تەختەکلیلی کۆمپیوتەر
تەختەکلیل ئامێرێکە بەستراوە بە کۆمپیوتەرە کە کارئاسانی بۆ بەکارھێنەرانی کۆمپیوتەر دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵە فرمانێک لەسەر کۆمپیوتەر ئەویش بەھۆی کۆمەڵێ دوگمەی تایبەتەوە کە ھەریەکیان فرمانیان لەوەی تری جیاوازە.
تەختەکلیلی کۆمپیوتەر | |
---|---|
![]() | |
لقی | keyboard، human interface device، text entry interface |
بەشێکە لە | کۆمپیوتەر، terminal |
کورتەناو | клавиатура |
ئافرێنەر | Sam Hecht |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/keyboard |
بیرۆکە دەستکاری
بیرۆکەی دروستکردنی تەختەکلیل بۆ ڕۆژنامەنووسی ئەمریکایی کریستۆڤەر شۆلێسەوە داھێرا کە سەرەتا بە (QWERTY) ناونرا دواتر گۆڕدرا بۆ تەختەکلیل (keyboard).
دوگمەکان دەستکاری
تەختەکلیل لە کۆمەڵێ دوگمەی فرمان جیاواز پێکدێت لەوانە:
- پیتەکانی زمانەکان (بەپێی زمانەکان دەگۆڕدرێ نمونە ئنگلیزی ٢٦ پیتە واتە ٢٦ دوگمەی بۆ تەرخان کراوە)
- ژمارەکان (لە سفر تاوەکوو نۆ) (٠---٩)
- Shift
- کۆنتڕۆل (CTRL)
- ALT
- ALT GR
- تاب (TAB)
- دەرچوون (ESC)
- گەڕانەوە (Back Space)
- ENTER
- ھێما بیرکاریەکان
- ھێمای دراوەکان
- ھێمای ئینتەرێنی @ (at)
- ھێمای تر وەک:(% , & , * , # , ] , [ , } , { , ? , > , < , / , " ,: , (,) , ^! (ھتد...)
- Num lock
- ماڵەوە (HOME)
- کۆتایی (END)
- سەرەوەی پەڕە (page up)
- خوارەوەی پەڕە (page down)
- گرتنی وێنەی شاشە (print screen)
دوگمەی تایبەت دەستکاری
ھەندێ دوگمە لە تەختەکلیل ھەن بەتایبەت دروستکراون وەک:
- دوگمەی تایبەت بە کردنەوەی وێب پەڕەی کۆمپانیاکە
- تۆڕی جیھانی ئینتەرنێتی (www)
- لەبەرگرتنەوە (Copy)
- دانان (paste)
- بڕین (Cut)
- چەندەھا دوگمەی تایبەتی تر
تەختەکلیلی مەک دەستکاری
کۆمپانیای ئەپڵ تەختەکلیلەکەی خۆی بۆ مەکینتۆش جیاکردۆتەوە لەوانی دیکە کە تێیدا دووگمەی زیاتری تێدایە لەوانە:
- option
- commond
- Enter > Return
- Turn کە بۆ گوژاندنەوەی ئامێرەکە بەکاردێت!
زمان و تەختەکلیل دەستکاری
تەختەکلیل بەگەلێ زمان دێتە دروستکردن بەڵام ئەوەی زۆرترینە زمانی ئینگلیزیە. بۆ زمانی کوردی تا ئێستا لەسەر خۆی سیستەم و ئامێرەکان دروست نەکراوە بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستا لە ڕێگەی چەند بەرنامەوە بەشێکی بچووکی ئەو کێشەیە بۆ نووسینی کوردی چێکراوە.