شانۆ (بە ئینگلیزی: Theatre) باوکی ھونەرەکانە و سەرەتایەکەی بۆ سەردەمی یۆنانیەکان و ڕۆمانییەکان دەگەڕێتەوە، کاتێک کە شانۆ تاکە ھۆکار بووە بۆ دەربڕینی ھونەری لە دوای زۆرانبازی و پێشبرکێکان. لەسەر ئەکتەری شانۆ پێویستە ھێزێکی تایبەتی ھەبێ و بتوانی سەرنجی جەماوەر ڕابکێشی بەدرێژایی کاتی شانۆ. چونکە زۆر جار ڕێڕەوی گەورە ھونەرمەندانی گۆڕیووە لەسەر شانۆ وەک ئەکتەر، بەھۆی بەدەر کەوتنی ھێزی ھێنانە پێکەنینی جەماوەر، کە بەھۆیەوە ڕێڕەوی ژیانیان گۆڕاوە.

شانۆ
گۆڕەپانی شانۆ

شانۆ ھەل و دەرفەتێکی بەیەکگەیشتنی تەواو دروست دەکات و فەراھەم دەکات، لە نێوان ئەکتەر و ئەو بینەرەی کە سوود وەردەگرێ بەپێی دەقی داڕشتراو و جێبەجێکردنی ئەکتەر، بینەران کە کۆمیدیا دەبینن لە دڵەوە پێ دەکەنن، و ئەگرین لە کاتی بینینی تڕاژیدیا ھیچ ڕێگایێک نییە بۆ بێ ئاگابوون لە ھەڵەکان وە ھیچ بوارێک نییە بۆ دووبارەکردنەوەی.

شانۆ ماندوبوونێکی تایبەتی دەوێت لە ئەکتەر، بە تایبەت ئەگەر ڕۆڵی قارەمانی شانۆ یان بەلایەنی کەمەوە ڕۆڵێکی سەرەکی پێ سپێردرابێ، کە بەھۆیەوە بەتەواوی ھێزو توانای لە ئامادەباشیدا بێت، بەدرێژایی ھەر سێ کاتژمێر، کە ماوەی پێشکەشکردنی شانۆیە، وە دەبێ ھەڵبستێت (بە گۆڕینی جلو بەرگ و ماکیاژ... ھتد) بە پێی دیمەن. لە گرنگترین جیاکەرەوەکانی شانۆ، ڕۆشنبیرکردنی خۆشەویست و، لایەنگرەکانیەتی، بە شێوەیەکی نائاسایی، چونکە ناچار دەبێت کە پەرتووک و، بابەتی زۆر بخوێنیتەوە لە ھەموو بوارەکان و، خووێندنەوەی ئەو ڕۆڵەی کە پێی ھەڵدەستێت، لەھەموو ڕووەکانیەوە و، تێکھەڵکێشەکانی بزانێت بەتایبەتی ئەگەر ڕۆڵێکی مێژوویی، یان ئایینی، یان ڕۆڵی یەکێک لە نووسەرە بەناوبانگەکان بنوێنی.

شانۆی نوێ

دەستکاری

زۆر جۆر و شێوەی شانۆی ئەزموونی سەردەمانە سەریان ھەڵداوە، کە شۆڕشێک بوون بە سەرشێوازە کۆنەکەی شانۆی سەرەتا و ناوەڕاست و، کۆتایی ئامێز.

شانۆی گاڵتە ئامێز

دەستکاری

شانۆی گاڵتە ئامێز جیا ئەکرێتەوە بەوەی کە بەھۆی بارودۆخی ڕامیاری و، جیھانی گەورەوە، ھاتۆتە کایەوە، بە ھۆی بیرکردنەوەی فەیلەسووفانی قسەزان لە شتە نەگۆڕەکان.

ھەروەھا ھونەری پێ ڕاگەیاندنی نواندنیش جێگای خۆی کردبوەوە لەلای گەلی عێراق. ئەم ھونەرەش بریتی بوو لە نواندنی دیمەنی گاڵتە ئامێز و سادە لە نێوان دوو کەسایەتی، یان زیاتر، بە چیڕۆکێکی سادە، کە ئەکتەران تێیدا پشت ئەبەستن بە گاڵتە و، جموجۆڵی جەستەیی. بەھەمان شێوەش ھونەری ئەندێشەی سێبەر (خیال الڤل) و، قەراجوز (القراجوز). یەکەم شانۆگەری عێراقیش، لەساڵی (١٨٩٢ز)، لە لایەنی نووسەری عێراقی (نعوم فتع اللە) دا نووسراوە، لە ژێر ناوونیشانی (لگیف وخوشابا) کەلە بنەڕەتدا شانۆیێکی فەڕەنسییەو، وەرگێردراوەتە سەر زمانی عەرەبی، شانۆگەریێکی پەروەردەییە، داوا لە دایکان وباوکان ئەکات، پەروەردەێکی جوان فێری منداڵًەکانیان بکەن و، لە خراپەکانیان ببوورن. لەخاسیەتەکانی ئەم شانۆگەریەیش دوولایەنی دایەلۆگ بوو، چونکە گەورەپیاوان شێوەزاری پەتی (فێاحە) یان بەکار ئەبرد و، خزمەت گوزارانیش شێوەزاری ناوخۆیی (عامی). شانۆگەری، زیاتر جێگای خۆی کردەوە، ئەمەیش دوای ئەوەی کە تیمێکی بەریتانی -کە عێراقیان داگیرکرد ئەوکات ھێندێک شانۆگەرییان پێشکەش کرد، بەزمانی ئینگلیزی و، بەڕێکی ئەیاننواند و، ئەیانبرد بەڕێوە، بۆیە بوو بە ھۆی سەرنجڕاکێشانی جەماوەر. لە بەغداشدا لە ساڵی (١٩٢٢ز)، کۆمەڵەی نواندن دامەزرا، کە بوو بەسەرەتایێک بۆ کۆتایی ھێنان بە ھونەری (قراجوز) و، وایکرد کە خۆشەویستی شانۆ لە دڵی خەڵکی ئەوێ بچەسپێنێ. لەم پێداچوونە میژوویەیش ئەبێ باسی کۆمەڵەی (جورج ڕبیچ) ی شانۆ گەری بکەین، کەسەردانی عێراقی کرد، ھێندێک شانۆگەری پێشاندا لە بەغدا و، بەسڕە لە ساڵی ١٩٢٦ز، کە ئەمەیش یەکەم پەیوەندی کۆمەڵگاو جەماوەری عێراقی بوو، بەشانۆی نوێ، بەشداریکردنی ھونەرمەندی عێراق (حقی الشبلی) لەگەڵ ئەم کۆمەڵەیە، کە تێیدا ڕۆڵی (اپبو کلیس کوڕی ڕودیب) ی نواند لە شانۆگەری (ڕودیب ملکا). ئەم سەردانە بەڕاستی ھەڵێکی ڕاستەقینەی دا بەسەرھەڵدانی یەکەم کۆمەڵەی شانۆی عێراقی، کەھەر (الشبلی) خۆی دروستی کرد لە ساڵی ١٩٢٧ز، بەڵام ئەبێ باسی ئەوەبکرێ کە کۆمەڵێک لە ئەکتەرانی سوری، میسری، دەستیان ھەبوو لەم دروست کردنە لەگەل عێرقییەکان لە پاش تیمی (الشبلی) دەستی کرد بەسەردانی ھەموو شارە عێراقییەکان و، بانگەوازی ئەکرد بۆ گرنگیدان بە ھونەری نواندن و، کاری ئەکرد لەسەر گۆڕینی بۆچوونی خەڵک بۆی. ئینجا (الشبلی) بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئەکادیمی ھونەرەکانی شانۆ بخوێنێ، لەلای (عزیز عید) دا خووێندی، لەساڵی ١٩٢٩ز، پاشان کە گەڕایەوە عێراق، تیمێکی شانۆیی رێکخست بەناوی خۆی، بەڵام ئەمەیان سەرکەوتنێکی شانۆیی گەورەی بەدەست نەھینا، بۆیە ئەمجارەیان چوو بۆ فەڕنسا ساڵی ١٩٣٥ز، لەساڵی ١٩٣٩ز گەڕایەوە بە ھۆی شەڕی جیھانی دووەم.

بەڵام لەماوەی مانەوەیدا لە فەڕەنسا، توانی شانۆی رۆژئاوایی و، نوێترین شێوازەکانی دەرھێنان و، بۆچوونەکانی نواندن بخوێنێ. کاتێ کە گەڕایەوەش بۆ بەغدا، بەشێکی نواندن و دەرھێنانی دورست کرد لە ناو پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی بەغدا، بۆ ئامادەکرنی ئەکتەر و، دەرھێنەر و، ئەندازیارانی دیکۆر، تا بەیەکەوە خولی شانۆیی بەردەوام پێشکەش بکەن، لێرەوەش ھەڵێکی زێڕین دروست بوو، بۆ سەرھەڵدانی تیمێکی شانۆیی شارەزا، کە کاری کرد بۆ دەوڵەمەندکردنی بزوتنەوەی شانۆیی، لەڕیگەی پێشکەشکردنی شانۆیی باش.

ھەرچەندە تائێستا ناتوانین دان بنێین بە بوونی شانۆیێکی عێراقی رێک و پێک، بەھۆی نەبوونی دانەری عێراقی نێوخۆیی بەڵام لەساڵی ١٩٥١ز یەکەم نوسەری شانۆیی عێراقی بەدەرکەوت، کەئەویش (یوسف عانی) بوو، کەسەر ھەڵدانەکەی ھاوشێوەی سەرھەڵدانی (حەکیم لە میسر و، سەعدوڵا یونوس) بوو لە سووریا. (عانی) توانی ھەندێک شانۆگەری بنوسێت کە، جیابکرێتەوە، بە ڕەخنەی کۆمەڵایەتی راستەوخۆ، کاتێک کە (راس الشلیلە) ی نووسی، تێیدا باسی گەندەڵی ئیداری نێو فەرمانگە میرییەکان ئەکات، کەچۆن بەرێوەبەر درەنگ دێت و زوویش ئەگەڕێتەوە، فەرمانبەرانیش چۆن کارەکانیان پشت گوێ خستووە و دوای ئەخەن و، بەرژەوەندی ئەم خەڵکانە ئەفەوتێنن کە دێن بۆ لایان و گرنگیان پێ نادەن، تەنھا ئەوانە نەبن یەکێک ڕایسپاردوون.

بە ھەمان شێوە (یوسف عانی) شانۆگەری نیشتیمانی نووسیوە، وەک (أنا أمک یا شاکر) کە باس لە دایکێک دەکات کە جیا ئەکرێتەوە بە گیان فیدایی لە دوای مردنی دوو کوڕەکەی (شاکر) و (سعودی). کاتێک کە داگیرکەران (شاکر) ئەکوژن، لەسەرەتای شانۆگەری یەکەم و پاشان کوڕی دووھەمینشی (سعودی) ئەکوژن، لە کۆتایی شانۆگەریەکە جا (عانی) خۆڕاگری دایکەکە و کچەکەی کە قوتابی زانکۆیە و ھەڵقوڵاوی نیشتمانپەروەریە دەرئەبڕێت. لە ھەمان کاتدا باسی خاڵی و کوڕەکەی ئەکات، کە چۆن بۆ چەند دینارێک شۆرشگێڕە عێراقییەکان ئەدەن بەدەستی داگیرکەرەوە. لە کۆتایی شانۆ گەریەکەشدا، کچەکە ئەخرێتە بەندیخانە و، دایکەکەشی ئەچێت بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەی (سعودی) تا بینێژێ، بە تەنیا ئەمێنێتەوە بە ڕاوەستاوی و سەربەرزی لە کۆتایی شانۆ گەریەکەدا. ھەروەھا (عانی) شانۆگەری تریشی نووسیووە، وەک شەش درھەم (ست دراھم) و کلیل (المفتاح) و،(الخان و ڕحوال ژالک الزمان).

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری