیکییەکانی IPAی تێدایە.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ مێژووی شارستانییەکان، پۆلی دەیەمی ئامادەیی وێژەیی

سەرچاوەکان دەستکاری