پەیمانی سیڤەر

پەیماننامەی نێوان ئیمپراتۆریی عوسمانییەکان و ھاوپەیمانان
(لە سیڤەرەوە ڕەوانە کراوە)

پەیمانی سیڤەر (فەڕەنسی: Traité de Sèvres) پەیمانێکی ئاشتی بوو لە نێوان وڵاتانی ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانیی یەکەم لە کۆتاییی شەڕی یەکەمی جیھانی لە ١٠ی ئابی ساڵی ١٩٢٠ بەسترا. پەیماننامەکە بەشێکی زۆری خاکی عوسمانی بە فەڕەنسا، شانشینی یەکگرتوو، شانشینی یۆنان و ئیتاڵیا دابەش دەکات، و یەکێک بوو لەو زنجیرە پەیماننامانەی کە لەو سەردەمەدا کاری لەسەر کراوە، دوای شکستھێنانی ئەو وڵاتانەی دژ بە ھاوپەیمانان لە شەڕدا بوون. جێگرەوەی ئەم پەیماننامەیە بە ئاگربەستێکی کاتی بە ناوی ئاگربەستی مودرۆس بوو.[٣][٤]

پەیمانی سیڤەر
Long name:
  • پەیمانی ئاشتی نێوان ھاوپەیمانەکان و ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی
دابەشکردنی ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی بەپێی پەیمانی سیڤەر و پەیماننامەی یۆنانی و ئیتالیا
ڕێکەوتی ئیمزاکردن١٠ی ئابی ١٩٢٠
Locationسیڤەر، فەڕەنسا
Conditionپەسەندکردنی لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و چوار زلھێزی سەرەکی ھاوپەیمانان.
Signatories١. وڵاتە سەرەکییەکان:[١]
ھاوپەیمانەکانی تر:

٢. وڵاتانی تەوەر
Ottoman Empire ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
Depositaryحکوومەتی فەڕەنسی
Languagesفەڕەنسی، ئینگلیزی، ئیتاڵی[٢]
دەربارەی ئەم بڕگانە پەیماننامەکە واژوو کرا لە نێوان ھاوپەیمانان و ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی لە شاری سیڤەر[٥]
بڕگەکان پلەبەندی ناوەڕۆک
یەکەم پەیمانی کۆمەڵەی گەلان ١–٢٦
دووەم سنوورەکانی تورکیا ٢٧–٣٥
سێیەم بڕگە سیاسییەکان ٣٦–١٣٩
چوارەم پارێزبەندیی کەمینەکان ١٤٠–١٥١
پێنجەم سەربازی، بڕگەی ھێزە دەریایی و ئاسمانییەکان ١٥٢–٢٠٧
شەشەم زیندانی و دیلەکانی جەنگ ٢٠٨–٢٢٥
حەوتەم سزاکان ٢٢٦–٢٣٠
ھەشتەم بڕگە دارایییەکان ٢٣١–٢٦٠
نۆیەم بڕگە ئابوورییەکان ٢٦١–٣١٧
دەیەم گەشتە مەدەنییەکان ٣١٨–٣٢٧
یازدەیەم بەندەر و ڕێڕەوی ئاوی و ھێڵی ئاسنین ٣٢٨–٣٧٣
دوازدەیەم کار (بەشی سێزدەھەمی پەیمانی ڤێرسای) ٣٧٤–٤١٤
سێزدەیەم سەرجەم بڕگەکانی تر ٤١٥–٤٣٣

بڕگە ناوچەیییەکان

دەستکاری

ناوچەی گەرووەکان

دەستکاری
 
نەخشەی ساڵی ١٩٢٠ی ڕۆژاوای تورکیا، کە ناوچەی گەرووەکان لە پەیمانی سیڤەردا نیشان دەدات

ناوچەی گەرووەکان پێشنیار کرا کە بۆسفۆر و داردانێل و دەریای مەڕمەڕە لەخۆ بگرێت. بەپێی بڕگەکە دەریاوانی لە داردانێل لە کاتی ئاشتی و شەڕدا بە ھەمان شێوە بۆ ھەموو کەشتییە بازرگانی و جەنگییەکان کراوە دەبوو، بەبێ گوێدانە ھیچ ئاڵایەک. ئەوەش دەبووە ھۆی بە نێودەوڵەتیکردنیی ڕێگا ئاوییەکان، کە نابێت گەمارۆ بدرێن و ھیچ کردەوەیەکی شەڕ لەوێدا ئەنجام بدرێت.

