دەروازە:فڕین
![]() وتاری ھەڵبژێردراوبی-٥۲ ستراتۆفۆرتریس فڕۆکەیەکی گەوەرە و زەبەلاحی تابیەتی سووپای ئەمەریکایە. کە تایبەتە بەھەڵگرتنی چەکە قورسەکان وەکو چەکی ئەتۆمی و چەندین جۆری جیاوازی چەک. سووپای ئەمریکا تاکە وڵاتە کەخاوەنی ئەم جۆرەی فڕۆکەیە. بۆ یەکەم جار لەساڵی ۱۹٥۲ دروستکراوە لەساڵی ۱۹٥٥ەوە سووپای ئەمریکا کار بەو فڕۆکەیە دەکات، وادەی کارپێکردنیشی تا ساڵی ۲۰٤٤ە. بەپێی ئامارێکی ساڵی ۲۰۱۲ ئەمریکا خاوەنی ۸۰ فڕۆکەی بی-٥۲یە. خێراییەکەی ۱۰۸۰ کیلۆمەترە لەکاژێرێکدا و دەتوانێ لەبەرزی ۱٥ کیلۆمەتر بفڕێت لە ئاسماندا. کێشی ئەم فڕۆکەیە ۲۲۰ تۆنەو توانای ھەڵگرتنی ۳۲ تۆن بۆمب و مووشەکی جیاواز ھەیە. سووپای ئەمریکا لەئێستادا بۆ پاراستنی گیانی سڤیلەکان تەنھا چەکی بۆمب و ئاراستەکراو لەم فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت. سووپای ئەمریکا ئەوجۆرەی فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت بۆ ئەوجەنگە تایبەتانەی کە ویستی یەکلاییان بکاتەوە. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
فڕۆکەوانی ھەڵبژێردراونیل ئاڵدن ئارمسترانگ (بە ئینگلیزی: Neil Alden Armstrong؛ لەدایکبووی ٥ی ئابی ١٩٣٠ لە واپاکۆنەتای ئۆھایۆ – مردووی ٢٥ی ئابی ٢٠١٢ لە سنسیناتی ئۆھایۆ) ئاسمانگەڕێکی ئەمریکی بوو. یەکەم مرۆڤ بوو کە لە گەشتی ڕاسپاردەی ئاپۆلۆ١١ لە٢٠ی کانوونی دووەمی١٩٦٩، ھەنگاوی نایە سەر مانگ. ئەو ئاسمانگەڕی ناسا، فڕۆکەوانی تاقیکردنەوە، ئەندازیاری ھەوافەزا، مامۆستای زانکۆ و فڕۆکەوانی ھێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو و لە شەڕی کۆریا خزمەتی کرد. نیل ئارمسترانگ یەکەم مرۆڤ بوو کە گۆی زەوی لە فەزاوە سەیر کرد. پاش کۆتایی پێ ھاتنی جەنگ، ئارمسترانگ بوو بە ئەندامی ھێزی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پتر لە ٩٠٠ فڕینی کرد. ئەو دەرچووی زانکۆی پوردو بوو و خوێندنی باڵای خۆی لە زانکۆی کالیفۆرنیای باشووری تەواو کردبوو. فڕۆکەخانەی ھەڵبژێردراوفڕۆکەخانەی ھەولێر گەورەترین و فراوانترین فرۆکەخانەی کوردستانە. کە دەکەوێتە پارێزگای ھەولێر و بەدووری حەوت کیلۆمەتر لە (قەڵای کۆنی ھەولێر)وە دوورە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارەکە. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە ٢٠٠٣، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکات کە ببێتە دەروازەیەک بەرەو جیھان. پۆلەکانئەمانەش ببینەئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتپڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |