چواردە خاڵەکەی ویڵسن

چواردە خاڵەکەی ویڵسن بریتیە لەو چواردە بنەمایەی کە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وودرۆ ویڵسن کۆنگرێسی پێ کۆکردەوە لە ٨ی ڕێبەندانی ساڵی ١٩١٨دا. ئەم خاڵانە بە وتەی ویلسۆن بۆ پاراستنی ئاشتی لە دنیای دوای شەڕی جیھانیی یەکەم دابین کرابوون. لە خاڵی ١٢یەمی بڕیارنامە ئاماژە بە سەربەخۆیی نەتەوەکانی ژێر دەستی عوسمانی کراوە کە کوردیش یەکێک بووە لەو نەتەوانە. دواتر ئەم مافە سەربەخۆییە بۆ کوردەکان لە پەیمانی سیڤەردا بەدی ھات.[١] نەخشەیەکیشی خستە بەردەم کۆنگرێس بۆ دیاریکردنی سنوورەکانی کوردستانی گەورە.[٢]

دەقی ئەسڵی چواردە خاڵەکەی ویڵسن ٨ی کانوونی دووەمی ١٩١٨.
نەخشەکەی ویڵسن بۆ ئەرمینیا و کوردستان

خاڵەکان

دەستکاری

کورت کراوەی چواردە خاڵەکە:

  1. بێستانی سیاسەتە شاراوەکان و بەستنی پەیمانی ئاشتی لە نێوان بەشداربووانی شەڕی جیھانیی یەکەم
  2. ئازادکردنی ھاتوچوو لە زەریاکاندا
  3. لابردنی بەربەستکاریە گومرگیەکان و ئازادکردنی بازرگانی
  4. کەمکردنەوەی ڕادەی چەکەکان
  5. کۆتایی ھێنان بە شەڕ و پێکدادان لە سەر موستەعمەرەکان
  6. خاڵیکردنی خاکی ڕووسیا
  7. سەربەخۆیی بەلجیکا
  8. خاڵیکردنی فەڕانسە و گەڕاندنەوەی ئەلزاس و لورن بە خاکەکەی
  9. دیاریکردنەوەی دووبارەی سنوورەکانی ئیتالیا
  10. ئوتۆنۆمی کەمینەکانی (ئەقەلییەت) ئیمپراتۆری نەمسا- مەجارستان
  11. خاڵیکردنی خاکی سربیا و مۆنتینیگرۆ و ڕۆمانیا و چارەسەرکردنی کێشەکانی بالکان
  12. سەربەخۆیی نەتەوەکانی ژێردەستی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و نێونەتەوەیی کردنی داردانێل
  13. سەربەخۆیی دووبارەی پۆڵەندا
  14. پێکھێنانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئایاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  2. ^ جۆن برۆیک (٦ی کانوونی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). «بۆچی کوردستانێک بوونی نیە». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی دوومی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  3. ^ http://books.google.ie/books?id=ia5tHVtQPn8C&pg=PA41&dq=%22fourteen+points%22+%22+through+the+Dardanelles%22&hl=en&sa=X&ei=EWnvUN_bDMO5hAelt4HIDw&sqi=2&ved=0CC8Q6AEwAQ#v=onepage&q=%22fourteen%20points%22%20%22%20through%20the%20Dardanelles%22&f=false ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.