شەڕی کۆریا (بە کۆری :한국전쟁 or 조선전쟁) ، (ماوەی شەڕ:٢٥ی حوزەیرانی ١٩٥٠ تاکوو ٢٧ی تەمموزی ١٩٥٣) ، شەڕەکە لەنێوان کۆریای باشوور و کۆریای باکوور بوو کە ئەوەی یەکەمییان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵپشتی بوو واتە لایەنی سەرمایەداران پاڵپشتییان دەکرد وە ئەوەی دووەمیان یەکێتیی سۆڤیەت واتە دەوڵەتە سۆشیالیستەکان یان کۆمۆنیستەکان پاڵپشتییان دەکرد ، لە ئاکامی ئەم شەڕ لە ساڵی ١٩٥٣ دا ھەرد دوو لا ئاگربەستیان مۆر کرد و بەفەرمی نیوە دورگەی کۆریا بۆ دوو بەشی باکور و باشور دابەش کرا و ناوچەیەکی تامپۆن قەدەخەکراو ی بێچەک، لە نێوانیان دا دەستنیشان کرا.تائێستاش بۆ کۆریای باشوور و کۆریای باکوور کاریگەری ئەم دابەشبوونە تاکوو ئێستاش بەردەوامە بەوەی باشوور بە دیموکراسییەتی سەرمایەداری ماوەتەوە وە بەشی باکوریش تەنانەت دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت بە فەرماڕەوایی کۆمۆنیستی ماوەتەوە لە ماوەی شەڕەکەشدا دوو ملیۆن و نیو لەهەردوو لا کوژران ئەمەو زۆرتر لە سێسەد هەزار کەسیش شوێنبزربوون.
چەند دیمەنێک لەشەڕەکە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی کۆریا تێدایە.