دەروازە:ڕووسیا/زانیاری
زانیاری ١
- … کە ئالاسکا گەورەترین و یەکێک لە دەوڵەمەندترین ویلایەتەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٦٧ بە نرخی ٧،٢ ملیۆن دۆلار لە ڕووسیا کڕایەوە؟
- … کە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە شارەکانی ناسراو بە شاری داخراو لە ڕووسیا دەژین و سنووری ئەو شارانە بەھۆی بوونی ھێزی سەربازی و تەکنۆلۆژیای ناوکی بە ڕووی خەڵکانی دەرەوەی وڵات داخراوە؟
- … کە بۆلشێڤیکەکان گرووپێک لە حیزبی سۆسیال دیموکراتی کرێکاری ڕووسیا بوون کە لە دووەمین کۆنگرەی حیزب لە ساڵی ١٩٠٣ بە ڕێبەری ڤلادیمیر لێنین لە لقی مێنشێڤیکەکان (کەمینە) جیا بوونەوە و لە ئاخردا حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەتیان پێکھێنا؟
- … کە یێڤگێنی یێڤتووشێنکۆ، شاعیری بەناوبانگی ڕووس لەبەر کارەکانی دژی جۆزێف ستالین لە بیرەکاندا ماوە؟