سورەیا بەدرخان (بە بەدرخانی: Sureya Bedirxan) (لەدایکبووی ١٨٨٣ لە ئەستەمبوڵ - مردووی ١٩٣٨ لە پاریس)یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی بەدرخان و نووسەر و سیاسەتوانی کورد بوو. ئەو لە نووسینەکانیدا بە "عەزیز ئەحمەد" و دکتۆر "Blêç Şêrko" ناسراوە؛ بەدرخان بەگی باپیری دواھەمین میری میرنیشنی بۆتان بووە.

سورەیا بەدرخان

لەدایکبوون١٨٨٣
مەرگ١٩٣٨
نەتەوەکورد
پیشەڕۆژنامەوان، نووسەر
مناڵ(ەکان)قودرەت، حەقی
باوان
خزمەکانبراکان کامران بەدرخان، جەلادەت عالی بەدرخان

ژیان دەستکاری

سورەیا یەکەمین کوڕی ئەمین عالی بەدرخان و لە ژنە چەرکەزییەکەی بووە. سورەیا لە ئەستەمبوڵ خوێندوویەتی و کۆلێژی کشتوکاڵی تەواو کردووە. ناوبراو لە نێوان ساڵەکانی ١٩٠٦ بۆ ١٩٠٨ وەکو ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی لە ئەستەنبوول بەھۆی گومانی تێوەگلان لە کوشتنی "ڕەزوان پادشا" دوور خراوەتەوە. کامەران لە ھەر یەک لە شارەکانی "Isparta" و "Akkon" ژیاوە.[١]

پاش شۆڕشی گەنجەتورکەکان و لابردنی سوڵتان عەبدولحەمەیدی دوو و دەستکردن بە کاری دەستووریی «ایکنجی مشروگیت»، لە ساڵی ١٩٠٨دا ڕێگا بە ئەمین عەلی و خێزانەکەی دەدرێت، دووبارە بۆ ئەستەمبوڵ بگەڕێنەوە. پاش گەڕانەوەی سورەیا بۆ ئەستەمبوڵ دەست بە دەرکردنی ڕۆژنامەی «کوردستان» دەکات. لە نێوان ساڵەکانی ١٨٩٨ بۆ ١٩٠٢دا مامی، میقداد میدحەد بەدرخان، ڕۆژنامەیەکی بە ھەمان ناو بڵاو کردووەتەوە.[٢] ساڵی ١٩٠٩ پێش بە دەرچوونی ڕۆژنامەی "کوردستان" گیراوە و سورەیا خراوەتە گرتووخانە و بەھۆی بڵاوکردنەوەی ناڕەوا دژی "Jön Türkler" سزای کوشتنی بۆ دەرکراوە.

 
لە چەپەوە بۆ ڕاست: کامەران و سورەیا و جەلادەت بەدرخان.

لە ساڵی ١٩١٠دا بە دوورخستنەوەی لە وڵات، فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ دەرچووە. لە ساڵی ١٩١٢دا دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ ئەستەنبوڵ و کۆمیتەیەکی کوردیی نھێنی دامەزراندوە. دووبارە گیراوەتەوە و سزای کوشتنی بۆ دەرکراوە. ساڵی ١٩١٣ لە گرتووخانە ھەڵ ھاتووە و بۆ ھەمیشە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بەجێ ھێشتووە. بە ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی یەکەم لەژێر ناوی «عەزیز ئەحمەد» ڕۆژنامەی «کوردستان»ی لە قاھیرە بڵاو کردووەتەوە. ھەر لە قاھیرە «کۆمیتە بۆ سەربەخۆیی کوردستان» دامەزراندووە.[٣] لە ساڵی ١٩١٩دا بڕیار بووە لە کۆنگرەی ئاشتیی پاریسدا بەشداریی بکات، کە تێیدا ویستوویەتی بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی کوردیی سەربەخۆ، ھەوڵ بدات؛ بەڵام پێشتر لەلایەن بەریتانییەکانەوە لە کاتی جەنگدا گیراوە.[٤]

لە تشرینی یەکەمی ١٩٢٧دا لە بەیرووت چووەتە ڕیزی ڕێکخراوی خۆیبوون. ساڵی ١٩٢٩ گەڕاوەتەوە سووریا و لە کاری ڕامیاریدا بەردەوام بووە. کاتێک لە ساڵی ١٩٣٠دا کەمالییەکان ڕاپەڕینی ئاگرییان سەرکوت کردووە، ڕێکخراوی خۆیبوون لە پشت ئەم سەرھەڵدانەوە بووە، ئەوکات سووریا لەژێر دەسەڵاتی فەڕەنسییەکاندا بووە، ھەر بۆیە فەڕەنسییەکان گرتوویانە و بەرەوو پاریس ڕەوانەیان کردووە.[٥] سورەیا بەدرخان لە ساڵی ١٩٣٨دا کۆچی دوای کردووە و لە پاش خۆی کوڕ و کچێکی بە ناوەکانی «قودرەت» و «حەقی» جێ ھێشتووە.

بەپێی "Basil Nikitin" سورەیا بەدرخان یەکەمین ڕامیاریناسی کورد بووە، کە توانیویەتی ڕامیاریی کوردی لە پڕۆگرامی پارت و شێوازی مۆدێرندا بە نووسین و ئاخافتن دابڕێژێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Özoğlu, Hakan (2004-02-12). Kurdish Notables and the Ottoman State: Evolving Identities, Competing Loyalties, and Shifting Boundaries. SUNY Press. p. 95
  2. ^ Meiselas, Susan (1997). Kurdistan: In the Shadow of History. Random House. p. 56.
  3. ^ Henning, Barbara (2018-04-03), p.357
  4. ^ Henning, Barbara (2018-04-03), p.357
  5. ^ Henning, Barbara (2018-04-03), p.362