دەروازە:ئەرمەنستان

Bandeau-portail-armenia.jpg

دەروازەی ئەرمەنستان

بەخێربێن بۆ دەروازەی ئەرمەنستان
Բարի գալուստ Հայաստանի դարպաս
The Coat of arms of Armenia.

Armenia's map

ئەرمەنستان یان ئەرمینیا (بە ئەرمەنی: Հայաստան) بە فەرمی کۆماری ئەرمەنستان وڵاتێکی دەورگیراو بە وشکانییە کە لە بەرزایییەکانی ئەرمەنی لە ڕۆژاوای ئاسیا ھەڵکەوتووە. ئەرمەنستان بەشێک لە ناوچەی قەوقاز پێکدێنێت و لەگەڵ گورجستان لە باکوور، ئازەربایجان و کۆماری ئارتساخ لە ڕۆژھەڵات، تورکیا لە ڕۆژاوا و ئێران و کۆماری خۆبەڕێوەبەری نەخچیڤان لە باشوور ھاوسنوورە. یەریڤان پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە..

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

View from the Cafesjian Center for the Arts.jpg

یەریڤان (بە ئەرمەنی: Երևան) گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی ئەرمەنستانە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ١٬٠٦٠٬١٣٨ کەس بووە. شاری یەریڤان لەلایەن یوونێسکۆ وەکوو پایتەختی جیھانی کتێب لە ساڵی ٢٠١٢ ھەڵبژێردرا. یەریڤان ئەندامی سەر بە شارەکانی ئەورووپایە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

Blick über den Sewansee.jpg
کەناری دەریاچەی سێڤان

ئایا زانیوتە؟

  • ...کە ئەرمەنستان بچووکترین و ئاخرین وڵاتێکە لە یەکێتیی سۆڤیەت جیابووە و سەربەخۆیی وەرگرت؟
  • ...کە ئەرمەنییەکان خۆیان بە یەکەمین نەتەوە و وڵاتێک دەزانن کە بەفەرمی و لەپێش ئەورووپییەکان چوونە سەر ئایینی مەسیحییەت و لەبەر ئەمە دەمارگرژییەکی زۆریان لەسەر ئایینەکەیان ھەیە؟
  • ...کە ژمارەی ھەمووی دانیشتووانی ئەرمەنی لە جیھان نزیکی ٩ ملیۆن کەسە کە لەوان ٥،٧ ملیۆن کەسیان لە دەرەوەی کۆماری ئەرمەنستانی ئەمڕۆیی دەژین؟
  • ...کە دەریاچەی سێڤان گەورەترین دەریاچەی قەوقاز و گەورەترین دەریاچەی شاخیی ئاوی شیرین لە جیھان و گەورەترین دەریاچەی ئەرمەنستانە؟


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

Никол Пашинян (09-03-2020).jpg

نیکۆڵ ڤۆڤایی پاشینیان (بە ئەرمەنی: Նիկոլ Վովայի Փաշինյան؛ لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٧٥) لە ٨ی ئایاری ٢٠١٨ەوە وەک سەرۆک وەزیرانی کارای ئەرمینیا دەستبەکاربووە، لە ٢٠١٣ەوە لە پارتی مەدەنی ئەرمەنیادایە، سەرەتا کاری ڕۆژنامەنوسی کردوە لە ئەرمەن تایمز، پەشینیان ھاوسەرگیری لەگەڵ ئانا ھاکۆبیان کردووە، کە ڕۆژنامەنووسە، دوو کچ و کوڕیان ھەیە، بەڵام پەشینیان و ھاکۆبیان بە فەرمی ھاوسەرگیرییان نەکردووە، ھەروەھا مەراسیمی کڵێساشیان ئەنجام نەداوە، پەشینیان ڕایگەیاند کە ھیوادارە ڕۆژێک لە کڵێسایەکی شاری لاچینی ھەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ بەفەرمی ھاوسەرگیری بکات لەگەڵ ھاکۆبیان، پەشینیان بە ڕووسی و ئینگلیزییەکی باش دەتوانێت قسەبکات، لە ئەرمەنیادا وەک وتارخوێنێکی بەھێز تەماشادەکرێت.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

خانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات:

دەروازەکان