سینەما سیروان یەکێ لە سینەما کۆنەکانی شاری ھەولێر

سینەما بەزۆری تەلارێکە بۆ نمایشکردنی فیلمەکان. لە ھەر سینەمایێک شوێنی دانیشتن بۆ بینەر یان ئامادەبووان ھەیە. فیلمەکان لەڕێگای شاشەیەکەوە پەخشدەکرێت. یەکەم ھۆڵی سینەمایی لە جیھان لە ڕۆژی ٢٣ی نیسانی ١٨٩٦ لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا کرایەوە بەڵام کۆنترین ھۆڵی سینەمایی مێژوو کە تاکوو ئێستا فیلمی تێدا پەخشبکرێت لە وڵاتی پۆلەندایە کە ئەم ھۆڵی سینەمایە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٠٧.