دەروازە:سووریا

دەروازەی سووریا

بەخێربێیت بۆ دەروازەی سووریا
مرحباّ بِكم في بـوابة سوريا
The Coat of arms of Syria.

Syria's map

سووریا وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست؛ ئەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای ئاسیاوە. لە باکوورەوە لەگەڵ تورکیا و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ عێراق و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ لوبنان و دەریای ناوەڕاست و لە باشوورەوە لەگەڵ ئوردن سنووری ھەیە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری دیمەشقە. ١٨٪ سووریا کوردن، سەرۆک کۆماری سووریا بەشار ئەسەدە، ئابووری و داھاتی سووریا لەژێر سایەی پیشەسازی و گەشتیاری شوێنەوارەکانە، ژمارەی دانیشتوانی سووریا لە ساڵی ٢٠٠٩ دا ٢١٫٩ میلیۆن کەس بووە پێش شەڕی ناوخۆی سوریا، بەڵام دوای شەڕی ناوخۆی سوریا نزیکەی 2 ملیۆن پەنابەری سوری چوون بۆ باشوری تورکیا و هەرێمی سەربەخۆی باکوری سوریا.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

Damascus from Qasiyon.JPG

دیمەشق (بە عەرەبی: دِمَشْق) پایتەختی کۆماری سووریا و ناوەندی پارێزگای دیمەشقە. کۆنترین شاری جیھان و کۆنترین پایتەختە لە مێژوودا کە ھێشتا ئاوەدانە، لە ھەزارەی سێیەمی پێش زایین پایەییەکی گرنگی زانست و ڕۆشنبیری و سیاسی و ھونەری و وێژەیی ھەبووە، پایتەختی زۆریک لە شارستانییەکان بووە لە مێژووی دوور و درێژیدا ھەروھا بوو بە پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی گەورەترین دەوڵەتی ئیسلامیی لە مێژوودا لە ساڵی ٦٦١ لە سەردەمی ئەمەوییەکاندا. لە ساڵی دوو ھەزاری پێش زایین پێشەوای ئارامییەکان ڕیزۆن مەملەکەتی خۆی لە دیمەشق دامەزراند و بوو بە پایتەختی. ژمارەی دانیشتووانی دیمەشق نزیکەی ٣٫٥ میلیۆن کەسە بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٨، دانیشتووانی شاری دیمەشق بە شێوەیەکی سەەرکی لە عەرەب پێک دێن و کورد و تورک و ئەرمەنی و ئاشووری و شەرکەس لەم شارەدا دەژین. بەشێک لە شارە دێرینەکە ئەکەوێتە سەر شاخی قاسیون، و بەشی زۆری دیمەشق بە شارە کۆنەکەشەوە ئەکەوێتە گۆی باشووری ڕووباری بەردییەوە، لە کاتێکدا شوێنە نوێیەکان لە گۆی باکوور و ڕۆژھەڵات و ھەموو لایەک بڵاوودەبێتەوە. شاری دیمەشق ناوەڕاستی پارێزگای دیمەشقە کە بە باخچەکانی غۆتەی دیمەشق و شاخی قاسیون و ڕەبوەی دیمەشق دەور دراوە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

U.S. Army Soldiers visits a SDF Training and Operations Facility 2021.jpg
ھێزەکانی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان لەکاتی سەردانی ناوەندێکی ھەسەدە لە ساڵی ٢٠٢١

ئایا زانیوتە؟

  • … کە دیمەشق کۆنترین پایتەختی ئاوەدان لە مێژوو دایە؟
  • … کە حەلەب کۆنترین شاری ئاوەدان لە جیھان دایە؟
  • … کە دەشکەوتی زیتا لە حومس کۆنترین دەشکەوتی جیھانە کە مێژوویەکی زیاتر لە ٧٠ ملیۆن ساڵی ھەیە؟



ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

Bashar al-Assad (2018-05-17) 03.jpg

بەشار ئەسەد (بە عەرەبی: بشار الأسد، لەدایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٥) سەرۆککۆماری ئێستای سووریایە. بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠٠٠دا پاش مردنی باوکی، حافز ئەسەد، ئەم پۆستەی وەرگرتووە.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

خانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات:

دەروازەکان