زمانی عەرەبی

زمانێکی سامی

زمانی عەرەبی (بە عەرەبی: اللغة العربية‎) گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە باری قسەپێکەرانەوە و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات،[١] و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئێران، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئاینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ[ژێدەر پێویستە]، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەرەبییەکاندا. ھەروەھا زمانی عەرەبی زۆرێک لە کارە ئاینییەکان و بیرمەندییەکانی جوولەکەکانی پێ نووسراوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

عەرەبی تاکە زمانی فەرمی (سەوز)، عەرەبی یەکێک لە زمانە فەرمییەکان (شینی توند)، عەرەبی زمانی فەرمیی ھەرێم/ناوچە (شینی کاڵ)

دوای بڵاوبونەوەی ئیسلام و پێکھێنانی چەند دەوڵەتێک، زمانی عەرەبی گرنگییەکی تایبەتی وەرگرت و بووە زمانی ڕامیاری و زانست و وێژە بۆ چەند سەدەیەکی دوورودرێژ لەو خاکانەی کە موسڵمانان بەڕێوەیان دەبرد.

زمانی عەرەبی کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ھەبووە لەسەر زۆرێک لە زمانەکانی وڵاتە ئیسلامییەکان، وەکوو تورکی، فارسی، زمانی ئوردوو، و ئەلبانی و زمانە ئەفریقییەکان و زمانە ئەوروپییەکان وەکو فەڕەنسی، ئیسپانی، ئیتاڵی، و ئەڵمانی. ھەروەھا زمانی عەرەبی بە شێوەیەکی فەرمی یان نافەرمی دەخوێندرێت لە وڵاتە ئیسلامییەکان و ئەفریقایەکانی دەوروبەری وڵاتە عەرەبییەکان.

عەرەبی زمانی فەرمییە لە ھەموو وڵاتە زۆربە عەرەبەکان، ھەروەھا زمانێکی فەرمییە لە وڵاتانی سێنیگال، مالی، چاد، ئێرتریا. ھەروەھا زمانی عەرەبی وەک یەکێک لە زمانە فەرمییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانراوە.

زمانی عەرەبی ٢٨ پیتی نووسراو لە خۆ دەگرێ و ھەندێک لە زمانەوانانیش پێیان باشە یپتی ھەمزە (ء) زیاد بکرێ بۆ پیتەکانی زمانی عەرەبی وببێتە ٢٩ پیت. عەرەبی لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسرێ ھەر بەشێوەی زمانی فارسی و زمانی عیبری و بەپێچەوانەی زۆربەی زۆری زمانەکانی تری جیھان، و

لە سەرەوەی پەڕە بۆ خوارەوە دەنووسرێ.[٢]

(زمانی ضاد) ئەو ناوەیە کە عەرەبەکان زمانی عەرەبی پێ ناو دەبەن لە بەر ئەوەی لە باوەڕی ئەواندا تەنھا زمانە کە ئەو پیتەی تیادا بێت.[٣][٤]

پۆلێنکردندەستکاری

زمانی عەرەبی سەربە خێزانی زمانە سامییەکانە کە بەشێکە لە زمانە ئەفرۆئاسیایییەکان.

پەیدا بووندەستکاری

زمانی عەرەبی فەرمی (فوسحا)دەستکاری

نووسینی عەرەبیدەستکاری

نووسینی عەرەبیی نوێدەستکاری

ئاخافتندەستکاری

زمانی عەرەبی تەنھا زمانە کە وشەی (ضاد)ی تیادا بەکاردەھێنرێت تەنانەت زمانی ئەلبانیش کە ئەم وشەی تیادایە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراوە لە کاتی گەیشتنی عوسمانییەکان بۆ ئەو وڵاتە بۆ بڵاوکردنەوەی ئیسلام.

زانستەکانی زمانی عەرەبیدەستکاری

نەحودەستکاری

باشدەربڕدراو (بەلاغە)دەستکاری

زاراوەکانی زمانی عەرەبیدەستکاری

زاراوەیەکی زۆر لە زمانە عەرەبییەکان ھەن کە دەتوانرێت دابەش بکرێت بۆ:

ئەو زمانانە کە پیتی عەرەبی بەکاردەھێنن بە فەرمیدەستکاری

  • کوردی (ناوەندی و باشووری)
  • فارسی
  • ئۆردی
  • کشمیری
  • سیندی

جیاوازییەکانی زمانی عەرەبی لە زمانەکانی تردەستکاری

کاریگەری زمانی عەرەبی لەسەر زمانەکانیدەستکاری

کاریگەریی زمانەکانی تر لەسەر زمانی عەرەبیدەستکاری

ھەڵسەنگاندنی پیتە عەرەبییەکاندەستکاری

جیاوازییەکان لە نێوان زمانی عەرەبی وزمانە سامییەکانی تردەستکاری

تەعریبدەستکاری

بریتییە لە کردن بە عەرەبی وشەیەک کە عەرەبی نییە کە وشەکە پێی دەگوترێ (معرب) .

پاشکۆدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "اللغة العربية". المعرفة (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-23.
  2. ^ لسان العرب. ابن المنظور. دار صادر. ١٩٨٠
  3. ^ "ما هي اللغة العربية". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-23.
  4. ^ "خبراء عرب في اللغة العربية يبحثون زيادة القدرة التناقسية للغة العربية". جريدة الدستور الاردنية (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-23. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری

ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی عەرەبی