کوردستان

دەستکاری

نوێنەری کورد شەریف پاشا بوو، بە گوێرەی ئەو پەیمانە بەڕیتانیا دەیویست بەشی کوردستانی باکوور لە تورکیا جیابکاتەوە و بە ڕێفراندۆمێک ویلایەتی مووسڵیشی پێوە بلکێنێت و دەوڵەتێکی کوردیی سەربەخۆ بۆ کورد لەژێر سەرپەرشتیکردنی خۆیدا دابمەزرێنێت.[٦]

بەھۆی پەرتەوازی نێوان خاکە کوردییەکان و سنوورە سیاسی و ئیدارییەکانی ناوچەکە، ھیچ ڕێککەوتنێکی گشتی لەنێو کورددا نەبوو لەسەر ئەوەی سنوورەکانی کوردستان چۆن بێت. ھێڵکارییەکانی کوردستان وەک قەوارەیەک لە ساڵی ١٩١٩ لەلایەن شەریف پاشا کە نوێنەری کۆمەڵگای سەرھەڵدانی کوردستان بوو لە کۆنفرانسی ئاشتی پاریس، پێشنیار کرابوو. لە ھێڵکارییەکەی شەریف پاشا، سنووری کوردستانی بەم شێوەیە دیاری کراوە:

سنوورەکانی کوردستان لە ڕوانگەی چڕیی ڕەگەزییەوە، سەرەتا لە تورکیاوە سەرچاوە دەگرێت، لە باکوورەوە لە زیڤێن، لەسەر سنوورە شاخاوییەکانی قەوقاز دەست پێ دەکات و بەرەو ڕۆژاوا درێژ دەبێتەوە، تا ئەرزڕۆم و ئەرزنگان و کەماخ و ئاراپگیر و بێسنی و دیڤرەک؛ لە باشوورەوە بەدوای سنوورەکانی حەڕان، چیای شنگال، تەل ئەسفەر، ھەولێر، سلێمانی، سنە و ئاکلەمان؛ لە ڕۆژھەڵات، ڕەواندز، باشکالێ، ڤەزیرکالێ، ناوچەی فارس تا کێوی ئارارات شۆڕ دەبێتەوە.[٧]

ھیچ کام لە پێشنیارەکان بۆ سنووریی کوردستان لە پەیماننامەی سیڤەر پشتڕاست نەکرایەوە، و کوردستانێکی پەرتەوازە بەسەر ئەو وڵاتانەی کە ئێستا ھەن (تورکیا، ئێران، سووریا و عێراق) دابەشکرا.[٨] سنوورەکانی کوردستان زیاتر شێوان و کوردەکانی زیاتر دابەشکرد کاتێک لە تەممووزی ساڵی ١٩٢٦ تورکیا و عێراق ڕێککەوتنی سنوورییان واژوو کرد.

شانشینی حیجاز

دەستکاری

شانشینی حیجاز، لە نیمچەدوورگەی عەرەبی، دانپێدانانی نێودەوڵەتی پێبەخشرا، کە ڕووبەرەکەی بە ١٠٠ ھەزار مایلی چوارگۆشە مەزەندە دەکرێت و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٧٥٠ ھەزار کەس بوو. شارە سەرەکییەکانیش بریتی بوون لە مەککە و مەدینە. لە سەردەمی عوسمانییەکاندا، پێشتر ویلایەتی حیجاز بووە، بەڵام لە کاتی جەنگەکانی دواتردا بووە شانشینێکیی سەربەخۆ لەژێر فەرمانڕەوایەتیی بەریتانیادا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ The order and the categorization below are as they appear in the preamble of the treaty.
  2. ^ Wikisource: Treaty of Sèvres/Protocol
  3. ^ Larousse، Éditions. «traité de Sèvres 10 août 1920 - LAROUSSE». www.larousse.fr (بە فەرەنسی). لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ https://www.facebook.com/dipublico (٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠). «The Treaty of Sèvres, 1920 (The Treaty Of Peace Between The Allied And Associated Powers And Turkey Signed At Sèvres August 10, 1920) - Derecho Internacional Público - dipublico.org». www.dipublico.org (بە ئیسپانی). لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |دوایین= (یارمەتی)
  5. ^ «The Peace Treaty of Sèvres».
  6. ^ Radpey، Loqman (2022-11). «Kurdistan on the Sèvres Centenary: How a Distinct People Became the World's Largest Stateless Nation». Nationalities Papers (بە ئینگلیزی). 50 (6): 1187–1216. doi:10.1017/nps.2021.32. ISSN 0090-5992. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ Şerif Pasha, Memorandum on the Claims of the Kurd People, 1919
  8. ^ Kubilay، Arin (2015-03-26). «Turkey and the Kurds -- From War to Reconciliation?» (بە ئینگلیزی). {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)