پەڕەی سەرەکی بکەرەوە
هێمای چەکوچ و داس سیبمبوڵی کۆمۆنیستەکان

کۆمۆنیستی بزووتنەوەیەکە کە دژ بە سیستەمی سەرمایەداری و پرۆگرامێکی دابەزیوە کە بە تەواوی ڕێگای لە سەرمایەداری و ئیمپیریالیزم گرتووە[١] ، جگە لەوە حیزبە کۆمۆنیزمە کرێکاریەکان و پرۆگرامەکانیان ڕێگا نادەن بە ئایدیۆلۆژیای کۆمۆنیزمی بۆرژواوی ، فرێدریش ئەنگەڵس و کارڵ مارکس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست[٢] ، مێژوویی‌ترین نووسراوی بزووتنە‌وە‌ سۆسیالیستیە‌کانیان نووسی

ئایدۆلۆژیای سیاسی
بەشێکە لە وتارەکانی سیاسەت
ئەنارکیزم
مەسیحی دیموکرات
کۆمۆنیزم
مارکسیزم
شۆپپارێزی
فاشیزم
فێمینیزم
ژینگەخوازی
ئیسلامی سیاسی
لیبرالیزم
ناسیۆنالیزم
سۆسیالدیموکراسی
سۆسیالیزم

کۆمۆنیزم و ڕەخنەگرتن لە دیموکراسی[٣]دەستکاری

کۆمۆنیزم ڕەخنەی لە دیموکراسی ھەیە بە وەی کە ئەو ووڵاتانەی کە دیموکراسی وەک ڕژێمێکی سیاسی بەناوەڕۆکی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی پێکھێنانی پارتەکان و دەزگاکانی دیموکراسی ھەڵیدەگرێ لەووڵاتانی ڕۆژئاوا وا ناکەن ، بەپێی چەمکی تیۆری کۆمۆنیستی چینێک ھەیە دەسەڵاتی پاوان دەکات ، پێی دەڵێن چینی سەرمایەداری ، وە ئەوان وای دەبینین ڕژێمی دیموکراسی کە ئازادی ھەڵبژاردنیش لەناوەڕۆکی خۆیدا ھەڵدەگرێ ، ئەم چینە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی دایھێناوە ، ھەروەھا وای بۆ دەچن کە ڕژێمە دیموکراسیەکان لە ڕۆژئاوادا ، لەبڕیارەکانیدا بەرژەوەندی زۆرینەی گەل ئامانج نیە ، بەڵکوو تەنیا خزمەتی کەمایەتی سەرمایەدار دەکات[٤]

دیکاتۆریەتی پڕۆلیتاریا لە وڵاتی کۆمۆنیستی[٥]دەستکاری

پڕۆلیتاریا بەمانەی ئەوە دێت کە کۆمەڵێکی بچووک لە دانیشتوانی ووڵات یان ئەو دەستەیەی پارتی کۆمۆنیستی سەرکرزیەتیەکەی نوێنەرایەتی دەکەن ، لە قۆناغی گواستنەوەیدا دوای شۆڕشی چینی کرێکار ھەموو بڕیارە سیاسیەکان وەردەگرێت ، چوونکە دوای سەرکەوتنی شۆڕش زۆرینەی گەل ھەر لە ژێر کاریگەری پڕوپاگەندەی سەرمایەداری ئازاد کردووە ، ئەوان شایستەی دەسەڵاتن چوونکە زیاتر لە بەرژەوەندی گەل دەزانن ، بۆیە ئەوان بڕیاری ناوەڕۆک ئاڕاستەی بڕیار و ڕژێمی سیاسی دەدەن.

فەلسەفەی کۆمۆنیستیدەستکاری

سیمبووڵی کۆمۆنیستیدەستکاری

چەکوچ و داس(). نیشانێکە و بەگشتی پێوەندی بە کۆمۆنیزمەوە ھەیە. چەکوچ شاندەری کارە لە پیشەدا و داسیش نوێنەری کارە لە وەرزێڕیدا. لە ھەندێک لەو وڵاتانەی کە حیزبی کۆمۆنیست نایاسایین، ئەم نیشانەیە پاوان کراوە. ئەم وڵاتانە بریتین لە: مەجارستان، لاتڤیا و پۆلەند.


کاسەیەتیە کۆمۆنیستەکاندەستکاری

ووڵاتە کۆمۆنیزمەکان[١٢]دەستکاری

لە ئێستادادەستکاری

ئەو ووڵاتانەی لە ئێستادا ڕژێمی کۆمۆنیزمی پەیڕەو دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی کارووباری ووڵات ئەمانەن:

ووڵات ماوەی چوونە دەسەڵاتی کۆمۆنیستی پارت سەرکردە
  کۆماری گەلی چین ١ی ئۆکتۆبەری ١٩٤٩ - تا ئێستا پارتی کۆمۆنیستی چین ھۆ ژۆنیتۆ
  کووبا ١ی مەی ساڵی ١٩٦٩ - تا ئێستا پارتی کۆمۆنیستی کوبا ڕاول کاسترۆ
  لاوس ٢ی دێسەمبەری ساڵی ١٩٧٥ پارتی شۆڕشی گەل کۆمالێ سایسۆن
  ڤیەتنام ٢ی جوڵای ساڵی ١٩٧٦ - تائیستا پارتی کۆمۆنیستی ڤێتنام

سەرچاوەی دەستووریدەستکاری

ئەوانەی ڕژێمی کۆمۆنیستی وەکوو سەرچاوەیەک بۆ دەستوور دادەڕێژن ئەمان

ووڵات ڕێکەوت شێواز
  بەنگلادیش ١٦ەی دێسمبەری ١٩٧١ - تا ئێستا فرە پارتی
  گویانا ٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٠ فرە پارتی
  پورتوگال ٢ی ئەپڕێلی ١٩٧٦ فرە پارتی


ڕژێمە کۆماریە بەشداربووە سۆشیالیزمەکانی ئێستادەستکاری

ڕژێمە کۆماریە بەشداربووە((ئیشراکی)) سۆشیالیزمەکانی ئێستا

ووڵات ڕێکەوت شێواز
  ھیندستان ١ی ئەپڕێلی ١٩٧٧ - تا ئێستا فرە پارتی
  کۆریای باکوور ١٩ی فێبرێوەری ١٩٩٢ - تا ئێستا سیستەمی تاک پارتی
  سریلانکا ٧ی سێپتمبەری ١٩٧٨ - تائێستا فرە پارتی
  تانزانیا ٢٦ی ئەپڕێلی ١٩٦٤ - تائێستا فرە پارتی

ووڵاتە کۆمۆنیزمەکانی پێشوودەستکاری

پاش بلۆکی یەکێتیی سۆڤیەت ی پێشوو کە قەوارەیەکی کۆمۆنیستی بوو کە چەندیدین ووڵاتی لێ جیابۆوە ئەو ووڵاتە جیابوانەش زۆرینەیان لە کۆمۆنیزمی ھەڵگەڕانەوە ھاتنە بەرەی دیموکراسی وەک ووڵاتە ڕۆژ ئاواییەکانی تر ، وە ھەنێ لە ووڵاتانی عەرەبیش کە ڕژێمە کۆماریە بەشداربووە((ئیشراکی)) سۆشیالیزمەکان بوون ئەوانیش عێراق و لیبیا و میسڕ و ھەنی ووڵاتی تر بوو ئەمانیش وازیان لەم سیستەمە ھێنا

سەرچاوەدەستکاری