دەروازە:ھونەرەکان
دەروازەی ھونەرەکانھونەر چییە؟ھونەر یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات. زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان دروست دەکرێن بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن. بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى جوانى ھونەر. کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێت سەرەکی و گرنگە. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنھا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت. دەروازە:ھونەرەکان/نوێکردنەوەی پەڕە وتاری ھەڵبژێردراوفرێدریک فرانسوا شۆپان (لەدایکبووی ١ ی ئازاری ١٨١٠ - ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩)، ئاوازدانەر، ھونەرمەندی داھێنەر و پیانۆژەن ی گەورەی پۆڵەندی بوو، یەکێک بوو لە گەورە مامۆستایانی مۆزیکی رۆمانتیک. شۆپان لە ١ی ئازاری ١٨١٠ لە گوندی "زیڵا زوفا فۆلا" لە دۆکی ئۆف وارسۆ لە باوکێکی فەرەنسی- کۆچکردو و دایکێکی پۆڵەندی لەدایکبووە، و بە منداڵی سەرسورھێنەر دادەنرا (بەکوردی باو: منداڵێکی موعجیزە) لە پیانۆژەنیندا، لە ٢ ی تشرینی دووەمی ١٨٢٢ دا و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا، وارساوی بەجێھێشت بۆ نەمسا، پاشان بە نیازی گواستنەوە بوو بۆ ئیتاڵیا، سەرھەڵدانی شۆڕشی پۆڵەندا پاش ٧ رۆژ دوای ئەوە، و دامرکاندنەوەی لەلایەن ڕووسیاوە، وای کرد کە شۆپان یەکێک بێت لە ھەزاران کۆچکردووی پۆڵەندی، ناسراو بە "کۆچی گەورە". لە پاریس، شۆپان وایکرد کە ژیانێکی ئارامتر و خۆشتری ھەبێت ھەم وەک ئاوازدانەر، ھەم وەک مامۆستای پیانۆ، ھەروەھا نمایشی گشتیشی دەکرد. وێنەی ھەڵبژێردراوژێرپەڕە
لەم مانگەداژیاننامەی ھەڵبژێردراوڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت (ھەروەھا ناسراوە بە مۆزارت)، ناوی تەواوی یۆھانس کریسۆستۆموس فوڵفگانگوس ثیۆفیلیۆس مۆتسارت (٢٧ی کانوونی دووەمی ١٧٥٦ - ٥ی کانوونی یەکەمی ١٧٩١)، یەکێک بوو لە ئاوازدانەرە چالاکەکان و کارتێکەرەکانی سەردەمی کلاسیک. زۆرتر لە شەش سەد کاری داناوە، ناسراوە بە سیمفۆنی، کنچێرتۆ، چامبەر، پیانۆ، ئۆپێرا. یەکێکە لەو ئاوازدانەرەی کە خاوەنی زۆرترین ھۆگرن لە مۆسیقای کلاسیکدا. مۆتسارت توانایەکی زۆر سەر سورھێنەری نیشاندا ھەر لەوکاتەوە کە ھێشتا منداڵێک بوو لە سالزبێرگ. لەوکاتەدا تەواو دەیزانی ھەردوو ئامێری کیبۆرد و کەمان بژەنێت، لەتەمەنی پێنج ساڵییەوە کاری ئاواز دانانی کردووە، کە لەبەردەم شایەکانی ئەورووپادا ئەنجامیداوە، لەتەمەنی حەڤدە ساڵییدا بەشدارکردووە لە بەشی مۆسیقی پێشوازیکردنی لە شا لە ساڵزبێرگ، بەڵام لەوێش جێگیرنەبوو بەڵکو گەشتی کرد تا لەبارێکی باشتردا خۆی ببینێتەوە، ھەمیشە بەسەرگەرمییەوە ئاوازەکانی دەنووسی. ژێرپەڕەئامێریی بەناوبانگترین گۆرانی ١٩٢١. دواتر بەکارھێنراوە وەک پشتینەگۆرانی بۆ سەرۆککۆمار ھاری ترومان.
پۆلەکانویکیپرۆژەکانژێرپەڕە
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |