دەروازە:جەنگی جیھانیی یەکەم

جەنگی جیھانیی یەکەم

جەنگی جیھانیی یەکەم یان یەکەم جەنگی جیھانی، ئەو جەنگە بوو کە لە ئەورووپا دەستی پێکرد و پاشان ناوچەکانی تری جیھانی گرتەوە لە نێوان ساڵانی ١٩١٤ و ١٩١٨دا، جەنگەکە دەستی پێکرد کاتێک ئیمپڕاتۆڕی نەمسا-مەجەڕ شانشینی سربیای گرت لە دەرئەنجامی کوژرانی شازادەی نەمسا و ھاوسەرەکەی لەلایەن خوێندکارێکی سڕبیەوە لەکاتی سەردانیاندا بۆ سەراییڤۆ.وە چەندەھا شەھیدو کوشتاری لێکەوتەوە لە مێژودا ڕووسیا ھەستا بە کۆکردنەوەی ھێزەکانی یەک ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی جەنگی نەمسا لەسەر سربیا، ئاڵمانیا ھێزی کۆکردەوە لە ٣٠ی تەممووز و فەرەنسا ھێزەکانی کۆکردەوە لە ٣٠ی ئاب، ئاڵمانیا لە ھەمان ڕۆژدا جەنگی ڕاگەیاند لە دژی ڕووسیا دوای ئەوەی بینی ڕووسیا وەڵامی داوای ئاڵمانیا ناداتەوە بە ڕاگرتنی کۆکردنەوەی سوپا، پاشان جەنگی ڕاگەیاند لە دژی فەرەنسا، و بەلجیکای گرت کە ئەمەش وای لە بەریتانیا کرد بێتە ناو جەنگەکەوە، وڵاتەکانی ئەورووپا لە پێش شەڕ لە دوو سەربازگە پێک ھاتبوو، یەکەمیان یەکێتی سییانی بوو لە نێوان ڕووسیا و فەرەنسا و شانشینی یەکگرتوو، و دووەمیان ھاوپەیمانی سییانی بوو لە نێوان ئیمپڕاتۆری نەمسا-مەجەڕ و ئاڵمانیا و ئیتاڵیا. بۆ یەکەم جار چەکی کیمیایی لە جەنگی جیھانی یەکەمدا بەکار ھات ھەروەھا بۆ یەکەم جار خەڵکی مەدەنی لە ئاسمانەوە بۆردومان کران لە میژوودا. شەرەکە قوربانی گیانی وای بە خۆیەوە بینی کە پێشتر مێژوو نەیبنیبوو، بنەماڵە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارەکانی ئەورووپا ڕووخان کە دامەزراندیان ئەگەڕایەوە بۆ ھەڵمەتە خاچپەرستیەکان، و نەخشەی سیاسی ئەورووپا گۆڕانکاری بەسەردا ھات. جەنگی جیھانی یەکەم بە کۆکێک ھەژمار ئەکرێت بۆ بزوتنەوە ئایدۆلۆژیەکانی وەک شوعیەت و ململانێکانی دواتر وەک جەنگی جیھانی دووەم، و تەنانەت شەڕی سارد.

وتاری ھەڵبژێردراو

١٩١٧ فیلمێکی جەنگی داستانی بەڕیتانی دروستکراوە، کە نووسەر و بەرھەمھێنەری فیلمەکە (سام میندز) ە. ئەستێرەکانی فیلمەکە (جۆرج ماکای) و (دین-چارڵز چاپمان) لەگەڵ (ماڕک سترۆنگ)، (ئاندرو سکۆت)، (ڕیچارد مادین)، (کۆلین فێرس) و (بێنێدیکت کەمبەرباچ) کە ڕۆڵیان تێدا بینیووە. بەشێکی چیرۆکەکە لەلایەن باپیرەی (مێندز) وە گێڕدراوەتەوە (ئەلفێرد مێندز)، مێژووی چیرۆکەکە دوو سەربازی بەڕیتانی گەنجن بەدرێژایی جەنگی یەکەمی جیھانی.

پڕۆژەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٨ بەفەرمی ڕاگەیەنرا، (ماکای) و (چاپمان) لە تشرینی یەکەم چوونە ناو پڕۆژەکە و ئەوانەی دیکە لە مانگی ئازاردا بەژداریانکرد. ماوەی فیلم گرتنەکە لەمانگی نیسانەوە تاکو مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ی خایاند لەوڵاتی بەڕیتانیا. وێنەگری فیلمی سینەمای لەلایەن (ڕۆگەر دێکینز) وە و سەرنووسەر (لی سمیس) وە ئەنجامدراوە.

زیاتر...

کەسایەتی ھەڵبژێردراو

فەیسەڵی یەکەم (ماوەی ژیان:٢٠ی ئایاری ١٨٨٥ لە تائیف لە سعودیە تاکوو ٨ی ئەیلوولی ١٩٣٣)، یەکەم شای سووریا بوو لەساڵی ١٩٢٠ وەیەکەم شای عێراق بوو لەماوەی (١٩٢١ تاکوو ١٩٣٣). فەیسەڵ لەدایکبووی ١٨٨٥ و شا فەیسڵی یەکەم کوڕی حوسێنی کوڕی عەلی ھاشمی بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆحوسێن کوڕی عەلی و یەکەم شای عێراق و شای سووریا بووە و لەقوتابخانە فێری زمانی تورکی بووە و لەژیانی لادێشەوە زمان پاراویی و ئازایەتی وەرگرتووە و مەشقی لەسەر ژیانی بیابان کردووە و ھەروەھا فێری ئەسپ سواری و شەڕە شمشێر و شەڕە دەمانچە بووە. لەساڵی ١٨٩٦ لەسەر داوای عەبدالحمیدی دووەمی سوڵتانی عوسمانیەکان شا فەیسڵی یەکەم لەگەڵ باوکی ڕۆشتووە بۆ ئەستانەی پایتەختی عوسمانیەکان و ھەر لەوێش فێری زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی و فەڕەنسی بووە و ھەروەھا باوکیشی فێری خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزی کردووە و دواتر لەساڵی ١٩٠٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ حەزیمەی کچی مامیدا کردووە.
زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

ڕووداوی ھەڵبژێردراو

کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان (بەئەرمەنی: Հայոց ցեղասպանություն) ڕووداوی مێژوویی کوشتنی خەڵکی ئەرمەنی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەوترێت کە لە نێوان ساڵانی ١٩١٥-١٩١٧ بۆ مەبەستی لە ناو بردن و سڕینەوەی ئەرمەنییەکان ڕووی دا. بە پێی بەراوەردەکان نزیک یەک تا یەک و نیو میلیۆن کەس لە خەڵک ئەرمەنی بە دەستی سپای عوسمانی و عەشیرەتە ھاوپەیمانەکانی کوژراون.
زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ھێزەکانی ڕووس لە بەرەی جەنگدا، ١٩١٥

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان