دەروازە:وێژەی کوردی
دەروازەی وێژەی کوردیوێژەی کوردی یان ئەدەبی کوردی بریتیە لە ئەو شێعر، چیرۆک، بەیت، مەتەڵ و گۆرانیانەی کە بە شێوەزار و زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی نووسراوە. وێژەی کوردی بە یەک شێوەزاری تایبەت نیە و بە ھەمووی شێوەزارەکانی کرمانجی، سۆرانی، ھەورامی و کەلھوڕی نووسراوە لە کوردان بە جێ ماوە. شیاوی باسە کە لە مێژووی وێژەی کوردیدا بە زۆری ھۆنراوە بە سەر پەخشاندا زاڵ بووە. ڕەنگە کۆنترین نموونەکانی وێژەی کوردی بریتی بێ لە ئەو ھۆنراوانەی کە بە کوردیی باشووری نووسراوە و شوێنکەوتوانی ئایینی یارسان وەکوو باڵووڵی ماییدەشتی و بابا تاھیری ھەمەدانی بێت. ھەنووکە ١٢٢ وتار لە دەروازەی وێژەی کوردیدا ھەیە. ![]() وتاری ھەڵبژێردراوزەمبیلفرۆش ناوی بەیتێکی کۆنی کوردییە و وەک زۆرێک لە بەیتەکانی تر بە زارەکی و سینە بە سینە ھاتووە. یەکەم جار فەقێی تەیران نووسیویەتەوە. چیرۆکەکە بە چەندین شێواز گێڕدراوەتەوە و چەندین ڕەوایەتی ھەیە. لە زۆرێک لەم ڕەوایەتانەدا دەروێشێکی دەستپاک کە زەمبیل دەفرۆشێت کاراکتەری سەرەکیی داستانەکەیە. ژنی پادشای شارەکە دەیبینیت و ئەوینداری دەبێت. زەمبیلفرۆش داوای ژنی پاشا ڕەد دەکاتەوە، چون ژن و مناڵی ھەیە و پیاوێکی لەخوداترسە. لە کۆتایی چیرۆکەکەدا زەمبیلفرۆش خۆی لەسەر قەڵای پاشاوە فڕێ دەداتە خوارەوە کە تووشی خەیانەت نەبێت. خودا نزای لێ قەبوڵ دەکات و یارمەتیی دەدات و جیبریل دەنێرێت کە نەھێڵێت بکەوێتە خوارەوە و بمرێت. بەھۆی ئەوەی کە ژنی پادشا ئیدی ڕێ نادات زەمبیلفرۆش ژن و منداڵی خۆی ببینیت. ئەم ڕەوایەتە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی ترەوە جیاوازیی ھەیە. وێنەی ھەڵبژێردراووتەی ھەڵبژێردراو«لە پشت وشەیەکەوە کە خستوومەتە سەر کاغەز خەونێک ھەیە… ژیاننامەی ھەڵبژێردراوشێخ ئەحمەدی جزیری (١٥٧٠- ١٦٤٠) ناسراو بە مەلای جزیری شاعیرێکی کلاسیکی کوردە بە دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کرمانجی ژووروو سەر بە شێوەزاری بۆتانی دادەنرێت. دیوانە شیعرێکی بە شێوەزاری کورمانجی ھەیە. ناوی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەمەد جزیری یە. وشەی جزیری لە ناویدا ئیشارە بە جزیرەی بۆتان دەکات. ساڵی ١٥٧٠ لە جزیرەی بۆتان ھاتۆتە دنیاوە کە سەردەمی ئەمیر شەرەف خانی کوڕی میر ئەبدال بوە. لە تەمەنی دە ساڵییەوە لەلای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە و پاشان چۆتە لای زانا بەناوبانگەکانی جزیرە و فێری زانست بووە. بەفەقێیەتی ھەموو ناوچەکانی جزیرە و ھەکاری و ئامێدی و دیاربەکر و عەمادیە گەڕاوە و لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا ئیجازەی مەلایەتی پێدراوە پاشان بۆتە مەلا و زوربەی کاتی بۆ وانە وتنەوە تەرخان کردووە. مەلای جزیری سۆفی بووە و لەسەر ڕێ و شوێنی نەقشبەندی بووە. دەستێکی باڵای ھەبووە لە لێکدانەوەی قورئان و فەلسەفە و لێکدانەوەی و ئەستێرەناسی و زانستی کیمیا و فیزیک و پزیشکی دا. ھەروەھا زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکی بەباشی زانیوە. ڕۆمانکەشتیی فریشتەکان ڕۆمانێکی کوردییە کە خەیاڵی و مێژووییە لە نوسینی ڕۆمان نووسی بەناوبانگ بەختیار عەلی. ئەم ڕۆمانە باس لە جیھانێکی سەیر دەکات کە تێیدا مرۆڤەکان تاک بە تاک و کۆمەڵ بە کۆمەڵ فریشتە و بوونەوەری سەیری باڵدار لە جەستەیان دا دەچێتە دەر و ڕۆ دەچێت لەئەنجامی بێزاربوونیان لە ناو ناخی مرۆڤەکاندا و ویستی ڕزگاربوونیان لە مرۆڤەکان، سەرەنجام مرۆڤەکان شوێنێکی نادیار و نھێنی درووست دەکەن کە تێیدا جێگای فریشتە دەرچووەکان بکەنەوە و ببێتە بیمارستان بۆیان و برینەکانیان تیمار بکەن، ناو لە شوێنەکە دەنێن "کەشتیی فریشتەکان" بەڵام نائومێد دەبن بە مردنی پۆل پۆلی فریشتە ئازادەکان و چارەسەرنەبوونیان و سەختی برینەکانیان. پۆلەکانشیعری ھەڵبژێردراو
ناری — دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |