چاند چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی چاند!

چاند یان فەرھەنگ یان کولتوور کۆیەک لە زانست، باوەڕ، ھونەر، یاسا، ڕەوشت، خوگڕی و ھەر شتێکی ترە کە مرۆڤ وەکوو ئەندامێکی کۆمەڵگا فێری دەبێت. ھەر بەشێک لە وڵاتێک دەتوانێت چاندێکی تایبەت بە خۆی ھەبێت. چاند لە ڕێگای فێرکارییەوە بە نەوەکانی داھاتوو فێر دەکرێت.

زیاتر لەبارەی چاند...

گەڕان...

ھەنووکە ٣٠١ وتار لە دەروازەی چاندا ھەیە.

بینینی وتارێک

وتاری ھەڵبژێردراو

ھە‏‏‏ندێ ھێمای ئاین‏‏‏ە‏‏‏كان
ھە‏‏‏ندێ ھێمای ئاین‏‏‏ە‏‏‏كان

مێژووی ئایینەکان ئاماژەیە بۆ تۆماری بیر و ئەزموونە باوەڕیەکان کە مرۆڤ باوەری پێی ھەبووە لە سەردەمە پێشینەکاندا، وە ئەم تۆمارەش لە مێژووی ئاینەکان لەگەڵ داھێنانی نووسیندا دەست پێدەکات بە نزیکەی ٥٠٠٠ ساڵ واتا ٣٠٠٠ ساڵ پ. ز لەوپەری رۆژھەڵات. کۆنترین بەڵگە دەربارەی باوەڕە ئاینیەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ھەزار ساڵ و بەتایبەت لە چاخی بەردینی ناوەڕاست و خواروو، زانایانی شوێنەوارناسی ئاماژە بۆ شوێنە داپۆشراوە جیھانیە کۆنەکان دەکەن ھی مرۆڤە سەرەتاییەکان کە تەمەنیان دەگاتە زیاتر لە ٣٠٠٠٠٠ ساڵ کە ئەمە بەڵگەیە لەسەر بوونی ئاین لە زەمانێکی زووەوە. وە بەڵگەیەکیتریش ھەیە لەسەر پارچە شوێنەوارێکی ھێمایی کە ھی سەرەتاییە پێشینەکانن لە شوێنە مێژووییەکانی چاخی بەردینی ناوەڕاست لە ئەفریقیا. لەگەڵ ئەوەی لێکدانەوەی ئەم پارچە شوێنەواریە کە بیروباوەڕی ئاینی بن بۆتە جێگای مشتومڕ بەڵام بەڵگەکانی زانایانی شوێنەواری کە لە چاخە دوایینەکانەوە ھەیانە کەمتر جێگای مشتومڕن. بەشێوەیەکی گشتی زانایان ژمارەیەکی زۆری پارچەی شوێنەواریان لە چاخی بەردینی سەرووەوە دۆزیوەتەوە کە گوزارشت لە بیروباوەڕی ئاینی دەکەن. لەو نموونانەش کە پەیوەستن بە بیرباوەرە ئایینیەکان پیاوی شێرو پەیکەرەکانی ڤینۆس و وێنەکێشراوەکانی سەر دیواری ئەشگەوتی شوفیت وە ڕێوڕەسمەکانی ناشتنی پاکی سونجیر.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئاگر ھێمای نەورۆزە لەلای کوردان

ئایا زانیوتە؟

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

یوونس ڕەئووف (١٩١٨- ١٩٤٨) ناسراو بە دڵدار، شاعیر و پارێزەر و چالاکی سیاسیی کورد بوو. بەناوبانگترین شیعری دڵدار، ئەی ڕەقیبە کە لە تەمەنی ٢٨ ساڵییدا و ٢ ساڵ پێش مردنی، کرا بە سروودی نیشتمانیی کۆماری مەھاباد و تا ئێستاش ھەر لە لایەن زۆربەی کوردەکانەوە وەک سروودی نیشتمانی دەناسرێتەوە. دڵدار، کوڕی مەلا ڕەئوف کوڕی مەحموود کوڕی مەلا سەعدی خادم ئەلسجادەیە و لە ڕۆژی ٢٠ی شوباتی ١٩١٨ لە شاری کۆیە لە دایک بووە. پاش ماوەیەک باوکی دەکرێت بە فەرمانبەری سەرژمێریی ڕانیە و بە بنەماڵەوە دەچن بۆ ئەوێ. دڵدار لە بارەی ژیانی ڕانیەوە دەڵێت: «ھەرچەند ڕۆژێکی چاک و چوار ڕۆژانیش نەخۆش بووم، سەرەڕای ئەوەش ڕانیەم ھەر لەلا خۆش بوو، بە تایبەتی سەوداسەری قوللە بووم. ھەر کاتێ چاک بووبامایەوە، مەلەم لە ڕووبارەکە و لە بن دار بییەکان ڕاوەچۆلەکەم دەکرد.» لە تەمەنی دە ساڵیدا دڵدار دەخرێتە قوتابخانەوە و پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە ڕانیە تەواوکردوە.

زیاتر...

ھونەرەکان

مۆسیقا (بە ئینگلیزی: Music) پێکھاتووە لە دەنگ کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەھۆی شەپۆلەکانەوە، بەکارھێنانی سەرەکی مۆسیقا بۆ ھەڵڕشتنی ناخ و بیروبۆچوونی گوێگران یاخود ھونەرمەندەکانە. مۆسیقا بە ھونەر پێناسە دەکرێت کە دەنگی ڕێکخراوی ھەیە، لە ھەندێک لە کەلتورەکاندا پێیانوایە کە مۆسیقا زمانێکی سەربەخۆیە. مۆسیقا ھەروەھا بەکاردەھێندرێت لە ھونەری سەماکردن دا، وە لە ھەندێک لە دینەکانیشدا بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردن بە خوا و خواوەندەکانەوە. جۆری مۆسیقا دەتوانرێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دی گۆڕانکاری بەرچاوی ھەبێت، وە وڵاتە دراوسێکانیش دەتوانن کاربکەنە سەر یەکتر لەڕووی ھونەر و مۆسیقاوە.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

ئاژەڵەکان ھاوڕێی منن، من ھاوڕێکانم ناخۆم!

سادق ھیدایەت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان