کۆمەڵگای سەرھەڵدانی کوردستان
کۆمەڵگای سەرھەڵدانی کوردستان (بە کوردیی باکووری: Cemîyeta Tealîya Kurdistanê[١]) ناسراو بە کۆمەڵەی پێشکەوتنی کوردستان (کورت دەکرێتەوە بۆ SAK)، لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩١٧ بە نھێنی لە قوستەنتینیە دامەزراوە،[٢] و بە فەرمی وەک ڕێکخراو خۆی ڕاگەیاند لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩١٨.[٣][٤] بارەگا سەرەکییەکەی لە ئەستەمبوڵ بوو، بە ئامانجی دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی لە باکووری کوردستان.[٥] ئەم بزووتنەوەیە، لێدوانی بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ یان نیمچە‒سەربەخۆ دابوو لەسەر بنەمای پەیمانی سیڤەر و ئەو چواردە خاڵەی کە ودرۆ ویلسۆن دیاری کردبوو.[٦] کۆمەڵگاکە چەندین پشت پێبەستی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتی تورکیادا پێک ھێنا.[٦]
سەرکردایەتی
دەستکاریسەرکردایەتی کۆمەڵگاکە نزیکەی ھاوشێوەی سەرکردایەتی کۆمەڵگای پێش خۆی بوو کە دە ساڵ پێشتر بوو، لە نێویاندا ھەردوو شێخ عەبدولقادر شەمزینی[٧] و ئەمین عالی بەدرخان[٧] لەگەڵ شەریف پاشا کە ئاوارە ببوو و نوێنەرەکەی فوئاد پاشای برای بوو.[٧]
پێکھاتەی سەرکردایەتی کۆمەڵگاکە:
- سەرۆک: شێخ عەبدولقادر شەمزینی
- جێگری سەرۆک: ئەمین عالی بەدرخان
- جێگری دووەمی سەرۆک: فوئاد پاشا
- ئەمینداری گشتی: حەمدی پاشا
- گەنجینەدان: عەبدوڵڵا ئەفەندی[٢]
مێژوو
دەستکاریلە مانگی یەکی ساڵی ١٩١٩ کۆمەڵگاکە لە نامەیەکدا ئامانجەکانی خۆی بۆ حکومەتی بەریتانیا خستەڕوو لە ڕێگەی کۆمیساری باڵای خۆیان لە قوستەنتینیە، نامەکە لە چوار خاڵی سەرەکی پێکھاتبوو:
- ناوچەیەکی خاکی دیاریکراوی جوگرافی بۆ کورد دیاری بکرێت.[٨]
- کورد سوپاسگوزار دەبێت کە ھەمان ماف و پێبەخشین و ھەمان مامەڵەی بەدەستی ھاوپەیمانانی ھەبێت، وەک ئەوانەی کە بە عەرەب و ئەرمەن و کلدان و ئاشووری و نەتەوە بچووکەکانی دیکە بەبێ جیاوازی ڕەگەز و ئایین بەخشراون.[٨]
- پێویستە خۆبەڕێوەبەری بە کورد بدرێت.
- کورد بە تایبەتی لە حکومەتی بەریتانیا داوا دەکات کە بە میھرەبانییەوە پارێزگاری لە ماف و بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات، ھاوکارییان بکات بە ڕێگای شارستانییانە و پێشکەوتن خوازییانە.[٨]
کۆمەڵگاکە لە حوزەیرانی ساڵی ١٩١٩ لە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆیدا، دەنگی دا بە دانانی چواردە خاڵی ویلسۆنی لە ناوەندی بەرنامەی سیاسی خۆیدا، و ھۆشداریدا لەوەی کە ئەگەر کورد لە دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەییەکانی خۆیدا شکست بھێنێت، ئەوا بە چەوساوەیی و بێبەش لە مافەکانی دەمێنێتەوە، و لەوانەیە بۆ چەندین سەدە لە زیندانی داگیرکراواندا بمێنێتەوە. ھەروەھا لە کۆنفرانسەکەدا ڕاگەیەندا کە کورد مافی ھەڵبژاردنی ئیدارەی خۆی لە نیشتمانەکەیدا ھەیە و جێی خۆیەتی کە ئەوانیش کار بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەییەکانی خۆیان بکەن وەک نەتەوەکانی تر و پێکھاتەکانی دراوسێیان.
کۆمەڵگاکە لە کۆبوونەوەیەکدا لە بارەگای قوستەنتینیە، بە کۆی دەنگ پێشنیارێکی ئەندامەکانیان پەسەند کرد کە شەریف پاشا وەک تاکە نوێنەری نەتەوەی کورد لە کۆنگرەی ئاشتیی پاریس لە ساڵی ١٩١٩ دابندرێت.[٩]
ئەندامەکان
دەستکاریئەندامانی دیکەی دیار و بەرچاوی کۆمەڵگاکە بە گشتی ١٧٦ کەس بوون.[٢] لەوانیش مستەفا پاشای یاموڵکی.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Mewlanzade Rifat Rojnameya Serbestî» (بە کوردی و ئینگلیزی). لە 21 December 2019 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=
ھەیە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب Ozoglu، Hakan (2004). Kurdish Notables and the Ottoman State: Evolving Identities, Competing Loyalties, and Shifting Boundaries. SUNY Press. p. 147. ISBN 0791459934. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «:07» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ Özoğlu، Hakan (2004-01-01). Kurdish Notables and the Ottoman State: Evolving Identities, Competing Loyalties, and Shifting Boundaries (بە ئینگلیزی). SUNY Press. pp. 88–89. ISBN 978-0-7914-5994-2.
- ^ Özoğlu، Hakan (2001). «"Nationalism" and Kurdish Notables in the Late Ottoman–Early Republican Era». International Journal of Middle East Studies. 33 (3): 387. doi:10.1017/S0020743801003038. ISSN 0020-7438. JSTOR 259457.
- ^ The Kurdish nationalist movement: opportunity, mobilization, and identity, by David Romano, p.28.
- ^ ئ ا Robert W.Olson (1989), p.28–29
- ^ ئ ا ب Chaliand، Gérard (1993). A People Without a Country: The Kurds and Kurdistan. Zed Books. p. 32. ISBN 1856491943.
- ^ ئ ا ب Güneş، Murat Tezcür (2020). A Century of Kurdish Politics: Citizenship, Statehood and Diplomacy. Routledge. p. 16. ISBN 978-1000008449.
- ^ Theolin، Sture (2000). The Swedish Palace in Istanbul: A Thousand Years of Cooperation Between Turkey and Sweden. YKY. p. 114. ISBN 9750802586.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمەڵگای سەرھەڵدانی کوردستان تێدایە. |