دەروازەی ڕووسیا

بەخێربێن بۆ دەروازەی ڕووسیا
Добро пожаловать в ворота России
ئاڵای ڕووسیا
ئاڵای ڕووسیا


ھێمای نیشتمانیی ڕووسیا
ھێمای نیشتمانیی ڕووسیا

ڕووسیا یان ڕووسیای فیدراڵی (بە ڕووسی: Россия یان Российская Федерация) گەورەترین وڵاتی جیھانە کە لە ٨٥ ھەرێمی فیدراڵ پێکھاتووە، مۆسکۆ پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتە، ڕووسیا یەکێکە لە وڵاتە زلھێزەکانی جیھان.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

سەنت پیتەرزبورگ (بە ڕووسی: Санкт-Петербург)، ھەروەھا ناسراو بە سەنت پیتەربورگ یان پیتەر و بە ناوی پێشووی لێنینگراد، دووەمین شاری گەورەی ڕووسیایە. ئەم شارە لە قەراخی کەنداوی فینلاند لە دەریای باڵتیکدا ھەڵکەوتووە و ڕووباری نێڤا بە ناویدا تێدەپەڕێت، نزیکەی ٥٠٠​ پردی تێدایە کە بیست و چواریان دەکرێنەوە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە نزیکەی ٥،٤٠٠،٠٠٠ کەسە. سەنت پیتەرزبورگ چوارەمین شاری پڕ لە دانیشتووی ئەورووپا، پڕ لە دانیشتووترین شاری دەریای باڵتیک و ھەروەھا وەکوو باکووری ترین شار بە زیاتر لە ١ملیۆن دانیشتووە، وەک شارێکی فێدراڵ بەڕێوەدەبرێ، سەنت پیتەرزبورگ وەکوو «پایتەختی فەرھەنگی ڕووسیا» دەناسرێت و لە ساڵی ٢٠١٨ میوانداری زیاتر لە ١٥ملیۆن کەس بووە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ناوەندی بازرگانیی مۆسکۆ

ئایا زانیوتە؟


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ڤلادیمیر پوتین (لەدایکبووی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢ لە سەنت پیتەرزبورگ) کەسایەتییەکی سیاسی و سەرۆک کۆماری ئێستای ڕووسیایە. ناوبراو لە بنەماڵەی پوتین لەدایکبووە بۆیە نازناوی پوتینی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە. لەوەتەی ٧ی ئایاری ٢٠١٢ سەرۆک کۆماری ڕووسیایە، پێشتریش ھەمان پلەی ھەبوو لە ماوەی ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ تاکوو ٧ی ئایاری ٢٠٠٠. ئەو ھەروەھا پێش ئەوەی ببێتە سەرۆک کۆمار لە ئایاری ٢٠١٢، پلەی سەرۆک وەزیرانی ڕووسیای پێبوو کە ئەویان لەماوەی ٨ی ئایاری ٢٠٠٨ تاکوو ٧ی ئایاری ٢٠١٢ بوو. لە ماوەی ٢٠٠٨ تاکوو ٢٠١٢ سەرۆکی حیزبی ڕووسیای یەکگرتوو بوو. پوتین لەسەرەتای لاویدا واتە ١٩٧٥ تاکوو ١٩٩١ لەناو حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەتدا بوو.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان