دەروازە:جەنگی جیھانیی دووەم

بەخێربێن



ھەنووکە ٣٨ وتار لە دەروازەی جەنگی جیھانیی دووەمدا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

جەنگی جیھانیی دووەم یان دووەم جەنگی جیھانی بریتی بوو لە ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر کە لە ٧ی تەممووزی ١٩٣٧ دەستی پێکرد لە ئاسیا و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ لە ئەورووپا و لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتاییی ھات بە خۆبەدەستەوەدانی ژاپۆن لە دوای وێرانکردنی ھێرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، ھێزە چەکدارەکانی نزیکەی ٧٠ دەوڵەت بەشدار بوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا. جەنگی جیھانیی دووەم بە جەنگێکی گشتگیر دادەنرێت، و زۆرترین باجی ھەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەر فراوانیی ڕووبەری شەڕەکە و زۆریی شانۆکانی جەنگ و بەرەکانی. زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن سەرباز بەشدار بوون تێیدا، و لایەنە ناکۆکەکان چەندین دەوڵەت بوون، و زیانە گیانەکان ئێجگار زۆربوون. نزیکەی ٦١ ملیۆن کەس بوونە قوربانی لە سەربازی و مەدەنییەکان. مەدەنییەکان دوچاری زیانی گیانی بوونەوە لە جەنگی جیھانیی دووەمدا زیاتر لەھەر شەڕێکی تر لە مێژوودا، و ھۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بۆمبارانە چڕەکانی سەر شار و گوندەکان کە سوپای بەریتانی ھێنایانە کایەوە بە ھاتنە سەر حوکمی وینستۆن چێرچیل و سوپای نازی ئەڵمانییش بە ھەمان شێوە وەڵامیان دایەوە، و زیانێکی مەدەنیی گەورە لە ھەردوو لایان کەوتەوە. ھاوکات لەگەڵ ئەمانە ئەو کوشتارگانەی کە سوپای ژاپۆنی بەرامبەر میللەتی چینی و کۆری کردیان، ژمارەی قوربانییە بێتاوانەکان و سەربازەکان بەرز بوویەوە بۆ ٥١ ملیۆن کوژراو، کە نزیکەی %٢ی دایشتوانی جیھان بوو لەو سەردەمەدا.

وتاری ھەڵبژێردراو

فڕۆکەی جەنگی بەرزی ئاسمانی (بە ئینگلیزی: Air Superiority Fighter) فڕۆکەیەکی جەنگییە کە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کۆنترۆڵی ئاسمانی دوژمن دروستکراوە بە دامەزراندنی بەرزی تاکتیکی (باڵاتربوونی ئاسمانی) بەسەر ھێزی ئاسمانی بەرامبەردا. شەڕکەرانی بەرزی ئاسمانی بە پلەی یەکەم ئەرکی ئەنجامدانی شەڕی ئاسمانییان لەسەرە دژی فڕۆکەی چالاکی و چەکداری بچووک (زۆربەی جار شەڕکەری دوژمن)، و نەھێشتنی ھەر تەحەدایەک لەسەر کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی، ھەرچەندە ھەندێکیان (بۆ نموونە شەڕکەری ھێرشبەر) ڕەنگە ڕۆڵێکی لاوەکییان ھەبێت بۆ فڕۆکەی ئاسمانی لە ھێرشی ئاسمانی. لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم و لە ڕێگەی جەنگی کۆریاوە، شەڕکەرەکان بەپێی ڕۆڵەکانیان پۆلێن دەکران: شەڕکەری قورس، ڕێگریکەر، شەڕکەری شەوانە و ھتد. لەگەڵ پەرەپێدانی مووشەکی ڕێنمایی کراو لە ساڵانی ١٩٥٠دا، دیزاینەکە جیاواز بوو لە نێوان شەڕکەرەکان کە باشتر بوون بۆ شەڕکردن لە ڕژێمی دەرەوەی مەودای بینین (BVR). زیاتر...

وتار

پەیمانی ڤێرسای ئەو پەیمانی ئاشتییە بوو کە لە ٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩١٩ لە کۆشکی ڤێرسای لە پاریس لایەنەکانی شەڕی جیھانیی یەکەم واژۆیان کرد و کۆتایییان بە شەڕ ھێنا، ئەگەرچی ئاگری شەڕ پێشتر لە کاتژمێر ١١ی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ کوژابووەوە. ئەم پەیمانە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی دووھەمی ١٩٢٠ خرایە قۆناغی جێبەجێبوونەوە. یەکێ لە پاشخانەکانی پەیماننامەکە چواردە خاڵەکەی ودرۆ ویڵسنی سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا بوو.



زیاتر...

وتار

تووڕەیی بە(ئینگلیزی:Fury) فیلمێکی (بەریتانی - ئەمریکی) ساڵی (٢٠١٤)یە. فیلمەکە لەجۆری (فیلمی جەنگی)یە. جیرۆکی فیلمەکە لە ڕوداوێکی ڕاستەقینە وەرگیراوە، کە باس لە یەکێک لە تانکەکانی ئەمریکا لە جەنگی دژ بە نازیەکانی ئەڵمانیا دەوەستنەوە، ئەویش وەکوو یەکێک لە کردەکانیان لە نێو ھاوپەیمانانی شەڕی جیھانیی دووەم، تانکەکە ناوی (Fury) دەبێت، کەتێیدا چەند سەربازێکی سووپای ئەمریکا شەڕی تێدا دەکەن، تا ماوەیەکی درێژ لە یەک شوێندا، گەمارۆ دەدرێن لە لایەن هێزێکی گەورەی نازیەکان، وەلە نێو گشت سەربازەکان تەنیا یەک سەرباز ڕزگاری دەبێت، کە دواتر بەهۆی ئەو کردە گەورەیەی کە ئەنجامیان داوە، خەڵات دکرێت.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان