دەروازە:تاجیکستان
بەخێربێن بۆ دەروازەی تاجیکستان Ба портали Тоҷикистон хуш омадед پێشەکیتاجیکستان، بە فەرمی کۆماری تاجیکستان (بە تاجیکی: Ҷумҳурии Тоҷикистон)، وڵاتێکی سەربەخۆی دەوردراو لە ئاسیای ناوەندییە، کە لە باشوورەوە لەگەڵ ئەفغانستان، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئۆزبەکستان، لە باکوورەوە لەگەڵ قرغیزستان و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ چین ھاوسنوورە. پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم وڵاتە دووشەنبەیە. تاجیکستان وڵاتی سەرەکیی تاجیکەکانە و زمانە فەرمییەکەی تاجیکییە. ئەم وڵاتە پێشتر ھەتا ساڵی ١٩٩١، یەکێک لە کۆمارە سۆسیالیستییەکانی یەکێتیی سۆڤیەت بوو. وتاری ھەڵبژێردراوھەڵبژاردەی تۆپی پێی تاجیکستان (بە تاجیکی: Тими миллии футболи Тоҷикистон) نوێنەرایەتیی تاجیکستان لە یارییەکانی تۆپی پێی نێونەتەوەیی دەکات و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تاجیکستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. دوای جیابوونەوە و سەربەخۆبوونی کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەت، ھەڵبژاردەی تاجیکستان یەکەم یاریی خۆی بەرامبەر ئۆزبەکستان لە ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٢ ئەنجامدا و ساڵی ١٩٩٤ لە فیفا وەرگیرا. یەکەم پێشبڕکێی فەرمی کە ھەلبژاردەکە بەشداریی کرد، پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ١٩٩٦ بوو، کاتێک لە کۆمەڵەی ھەشتەمی سێ تیپیدا لەگەڵ ئۆزبەکستان و بەحرەین پلەی یەکەمی بەدەستھێنا. دواتر بەحرەین کشایەوە و تەنیا تاجکیستان و ئۆزبەکستان مانەوە کە دوو یارییان بەرامبەر یەکتری ئەنجامدا، لە یاری یەکەمدا تاجیکستان بە ئەنجامی ٤–٠ یارییەکەی بردەوە، بەڵام لە یاری دووەمدا لە دەرەوەی یاریگاکەی دوای کاتی زۆرکراو بە ئەنجامی ٠–٥ یارییەکەی دۆڕاند. تاجیکستان ھەتا جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ نەچوو بۆ ڕکابەرییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی، بەڵام لە پاڵاوتنەکانی ١٩٩٨دا چوار سەرکەوتنی لە قۆناغی سەرەتاییی کۆمەڵەکان تۆمار کرد و تەنیا بە چین دۆڕا کە ئەمەش وای کرد لە پلەی دووەمدا لە دەرەوەی پێشبڕکێکەدا بێت. ھەڵبژاردەکە ھەرگیز نەیتوانیوە بەشداری لە جامی جیھانیی فیفادا بکات. ژیاننامەی ھەڵبژێردراوئیمامعەلی ڕەحمان (بەناوی کاتی لەدایکبوونی ئیمۆمعەلی شەریپۆڤیچ ڕەحمۆنۆڤ، بە تاجیکی: Эмомалӣ Шарипович Раҳмонов؛ ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢) سیاسەتوانێکی تاجیکە کە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ەوە وەکوو سێیەمین سەرۆک کۆماری تاجیکستان کار دەکات. ئەو پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای تاجیکستان بووە و بەشێوەی ڕاستەقینە وەکوو سەرۆکی دەوڵەت لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ەوە ھەتا ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ خزمەتی کردووە. ڕەحمان ھەروەھا لەو کاتەوە کە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا بوو لە ١٨ی ئازاری ١٩٩٨ەوە، سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلی تاجیکستانە. ئەو لە ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٩٩، بۆ ماوەی یەک ساڵ بە جێگری سەرۆکی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەڵبژێردرا. شوێنی ھەڵبژێردراوکۆشکی نەتەوە (بە تاجیکی: Қасри Миллат) شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمیی سەرۆک کۆماری تاجیکستانە، کە لە ناوەندی شاری دووشەنبە، پایتەختی تاجیکستاندا ھەڵکەوتووە. دیمەنێکی کۆشکی نەتەوە لە پشتەوەی پارەی ٥٠٠ سۆمۆنی کە دراوی نیشتمانیی تاجیکستانە نەخشێنراوە. لە ئەیلوولی ٢٠١٨دا ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆک کۆماری بیلاڕووس یەکەمین ڕێبەری جیھان بوو کە سەردانی ھۆڵ و دیوە نوێیەکانی کۆشکەکەی کرد. وێنەی ھەڵبژێردراووتەی ھەڵبژێردراو
ئایا زانیوتە؟
پانۆڕامای ھەڵبژێردراوخوجەند، دووەمین شاری گەورەی تاجیکستان
پۆلەکان[[Special:RandomInCategory/پۆل:دەروازەی تاجیکستان/وتارە پەیوەندیدارەکان| ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |