بنکەی ژین بنکەیەکە لە شاری سلێمانی،[١] کار بۆ پاراستن، ئەرشیڤکردنی بەڵگەنامە کوردییەکان دەکات بە ئەمانجی بوژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی.

بنکەکە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، جگە لە کۆکردنەوە سەدان دەستنووس و بەڵگەنامە و وێنەی لەبارەی مێژووی کورد و ناوچەکە، ھاوکات زیاتر لە ١٧٠ ڕۆژنامە و گۆڤاریی لە لە ناوچوون پاراستوە و زیاتر لە ١٠٠ کتێبی نووسەرانی کوردی بە چاپگەیاندوە.[٢][٣] لە ئێستادا، ڕەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنکەکەیە.[٤][٥]

تەلار دەستکاری

تەلاری بنکەی ژین کۆمەڵگایەکی ڕۆشنبیری ھەمە لایەنە و بڕی ٣ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی تێچوەو، پێکھاتوە لە پێنج نھۆم کە چەندین ھۆڵی تایبەت بە بوارە جیاجیاکانی وەک کتێبخانە، چاپخانە، کافتریا و ھۆڵی کۆبوونەوەی ٣٠٠ کەسی، ھەروەھا شانۆ و سینەمای تێدایە، ھۆڵی فێرکردنی زمان، کۆمپیوتەر و شوێنی کردنەوەی پێشانگا و چالاکییە ھونەرییە جیاجیاکانی تێدایە.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان (بنکەی ژین)ـی لە شاری سلێمانی بەسەرکردەوە". حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-02.
  2. ^ بینای نوێی بنکەی ژین کرایەوە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ بینای نوێی بنکەی ڕۆشنبیریی ژین کرایەوە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "بنكەی ژین لە بەرامبەر پشتیوانییەكانی پارێزگاری سلێمانی خەڵات دەكات". www.zamenpress.com. Retrieved 2023-08-02. ٢ی ئابی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "بنکەی ژین پاراستنی مێژووی نەتەوەیەک". www.haremnews.com. Retrieved 2023-08-02.
  6. ^ "تەلاری بنکەی ژین لە بوژانەوەدایە". Archived from the original on 6ی Julyی 2009. Retrieved 2ی Februaryی 2010. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری