سەرۆک کۆماری سووریا

سەرۆک کۆماری سووریا (بە عەرەبی: رئيس سوريا‎) سەرۆکی دەوڵەت و باڵاترین کەسایەتی کۆماری عەرەبیی سووریایە. سەرۆک کۆماری سووریا مافێکی زۆری ھەیە و دەتوانێت جێگری سەرۆک کۆمار و ئەندامەکانی دیکەی ئەنجومەنی وەزیران (کابینە) و ھێزە چەکدارەکانی سووریا لەسەر کار دانێت و لاببات.[٢] بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری بیستەم و ئێستای سووریایە. بەشار کوڕی سەرۆک کۆماری پێشوو، حافز ئەسەدە کە ٢٩ ساڵ لەسەر کار بوو و لە ھەموو سەرۆک کۆمارەکانی دیکە خزمەتی زۆرتری کرد. بەشار ئەسەد لە ئێستادا و لە دوای باوکی دووەمین سەرۆک کۆماری سووریایە کە درێژترین سەردەمی سەرۆکایەتی بەڕێوە بردووە. بەشار ئەسەد لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٠ ھاتە ناو کار و بیستەمین ساڵی سەرۆکایەتی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێپەڕ کرد.

سەرۆکایەتی کۆماری عەرەبیی سووریا
رئيس الجمهورية العربية السورية
ئێستا
بەشار ئەسەد

لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٠ (ە)وە
نازناوی پایەبەڕێز
بارەگاکۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا و کۆشکی تیشرین، دیمەشق
ماوەی پایەحەوت ساڵ، ھەر کەس دوو کەڕەت بە دوای یەکدا دەتوانێت سەرۆک کۆمار بێت (لە ساڵی ٢٠١٢)[١]
خاوەن پایەی دەستپێکسوبحی بەرەکات (سەرپەرشتی فەڕانسە)
شوکری قووتلی (یاسای بنەڕەتی)
دامەزراندنی پایە١٧ی نیسانی ١٩٤٦
جێگرجێگری سەرۆک کۆماری سووریا

سەرۆک کۆمارەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەندی ٨٨ی یاسای بنەڕەتی سووریا
  2. ^ "Syria - The President and the Cabinet".