ڕۆژنامەی ژین ڕۆژنامەیەکی کوردی بوو کە لەلایەن پیرەمێرد، شاعیری کورد لە سلێمانی چاپ دەکرا، وەک درێژکراوەیەکی ڕۆژنامەی ژیان. ڕۆژنامەی ژین ٥٥٣ ژمارەی لێ چاپکرا، کە یەکەم ژمارەکەی لە ساڵی ١٩٣٩دا دەرکرا و ھەتا کۆچی دواییی پیرەمێرد لە ١٩٥٠ بەردەوام بوو و چاپەکانی بە ١٠١٥ چاپ گەیاند. دواتر جەمیل سائیب، نووری ئەمین بەگ، گۆران و ئەحمەد زرنگ بەردەوام بوون و ھەتا ساڵی ١٩٦٣، گەیاندیانە ١٧١٤ چاپ. ئەمڕۆکە بنکەی ژین لە سلێمانی بۆ زیندووکردنەوەی ڕۆژنامەکە، لە ھەوڵی دەرکردنی گۆڤارێکدان بە ناوی «گۆڤاری ژین».[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ گۆڤاری ژین - بنکەی ژین بۆ بوژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی ١ی ئازاری ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.