بیرکاری یان ماتماتیک خوێندنی چەندێتی، پێکھاتە، واڵایی، و گۆڕانە. زانایانی بیرکاری و فەیلەسوفان بۆچوونی جیاوازیان ھەیە لەسەر پێناسی بیرکاری. بیرکاران بەردەوام بۆ شێوەئاساکان دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، وە بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانی بەچەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەڕێژن. بە کەڵکوەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. گۆڕەپانەکانی ژماردن، پێواندن، تۆژینەوەی ڕێکخراوانەی شێوەگەلی ئەندازەیی، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕوژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبنەوە.
وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە
ڕادە یان ئامانج یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکانی ھەژماری جیاکاری و تەواوکارییە. ڕادە چۆنیەتی ڕەوشتی فانکشنێک و ھەروەھا سیفەتی فانکشن لەسەر خاڵەکانی ڕووتەختێک یان بەھایەکانی بێسنوور بەراورد دەکات. لە دەقە بیرکارییەکاندا ڕادە زۆرتر بەم شێوە l i m {\displaystyle lim} ھێما دەکرێت. وا دابنێ f ( x ) {\displaystyle f(x)} فانکشنێکی ڕاستەقینە و c {\displaystyle c} ژمارەیەکی ڕاستەقینە بێت؛
ئەمە بەم شێوەیە دەردەبڕین «ڕادەی f {\displaystyle f} کاتێک x {\displaystyle x} لە c {\displaystyle c} نیزیک دەبێتەوە یەکسانە بە L {\displaystyle L} .» واتە بەھای f ( x ) {\displaystyle f(x)} زیاتر و زیاتر لە ژمارەی L {\displaystyle L} نیزیک دەبێتەوە کاتێک x {\displaystyle x} زیاتر و زیاتر لە ژمارەی دیاریکراوی c {\displaystyle c} لە ھەر دوو لای نیزیک ببێتەوە.
زیاتر...
گالیلێو گالیلەی (لەدایکبوون١٥ی شوباتی ١٥٦٤ - کۆچی دوایی ٨ی کانوونی دووەمی١٦٤٢) بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسووف و زانیاری بواری فیزیک، خەڵکی ئیتاڵی، کە دەورێکی گرینگی ھەبوو لە شۆڕشی زانستی لە ئەورووپادا. ناوبراو زۆرتر بە ھۆی پشتیوانیکردنی لە تیئۆریای کۆپێرنیک ناسراوە، ئەویش کاتێک کە ژمارەی ھەرە زۆری فەیلەسووفەکان و ئەستێرەناسەکان لەسەر بڕوای ناوەندی جیھان بوونی زەوی سووربوون. دوای ساڵی ١٦١٠ دەربڕینی بیر و ڕای خۆی سەبارەت بە «خۆر سەنتەری جیھان» بوون بووە ھۆی دژایەتی تاڵی فەیلەسووفان و کەسایەتییە ئایینییەکان لەگەڵیدا و ھەتا پێش ساڵی ١٦١٥، بۆ دووجار بانگێشتیان کرد بۆ «دادگای کۆڵینەوەی بیر و ڕا» کە لەو سەردەمەدا زۆر باو بوو.
پلیمپتۆن ٣٢٢ یەکێکە لە بەناوبانگترین کەتیبە ماتماتیکییەکان کە تا ئێستا شیکاری بۆ کراوە. کەتیبەکە لە ساڵانی ١٩٠٠ تا ١٦٠٠ پێش زایین بە ڕێنووسی کۆنی بابلی نووسراوە. ژمارەی ٣٢٢ بۆیە لە ناوی ئەم کەتیبەیەدا ھاتووە کە ئەم نووسراوەیە ژمارە ٣٢٢یە لە کۆکراوەی J.A. Plympton لە زانکۆی کۆڵۆمبیا.
ئەندازەی ئیقلیدسی سیستەمێکی بیرکارانەیە کە دەدرێتە پاڵ بیرکاری یۆنانی ئیقلیدسی ئەسکەندەرانییەوە. ئیقلیدس نووسەری نامیلکەیەکە سەبارەت بە بیرکاری و ئەندازە بە ناوی توخمەکان کە کۆنترین نووسراوەیەکە بەشێوەی ڕێکخراو باسی ئەندازەی کردبێت. ئەو میتۆدەی ئیقلیدس بەکاری ھێناوە بریتییە لە قەبووڵکردنی کۆمەڵەیەکی بچووک لە بەڵگەنەویستەکان و پاشان ھەڵھێنجان و دەرکێشانی گەلەک ڕاستیی دیکە (پیان دەوترێ سەلمێنراو) لەوانە. ئەگەرچی زۆرێک لە دەستکەوتەکانی ئیقلیدس لەلایەن بیرکارانی پێشووتریشەوە وترابوون، بەڵام ئیقلیدس یەکەم کەس بوو کە خستیانیە ناو سیستەمێکی گشتگری ئەنجامگرانە و ژیرانەوە.
—لیۆپۆلد کرۆنێکێر
ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک: