پەیمانی ڤێرسای

پەیمانی ڤێرسای ئەو پەیمانی ئاشتییە بوو کە لە ٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩١٩ لە کۆشکی ڤێرسای لە پاریس لایەنەکانی شەڕی جیھانیی یەکەم واژۆیان کرد و کۆتایییان بە شەڕ ھێنا، ئەگەرچی ئاگری شەڕ پێشتر لە ١١ی تشرینی دووھەمی ١٩١٨ کوژابووەوە. ئەم پەیمانە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی دووھەمی ١٩٢٠ خرایە قۆناغی جێبەجێبوونەوە. یەکێ لە پاشخانەکانی پەیماننامەکە چواردە خاڵەکەی ودرۆ ویڵسنی سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا بوو.

پەیمانی ڤێرسای
The Signing of the Peace Treaty of Versailles