ئەمین عالی بەدرخان (بە بەدرخانی: Emîn Alî Bedirxan) (لەدایکبووی ١٨٥١ لە کریت - مردووی ١٩٢٦ لە میسر) کوڕی بەدرخان بەگە.

ئەمین عالی بەدرخان
لەدایکبوون١٨٥١
مەرگ١٩٢٦
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتوان، دادوەر
مناڵ(ەکان)جەلادەت عالی بەدرخان، کامران بەدرخان، سورەیا بەدرخان
خزمەکانبرا میقداد میدحەد بەدرخان

کار و پیشە دەستکاری

لە ١٨٨٠کاندا بووە بە بە پشکێنەری دادوەری و لە شار و دادگا جۆراوجۆرەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ھەوڵی ئەوەی داوە ئەو ڕیفۆڕمە دادوەرییانەی کە لە ساڵی ١٨٧٩دا پەسەند کراون، بەجێ بێنێت.[١] لە ساڵی ١٨٨٨دا وەلا نراوە و گۆیا تا ساڵی ١٨٩٤ بێکار بووە. لە سەرەتاکانی دەیەی ١٩٩٠دا ھاوکات لەگەڵ ئەوەی بووە بە ئەندامی شورای شاری قوستەنتینە، لە سەرڕاوە پیشە پیشووەکەیشیان پێ داوەتەوە و نێردراوەتە زۆر شاران وەکوو ئەنقەرە و ئادرنە.[٢]

شاربەدەربوون لە ١٩٠٦–١٩٠٨ دەستکاری

لە ساڵی ١٩٠٦دا، دوای ئەوەیکە براکەی عەلی شامل بەدرخان و کوڕە مامەکەی عەبدولەرزاق بەدرخان تۆمەتی کوشتنی شارەداری قوستەنتینەیان بەسەردا سەپاوە، ژیانی تەواو گۆڕاوە و شاربەدەریان کردووە.[٣]

حەزەکان دەستکاری

ئەمین عالی بەدرخان حەزی لە وێژەی کوردی بووە و خۆیشی شیعری کوردی ھۆنیوەتەوە[٤]؛ ھەروەھا مۆسیقای کلاسیکی ڕۆژاوایی پێ خۆش بووە و بەسەر زمانەکانی کوردی، یۆنانی، فەرانسەوی، عەرەبی و تورکیدا زاڵ بووە.

بنەماڵە دەستکاری

ئەمین عالی دوو جار ژیانی ھاوسەرگیری پێک ھێناوە و خاوەنی ھەشت منداڵ بووە بە ناوەکانی: سورەیا، جەلادەت، کامەران، حیکمەت، تەوفیق، سەفدەر، بەدرخان و مەزیەت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Henning, Barbara (2018), p.344
  2. ^ Henning, Barbara (2018), p.344–345
  3. ^ Özoğlu, Hasan (2004). Kurdish notables in the Ottoman Empire. State University of New York Press. p. 95.
  4. ^ Henning, Barbara (2018). Narratives of the History of the Ottoman-Kurdish Bedirhani Family in Imperial and Post-Imperial Contexts: Continuities and Changes. University of Bamberg Press. p. 347