شۆڕشی ڕووسیا
شۆڕشی ڕووسیا یان شۆڕشی ئۆکتۆبەر یان شۆڕشی بەلشەڤیک یان شۆڕشی لێنین و ترۆتسکی ئەو زنجیرە شۆڕشە بوو دژی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا کە لە ئەنجامدا سیستمی وڵاتەکەی گۆڕی و بۆ سیستمێکی کۆمۆنیزم و لە ئەنجامدا سنوورەکانی ڕووسیا گۆڕانکاری بەسەرھات و فراوان بوو و دەوڵەتی یەکێتیی سۆڤیەتی لەسەر بنیادنرا، یەکەم زنجیرەی شۆڕشەکە لە مانگی شوباتی ١٩١٧ بوو (مانگی ئازار بە ڕۆژژمێری زایینی) و دووەمیش لە تشرینی یەکەم بوو لە ھەمان ساڵدا.
شۆڕشی ڕووسیا | |
---|---|
بەشێکە لە | شۆڕشەکانی ١٩١٧–١٩٢٣ |
وڵات | ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی |
جێ | ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی |
لە پێش | Russian Revolution of 1905 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٧ |
بەشداربوو | بۆلشێڤیک، مێنشێڤیک، Socialist Revolutionary Party |
دەبێتە ھۆکاری | First Red Scare، dissolution of the Russian Empire، pro-independence movements in the Russian Civil War |
ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩١٧
دەستکاریلە ١٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩١٧ بە بە بڕیار و پلانێکی نەخشە بۆ داڕێژراوی پێشوەختی ڤلادیمیر لێنین و زۆرایەتی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کرێکاری ڕووسیا (بۆلشێڤیک) و بە فەرماندەیی لیۆن ترۆتسکی، کرێکاران و سەربازان و جووتیاران و ژنان و لاوانی ڕێکخراو لە حیزبی بۆلشێڤیک و شووراکاندا لە ھەموو لایەکەوە ھێرشیان بردە سەر حکوومەتی کرنیسکی کادیت و ھاوکارەکانی لە سۆسیال شۆڕشگێڕەکان و مەنشەفییەکان و لە ماوەیەکی کەمدا و بە کەمترین زیانی گیانی، کە لە ژمارەی پەنجەکانی مرۆڤێک تێپەڕی نەدەکرد، دەستیان بەسەر کۆشکی زستانەی حکوومەت لە سەنت پیتەرزبورگدا گرت و زۆربەی سەرانی حکوومەتیان دەست بەسەر کرد. ئەمەش بووە چەخماخەیەک بۆ ھیرَش بردنە سەر زۆربەی ھەرە زۆری دام و دەزگاکانی حکوومەتی کرنیسکی لە سەراسەری ڕووسیا بەم شێوە لە کەمترین ماوەدا حیزبی بۆلشێڤیک بۆ یەکجاری کۆتایی بەدەسەڵاتی چەند سەدەی ئیمپراتۆری تزاری و ھەشت مانگەی حکوومەتی بۆرژوایی کرنیسکی ھێنا و لە جێگای دا دەسەڵات و حکوومەتی کۆماری شوورایی کرێکاران و جووتیان و سەربازان، کە ڕێکخراو بوون لە شووراکان و ئەرتەشی سووردا، ڕاگەیاند.
سەرچاوەکان
دەستکاری- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ڕووسیا
- دەروازەی یەکێتیی سۆڤیەت
- دەروازەی کۆمۆنیزم
- دەروازەی ئەورووپا
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی جەنگی جیھانیی یەکەم
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سۆشیالیزم
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شۆڕشی ڕووسیا تێدایە. |