دەروازە:کایەی ڤیدیۆیی

بەخێربێن!

کایەی ڤیدیۆیی یان کایەی ئەلیکترۆنی یان کایەی کۆمپیوتەر بریتییە لە کایەیەکی دروستکراو لەلایەن کۆمپیتەرەوە، وە بە گشتی کایەی پێدەکرێت بە سیستمی کایەی ڤیدیۆ کە پەخش دەکرێت لەسەر تەلەڤیزیۆن دوای گەیاندنی ئامێرەکە پێیەوە. ئامێری کارکردن لە کایەی ڤیدیۆییدا بە گشتی بریتییە لە دەستی کۆنتڕۆڵ، یان دوگمە (لە ئامێرەکانی ئەرکەیددا)، یان مشک، وە چەندەھای تر. کایەی ڤیدیۆ دەکرێت کار بکات لەسەر ئامێری تایبەت کە دەگەیەندرێت بە تەلەڤیزیۆن یان ئامێری دەستی یان کۆمپیوتەر یان مۆبایل یان کۆمپویتەری گیرفانی.

وتاری ھەڵبژێردراو

ڕێزدنت ئیڤڵ ٦ (بە ژاپۆنی: バイオハザード6؛ خوێندنەوەی ژاپۆنی بە کوردی: بایۆھازاردۆ شیکوسو) کایەیەکی ڤیدیۆیی سەرکێشیی-ئاکشنە لە جۆری بینا ھاوێژی کەسی سێھەم کە لەلایەن کاپکمەوە بەرھەمھێنراوە و بڵاوکراوەتەوە. ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦ نۆیەم بەشی سەرەکیی کایەکەیە، یەکەمجار بۆ پلەی ستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە، دواتر بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٣. کایەکە دووبارە بە ھەموو بەشە داگرتنەکانییەوە بۆ پلەی ستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.

چیرۆکەکە دەگێڕدرێتەوە لەلایەن کریس ڕێدفیڵد، دامەزرێنەر و ئەندامی پێشووی خەمڵاندنی ھاوپەیمانیی ئاسایشی زیندە-تیرۆر (BSAA) کە تووشی تۆقان و لەبیرچوونەوە بووە بەھۆی پرۆسەیەکی نێردراویی ناسەرکەوتووەوە، ڵیۆن ئێس کێنێدی، ڕزگاربووەیەکی ڕاکوون سیتی و بریکاری حوکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، جەیک میوڵەر، کوڕێکی نایاسایی ئەلبەرت وێسکر و ھاوکاری شێری بێرکن، وە ھەروەھا ئەیدا وۆنگ، بریکارێکی کورتخایەن کە تۆمەتبارکراوە بە ھێرشی زیندە-تیرۆرستی لەلایەن ڕێکخراوە دووژمنەکەی، نیۆ-ئەمبرێلا. ئەوان ھەموویان ڕووبەڕووی ھێرشێکی زیندە-تێرۆرستی دەبنەوە کە دروست بووە بەھۆی ڤایرۆسێکی نوێوە بەناوی ڤایرۆسی-سی لە شارەکانی جیھاندا. یارییەکە تیشکۆ دەخاتە سەر ھەر چوار بەشەکە، کە لە ھەر یەکێکیاندا کاسایەتییەکان شێواز و توانای تایبەتیان ھەیە.
خوێندنەوەی زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

دیمەنێکی شەڕی کایەی ئابسالڤەر.

ئایا زانیوتە؟

  • شیگیرو میامۆتۆ، دروستکەری دۆنکی کۆنگ و سووپەر ماریۆ برۆز، ڕێگەی پێ نادرێ کە بۆ سەر کار پاسکیل لێ بخوڕێت، چوونکە سەلامەتیی ئەو بۆ نینتێندۆ زۆر گرنگە
  • زۆرینەی کتێبخانە گشتییەکانی ئەمریکا کایەی ڤیدیۆیی دادەنێن بۆ ڕاکێشانی سەرنجی لاوان، بە ھۆی ئەمەوە ڕێژەی خوێنەری گەنج زیادی کردووە
  • دروستکەری کایەی کلاسیکیی پاکمان نەیدەزانی چۆن پاکمان کۆتایی دێت، چوونکە بە شێوەیەک دیزاینی کردبوو کە بەبێ سنوور بەردەوام بێت، تەنیا کاتێک زانی کۆتایی یارییەکە چۆنە کە بیلی میچێل ھێندە زۆر بەردەوام بوو کە خەزێنەی ناوەکیی کایەکە کۆتایی پێ ھات
  • گراند تێفت ئەوتۆ لە ئەسڵدا کایەیەکی سیباق بوو بە ناوی «ڕەیس ئێند چەیس»، بەڵام کێشەیەک وای لە سەیارەی پۆلیسەکان دەکرد کە بە توندی خۆیان بماڵن بە یاریکەرەکەدا، کە پەرەپێدەرەکانی ھان دا کایەی جی تی ئەی لەسەر دروست بکەن.

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

لیان ئێس کێنێدی (بە ئینگلیزی: Leon S. Kennedy – ناوی تەواو: لیان سکات کێنێدی • بە ژاپۆنی: レオン・スコット・ケネディ) کەسایەتییەکی خەیاڵیی کایەکانی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵی کاپکمە. ئەو وەک یەکێک لە دوو کەسایەتییە سەرەکییەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ دەرکەوت. لیان دواتر وەک کەسایەتیی سەرەکیی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤ دەرکەوت، جارێکی تریش وەک یەکێک لە حەوت کەسایەتییە سەرەکییەکەی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦ دەرکەوت. بە شێوەیەکی گشتی، کەسایەتییەکە ڕەخنەی ئەرێنی لێ گیراوە.

لەکاتی ڕووداوەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢دا، لیان ئەفسەرێکی پۆلیسی نوێیە کە یەکەم ڕۆژی کارکردنێتی لە ڕاکوون سیتی، بەڵام بۆ سەر کارەکەی دوا کەوتووە و کاتێک دەگاتە شوێنی کارەکەی، دەبینێت کە ڕاکوون سیتی وێران بووە و نزیکەی ھەموو دانیشتووانەکە بوونەتە زۆمبی. لیان لەگەڵ کڵێر ڕێدفیڵد، خوێندکارێکی زانکۆ کە بە دوای براکەیدا دەگەڕێت، بۆ ڕزگارکردنی شێری بێرکن کار دەکات و لەلایەن ئەیدا وۆنگەوە یارمەتی دەدرێت. ٦ ساڵ دواتر، لە ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤دا، لیان وەک بریکارێکی خزمەتگوزاریی نھێنیی حکوومەتی فیدڕاڵیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەردەکەوێتەوە، کە ئەرکی ڕزگارکردنی کچی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئاشڵی، پێ دراوە. لە ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦دا، ئەو ھێشتا کار بۆ حکوومەت دەکات و جارێکی تر چاوی بە ئەیدا و شێری دەکەوێتەوە.
خوێندنەوەی زیاتر...

دەنگی ھەڵبژێردراو

مۆسیقای سەرەکیی کایەی یوو ئێف ئۆ: داگیرکردنی بوونەوەرە دەرەکییەکان، کە کایەیەکی سەرچاوەکراوەیە

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ھەنووکە ٥٤٠ وتار لە دەروازەی کایەی ڤیدیۆییدا ھەیە.

بینینی وتارێک

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان